له ساڵی 1991 ه‌وه كورد به‌رخورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا ده‌كات، یانی له‌و به‌رواره‌ی بوو به خاوه‌نی بسته خاكێكی رزگاربووی خۆی له ناوچه‌ی پرۆڤاید كۆمپفۆرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوشی باوك له دوژمنی كورد، سه‌ددام حسێنی دا، كورد ناوی حاجی بوشیان لێنا، ئه‌گه‌رچی بوش خۆی له بانگه‌وازی راپه‌ڕین بێ به‌ری كرد، به‌ڵام مادام سه‌رۆكی ئه‌و كاته دژی سه‌ددام بوو، كه‌واته هه‌ر ده‌بێ دۆستی كوردستان بێت!.
هه‌شت ساڵ حوكمی كلینتۆنیش (1993-2001) پاراستنی كوردستان‌و هه‌وڵی ناوبژیوانی كورد تا رێكه‌وتنی واشنتۆن، ده‌ستكه‌وتی جێگیركردنی زۆنی رزگاری كوردستان بوو، کە بوشی كوڕ هات هه‌م كاره‌كانی باوكی ته‌واوكرد له خستنی سه‌ددام‌و هه‌میش پێشمه‌رگه‌ی كرده هاوپه‌یمانیی دژه تیرۆر‌و رزگاركردنی عیراق له ماوه‌ی (2001-2009)دا، ئه‌وه‌ی كورد له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له دوای جه‌نگی بوشی باوك بۆ ده‌ركردنی سه‌دام له كوێت به‌ده‌ستیهێنا، له‌سه‌رده‌می بوشی كوڕدا له ده‌ستوور چه‌سپاندمان.
له‌سه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما (2009-2017) قسه‌ناكه‌ین، چونكه زه‌می رابردوو خراپه، به‌ڵام له دوو ساڵی دوایی پاش دروستبوونی داعش، پێشمه‌رگه جارێكی تر بۆوه به هاوپه‌یمانیی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر تیرۆردا، وا زه‌مانی سەرۆک تره‌مپیش ده‌ستپێده‌كات كه یه‌ك دوو لێدوانی له‌سه‌ر كورد هه‌یه‌و دیارنییه سندوقه ره‌شه‌كه چی له بن سه‌ردایه؟.
هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیا چاوه‌ڕێی شت ده‌كه‌ن له ترامپ، كوردیش ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵام وڵاتی هه‌یه‌و داوای هه‌یه.
ویستی كورد له‌وه‌دایه پشتیوانی رابوونه‌وه‌ی كورد له سێ به‌شی باشوور و باكوور و رۆژئاڤادا زیاد بكرێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له ئاست كورد په‌یوه‌ستیشه به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر پایته‌خته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و سێ به‌شه‌ی كوردستانیان به‌خۆیانه‌وه گرێداوه.
له باكوور كورد خوازیاره تره‌مپ پشتی هه‌ده‌په بگرێ‌و پەکەکەش بۆ ناسین‌و ناساندن به كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده بكات.
-له رۆژئاڤا كورد خوازیاری پشتیوانییه له كانتۆنه روو له فیدرالییه‌كانی.
-له باشووریش كورد خوازیاری چه‌ند پشتیوانییه‌كه:
یه‌كه‌م: پشتیوانی دیموكراسی ناوخۆیی له كوردستان‌و ژیاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی.
دووه‌م: پشتیوانی له سه‌نگی كوردستان له‌هەر رێککەوتنێکی تازە لەگەڵ به‌غداو ویستی ریفراندۆم.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرێدراوه به چاككردنی گوزه‌ران‌و ژیانی خه‌ڵكه‌وه، وەک ئەرکێکی خۆماڵی حوکمڕانی کوردستان.
ئه‌مانه ویستی كوردن له تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌م ویستانه په‌یوه‌ستی خاوه‌ندارێتی كورده له مه‌سه‌له‌كانی خۆی‌و په‌یوه‌ستی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. تا ئه‌م ویسته كوردییه كارا ده‌بێت‌و ئه‌وله‌ویاته‌كانی تره‌مپ روون ده‌بێته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕێی ساڵی داهاتوو بین.
سه‌رنووسه‌ر
AM:11:12:10/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 4218
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی