ئه‌ی ئه‌م ئاگره‌ی دڵم بۆ كێ؟
ستران عەبدوڵا
(1)
یادی 119 ساڵه‌ی رۆژنامه‌وانی كوردی له دۆخێكی ناخۆشی رۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌كه‌ینه‌وه. میوان واده‌كه‌ی دیاره‌و هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا دێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه میوان دۆسته كه ته‌نها كه‌ره‌سته‌ی میواندارییه‌كی ناوه‌ختی پێیه. دۆخێكی دارایی خراپ. ته‌داروكاتێكی كه‌می توانا‌و كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌وانیی. له دۆخی پاشه‌كشێیه‌كی سیاسیی جه‌رگبری «ئه‌زموونی دیموكراتی» كوردستاندا كه ئاسۆی گه‌شه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دیار نییه. به‌م هه‌موو ده‌رده‌دارییه‌وه رۆژنامه‌وانیی كاغه‌زی وه‌ك دایكی رۆژنامه‌وانیی، رووبه‌ڕووی هێرشێكی توندی ته‌كنه‌لۆژیای میدیایی بۆته‌وه كه نه سنووری گه‌شه‌كردنی دیاره‌و نه سنووری كاركردن‌و داب و ده‌ستووری ده‌رگیری له‌گه‌ڵ یاسا‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كانی وڵات‌و وڵاتانی تر دیاره. وه‌ك ته‌له‌به‌ی ته‌مبه‌ڵ كه سه‌عی رۆژانه‌ی نه‌كردووه‌و شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌ش نه كاره‌بایان هه‌یه‌و نه خشته‌ی بابه‌ته گرنگه‌كانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ن، ده‌زانێ. ئێ دیاره ئه‌مه ره‌چه‌ته‌یه بۆ كه‌وتن‌و ده‌رنه‌چوون، بۆ خوێندكار‌و بۆ رۆژنامه‌وانییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووش.
(2)
دۆخی دارایی خراپی كوردستان ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستانیشی رووتكرده‌وه، وه‌ك چۆنین ئاوای ده‌رخستین. ده‌ركه‌وت نه رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلی و هه‌رچی تۆ پێت خۆشه له ناو‌و نازناوی له گوێ خۆش، بنه‌مای ئابووری سه‌ربه‌خۆی بۆ خۆی دامه‌زارندووه‌و بۆته خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی ماددی‌و مه‌عنه‌وی وا كه به‌رده‌وامییه‌كی دوورمه‌ودای بۆ مسۆگه‌ر بكات‌و نه رۆژنامه‌ی حزبیش كه به گوێره‌ی پروپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی كچی به‌نازپه‌روه‌رده‌كراوی حزبه، ئه‌و عه‌نعه‌نات‌و تیفتیفه‌ی ماوه، یان هه‌ر هه‌یبووه كه پێی ده‌ناسرایه‌وه. حزب ده‌ڵێ نیمه‌و ئه‌و فه‌نه‌د‌و بۆرد‌و پرۆپۆزه‌ڵانه‌ی له دوای كه‌وتنی سه‌ددامه‌وه هاته عیراق‌و كوردستانه وابه‌سته‌كه‌ی كه جاران پاره‌و پاوه‌ری ده‌دایه میدیای ئه‌هلی ئه‌ویش خنه‌خنێتی‌و زمانی حاڵی ئێژێ مانگا مردو دۆبڕا. سه‌رۆك ترامپ ئه‌زێتی رۆژنامه‌وانیی وڵاتی خۆی ده‌دا ئێستا چۆن سۆز‌و به‌زه‌یی بۆ كرمانجه‌كانی میر مقداد میدحه‌ت به‌درخان ده‌بێت؟
كۆمپانیا گه‌وره‌كانی «سه‌رمایه‌داری نیشتمانییش» كه جاران ریكلامه‌كانی دیاری بابانوئێل بوون بۆ رۆژنامه‌كان، ئێستا بوونه‌ته دوكانی به‌كر‌و دوو قاڵب سابوون، بگره دوو قاڵب سه‌هۆڵ كه ئه‌گه‌ر تا ئێوارێ نه‌فرۆشرێن ده‌توێنه‌وه‌و ئاو بێنه‌و ده‌ستت بشۆ. ده‌ركه‌وت ئه‌م «سه‌رمایه‌دارییه نیشتمانییه»ش وه‌ك رۆژنامه‌وانیی پرۆفیشناڵ، وه‌ك «ئه‌ده‌بی كرێكاری» ئه‌فسانه‌ی به‌رگوێ ئاگردانه‌و له‌م حاڵه‌شدا رۆژنامه‌وانیی حزبیش كه گوایه هی ده‌سه‌ڵاته حاڵی وه‌ك حاڵی ساداته‌كه‌ی دێره هه‌جووه‌كه‌ی شێخ ره‌زایه كه پێی گوتووین:
وامزانی ئێوه ئێوه ساداتن مه‌عاشتان نابڕن،
داخی داخانم جه‌باری خۆ له ئێوه‌شیان بڕی
ئه‌مه دۆخه‌كه‌یه كه پاره‌دار (ممول)ی رۆژنامه‌وانیی پاره ناداته رۆژنامه، چونكه ده‌زگا‌و دایه‌ره‌ی تر به (به‌لاش‌و حه‌لاش) ریكلامی بۆ ده‌كات وه‌ك تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك‌وسایت‌و كه‌مێكیش ته‌له‌فزیونه‌كان، ئیتر چ كاری به چاره‌ی ره‌زاقورسی رۆژنامه‌یه؟
له‌و هه‌موو كه‌ین‌و به‌ینه‌دا (خوێنه‌ر) كه له وڵاتانی موته‌مه‌دیندا په‌رژینی پارێزه‌ری رۆژنامه‌یه له كه‌وتن‌و له خستن‌و خه‌ساندن، له ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانی كوردیدا حزوری نییه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد كه هێشتا مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د وته‌نی، له ده‌ره‌وه‌ی مێژووه. چونكه جاران خوێنده‌واری كه‌م‌و ئێستا حه‌وسه‌له، جاران هه‌ژاری‌و نه‌داری‌و ئێستاش، نیوه مووچه‌یی نیوه وه‌رزی، خشته‌ی ئه‌وله‌ویاته‌كانی گۆڕیووه.
(3)
ئه‌مه دۆخێكه په‌یوه‌ستی دۆخی ناوخۆی رۆژنامه‌كانه، نه دامه‌زراوه‌ی پته‌و، نه داب‌و نه‌ریتی كار‌و یاده‌وه‌ری خوێندنگه‌ی ره‌سه‌نمان هه‌یه. ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری 119 ساڵه، به‌ڵام وێستگه‌ی پچڕپچڕه. رێك ده‌وڵه‌تی مه‌روانی‌و شه‌ددادی، ئه‌ماره‌تی بابان‌و سۆران‌و بۆتان چیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به میرات جێهێشتووه رۆژنامه‌ی (كوردستان) ی به‌درخانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده میراتی بۆ (كوردستانی نوێ)و (خه‌بات)و (ئازادیا وڵات) به‌جێهێشتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا چاپخانه‌ی (هیلال) له میسر كه یه‌كه‌م ژماره‌ی (كوردستان)ی له میسر چاپ كردووه ئێستاش ماوه و گۆڤاری (هیلال)ه كه‌شی تا ئێستا شه‌وی تاریكی میسر رووناك ده‌كاته‌وه. رۆژنامه‌ی ریا تازه ( 25ی ئازاری 1930) كه به‌ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی به‌رده‌وامی كوردییه له گیانه‌ڵادایه.(ژیان) كه به ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی كوردی باشووری كوردستان(سلێمانی) بوو، .....بوو، یانی نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی(كوردستانی نوێ) كه به ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی كوردستانی دوای راپه‌ڕینه ناتوانێ دڵنیایی بدات كه وتاری ساڵرۆژی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌ی كوردی ده‌نووسێت! ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌زموون‌و له یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی و له سه‌رمایه‌ی فیكری‌و مه‌عنه‌وی، هی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌یه كه كوڕ‌و كچی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تین. له‌گه‌ڵ ئه‌و دروست بوون‌و ده‌سكه‌لا‌و گوزارشتی كاریگه‌رن له ئامانجه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه داگیركه‌ران سه‌د ساڵه گه‌مارۆی ده‌ده‌ن. بزووتنه‌وه‌كه‌ش له هه‌ناوی خۆیدا قۆڵپ ده‌دا‌و له‌باری هه‌ڵچوون‌و داچوونی ئه‌وه دایه چۆن خۆی بۆ ته‌حه‌داكانی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م ئاماده بكات و له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌دا كه حزبایه‌تی‌و نه‌ریته مۆدێرنه‌كانی تووشی داخۆران‌و ژه‌نگ بوون روون نییه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چی پێگه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌گه‌ری له ئاینده‌ی ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی خۆی داناوه؟ ئێ باسی رۆژنامه‌وانیی كوردی له به‌شه‌كانی تری كوردستانیش ناكه‌ین كه هێشتا باری ناله‌باری به‌شێكه له شه‌ڕی داگیركه‌ران دژی زمان دژی زه‌مان‌و مه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كه‌ورد له سه‌ر گوێ زه‌وی و له‌سه‌ر خاكی خۆمان.
(4)
ئینجا دوای ئه‌و عه‌رز‌وحاڵه گشتییه له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری كوردی چی ماوه بیڵێین له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م بواره كه خودی رۆژنامه‌وانه‌كانن، پرۆلیتاریای ئه‌م دونیا بێ ره‌حمه‌ی ئه‌كنه‌لۆژیای تازه‌ی به‌لێشاو هێناوه‌ته ناو ژیانمانه‌وه؟
چی بڵێین له‌سه‌ر ره‌نجده‌رانی بیروبازووی رۆژنامه‌وانیی كوردی له رۆژنامه‌نووسه‌وه تا چاپكار؟ وه‌ك كرێكارانی سه‌ده‌ی نۆزده بكه‌ین كه ئه‌ده‌بیانی سۆشیالیستی ده‌یگوت له داخا ئامێره تازه‌كانیان ده‌شكاند؟ یان روو له‌م چاره‌نووسه بكه‌ین كه هێمنی موكریانی له پێشه‌كی توحفه‌یی موزه‌فه‌ریه‌دا وه‌سفی دۆخی خۆشخوانه‌كانی پێ كردووه ئه‌وانه‌ی كۆنه‌په‌رسته‌كان، چاوشیان پێ ده‌گوتن.
هێمن ده‌ڵێ: (په‌یدابوونی گه‌رامافۆن له قاوه‌خانه‌ی شار‌و دیوه‌خانی ئاغا، جێی به خۆشخوانه‌كان لێژ كرد. گۆشه‌ی مزگه‌وتی دێ‌و زه‌ماوه‌ند‌و شاییی دێهات نه‌بێ، چیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما.هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان لانه‌واز‌و بێ ئه‌نوا مانه‌وه، چونكه زۆربه‌یان پشتڕه‌ق‌و ده‌سته‌وستان بوون، تووشی نه‌داری‌و هه‌ژاری‌و سه‌رگه‌ردانی‌و په‌رێشانی هاتن. هه‌ریه‌كه ده‌ریایه‌ك هونه‌ریان ده‌گه‌ڵ خۆیان برده بن گڵ. شاگرده لاوه‌كان ده‌ستیان له فێربوون هه‌ڵگرت.وه‌دووی كار‌و كاسبی و ژیان كه‌وتن. پاش په‌یدابوونی رادیۆی باتری له لادێ، فۆلكلۆری ئه‌ده‌بی كوردی به‌جارێك كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.)
دواڕۆژیش دەنووسرێ پاش پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئیتر کەسابەتی رۆژنامەی کاغەزی نەماو فەوتا.
(5)
ره‌نگه بڵێن له‌م مه‌قام‌و مه‌قاله‌یه‌دا زۆر ره‌شبین بووم، هه‌فتانه ئه‌مما خاڵێكی گه‌شبینم پێ نیشان بده‌ن پێش ئێوه دوای بكه‌ومـ گه‌ره‌كمه له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌وه‌ی پیری رۆژنامەنووسان، پیره‌مێرد بم كه ده‌ڵێ:
شه‌وێ پیاوێ له به‌فرا ما،
نه‌مرد ئاگرێكی دووری دی
له‌لای من نائومێدی كفره،
ئه‌ی ئه‌م ئاگره‌ی دڵم بۆ كێ؟
AM:10:12:23/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2715
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی