له‌باكوورنه له باری ببه‌ین، نه مرداری بكه‌ینه‌وه
ستران عەبدوڵا
ده‌سته‌واژه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی لینین وابوو: ״دوێنێ زوو بوو، سبه‌ینێ دره‌نگه، هه‌ر ئه‌مڕۆ״ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی چه‌پدا بۆ ساته‌وه‌ختی شۆڕشگێڕی به‌كارده‌هات. ساتی شۆڕشگێڕی به‌ترپه‌ی دڵ‌و به‌لێكدانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزو دابینبوونی ته‌داروكاتی هه‌نگاوه گه‌وره‌كه ده‌ناسرێته‌وه، بێ ترپه‌ی دڵ جۆش‌و خرۆشی مه‌عنه‌وی سه‌رناكه‌وێ، بێ لێكدانه‌وه‌و هاوسه‌نگی هێزی یارو نه‌یار، بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ره‌هه‌ندی عه‌قڵانی‌و هۆشمه‌ندی له ده‌ست ده‌داو بێ ته‌داروكاتی پێویست بۆ هه‌نگاونانیش جوڵه ده‌بێته فه‌لاكه‌ت.
جارێكی دیكه‌ش بۆ شه‌رحی ئه‌م كۆپله‌یه‌و لێكدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ساتی شۆڕشگێڕی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خه‌زینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه ناوه‌رۆكی ئه‌م چه‌مكه‌ی كورداندووه (نه له‌باری ببه‌ین‌و نه مرداری بكه‌ینه‌وه). ئه‌م گوته‌یه بۆ ده‌ستنیشان كردنی دۆخی كوردستانی باشوور به‌كارهاتووه. به‌ڵام مادام كوردستان هه‌ر كوردستانه‌و ساتی خه‌باتی دیموكراتی‌و جه‌ماهیرییش هه‌ر یه‌كه، ده‌شێ بۆ باكووریش ده‌ست بدات.
باكوور، له دۆخێكی شڵه‌ژاوی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سوپای توركیایه. سوپای توركیا گه‌مارۆی شاره‌كان ده‌داو گه‌ره‌كێتی به‌زۆر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كاندا بسه‌پێنێ. ته‌ڤگه‌ری كوردستانی له پرۆسه‌ی بێ ئاكامی ئاشتی هیوا پڕ بووه‌و له هه‌مبه‌ر توندوتیژی سوپادا به‌هاری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رپاكردووه. تایتڵی ئه‌م به‌رخۆدانه داوای «خۆسه‌ری دیموكراتییه» كه زاراوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیاتی باكووره‌و داهێنراوی به‌ڕێز ئۆجه‌لانه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م زاراوه‌یه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری پێویسته‌و میدیا‌و خیتابی سیاسیی جوڵانه‌وه‌ی باكوور ورده‌كارییه‌كه‌یان باس نه‌كردووه. بۆ نموونه له چیدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییه‌كان، ئۆتۆنۆمی‌و له چیدا له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی راماڵینی یه‌كجاره‌كیدا جیاوازه؟ به‌ڵام له‌به‌رده‌م پێنه‌دانی هیچ مافێكی سیاسی‌و بێ ئاكام مانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له لێكگه‌یشتنی دۆلمه‌باخچه، ته‌ڤگه‌ری باكوور به‌گرنگیزانی نه‌قله‌یه‌كی تر بكات له شه‌تره‌نجی ململانێی سیاسیی دا. له‌م نێوانه‌دا ئه‌م ره‌دو به‌ده‌لانه دروست بووه:
-حكومه‌تی توركیا‌و له پشتییه‌وه سه‌ركۆمار، ده‌ڵێت شتێك نییه ناوی خۆسه‌ری دیموكراتی بێت، ئێمه ئیداره‌ی نیشتمانیی، یانی هی سه‌رتاسه‌ری توركیامان هه‌یه.
-ته‌ڤگه‌ری كورد ده‌ڵێن: ئێمه خۆسه‌ریمان بۆ هه‌موو توركیا ده‌وێت، نه‌ك ته‌نها بۆ باكوور.
-ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌خوازرێت بۆ خۆسه‌ری بنرێت، نا ده‌ستووریین.
-ته‌ڤگه‌ری كورد ئێژێ: خۆ كورد به‌زۆر نابه‌ن به‌ڕێوه؟.
ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ره‌دو به‌ده‌له ده‌شێ نێوه‌ند بێت، دوو فاكته‌ره:
یه‌كه‌م: ده‌ستووری نوێی وڵات‌و دانوستاندن له‌و پێناوه‌دا، ئاكپارتی سه‌رۆكایه‌تی گه‌ره‌كه‌و كوردیش خۆسه‌ری.
دووه‌م: پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر به شاره‌وانی‌و ئیداره خۆجێیه‌كان چین‌و چۆنن‌و له كوێن؟
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می حوكمڕانی ئاكپارتیدا توركیا به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ندێك چاكسازی له بواری شاره‌وانییه‌كاندا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه رووبه‌ڕووی دوو له‌مبه‌ر بۆوه:
-سزادانی له‌سه‌ریه‌كی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان.
-له‌مپه‌ری ئیداره‌ی بیرۆكراتی به‌هێزو ناوه‌ندێتی حوكم كه رێگه له گه‌شه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌گرێت، ئه‌مه ناهێڵێت شاره‌وانییه‌كان ناوه‌رۆكێكی لامه‌ركه‌زییان هه‌بێت، ئیتر چۆن ناوه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ كورد، به‌خۆوه‌ده‌گرن؟.
بێگومان تا پێش ره‌وشی دژوار‌و له گه‌رمه‌ی فه‌زای ئاشتیدا ده‌كرا ویستی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، هی حكومه‌تی ئاكپارتی له‌گه‌ڵ ویستی خۆسه‌ری تێكه‌ڵ بكرێت، به‌جۆرێك ده‌ستووری نوێ له سه‌رۆكایه‌تیدا به‌و جۆره بێت ئه‌ردۆگان حه‌زی لێیه‌تی‌و له لامه‌ركه‌زیشدا وا بێت كه ده‌میرتاش گوتوویه‌تی: خۆسه‌ری بۆ هه‌موو توركیا. یانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی به‌هێزو هه‌رێمگه‌لێكی لامه‌ركه‌زی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و حه‌یسییه‌ت. ده‌كرێ بڵێین شتێك له‌بابه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاو لامه‌ركه‌زیه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ باكوور‌و باقی ناوچه‌كانی تر هه‌بێت. به‌ڵام نه‌مانی ده‌ره‌تانی گفتوگۆ ئه‌م رێگا ناوه‌نجییه‌ی په‌كخستووه. جا ئه‌وه‌شی وا ده‌كات تونێلی چاره‌سه‌ر تاریك بێته به‌رچاو، كه‌م كاریگه‌ریی گوشاری یه‌كێتی ئه‌وروپایه له‌سه‌ر توركیا به‌هۆی ناكۆكی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پله‌ی خۆبه‌زلزانی حكومه‌تی توركیا‌و خۆ به‌ته‌وه‌ره‌زانی ئه‌ردۆگان.
له دۆخێكی وادا ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین داخۆ ته‌ڤگه‌ری كوردستانیی له باكوور چۆن ده‌توانێت سێ ئاراسته له‌سێینه‌ی كاركردن پێكه‌وه گرێ بدات.
-دانوستاندن له‌سه‌ر ده‌ستوور، گوشاری سیاسی بۆ به‌ئامانجگرتنی خۆسه‌ری‌و گوشاری دیپلۆماسی بۆ قۆستنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی ئاكپارتی له‌م دۆسێیه‌دا.
-به‌رخۆدانی شاره‌كان له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری سوپا، به‌كارهێنانی باسكی به‌هێزی سیاسیی هه‌ده‌په له ناو سیاسه‌تی توركیا‌و روونكردنه‌وه‌ی داخوازی خۆسه‌ری بۆ هاوپه‌یمانه دیموكراته‌كان له ئاستی توركیا‌و ناوچه‌كه‌شدا.
-پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی سێ ئه‌ڵقه‌ی هێزداری بزووتنه‌وه‌ی باكوور: قه‌ندیل، هه‌ده‌په‌و ئیمرالی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی ناكۆكی‌و فراوانكردنی په‌راوێزی هه‌ماهه‌نگی‌و تایبه‌تمه‌ندی هێزی هه‌ریه‌كێكیان تا به‌ره‌ی باكوور په‌رت نه‌كرێت.
ئه‌م سێینه‌یه، له باریی‌و گونجاوی ساتی شۆڕشگێڕی باكوور بۆ گواستنه‌وه له قۆناغی «قوڕبه‌سه‌ری»یه‌وه بۆ قۆناغی خۆسه‌ری ده‌ست نیشان ده‌كات.
سه‌ره‌نجام ته‌خمین‌و مه‌زه‌نده‌كه لای بزووتنه‌وه‌ی باكوور خۆیه‌تی كه چۆن هه‌نگاوی داهاتوو ده‌بینێت‌و چۆنی ده‌نێت؟ به‌جۆرێك مام وته‌نی (نه له‌باری ببه‌ن، نه مرداری بكه‌نه‌وه).
جا نازانم به‌كرمانجی چۆنی ده‌ڵێن؟!
AM:10:50:06/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 4044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی