״ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ئه‌فریقاش بێت، ئێمه دژی ده‌بین״، ئه‌مه گوته‌زایه‌كی توركییه كه له نێو لێكۆڵینه‌وه‌كانی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا ده‌كرێن، زۆرجار دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه گوته‌زایه‌ك بوو بۆ توركیای كه‌مالیستی كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاریه‌وه به‌ڵێنی دابوو به‌ره‌نگاریی زۆر وته‌زای كه‌مالیستی ببێته‌وه.
نها سیاسه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان وایه كه هه‌رێمێكی كوردیش قبوڵ ناكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردی ئه‌وه بێت كه ئێستا دراوسێی توركیایه‌و په‌یه‌ده دروستی كردووه.
سیاسه‌تی توركیای ئه‌ردۆگانی بۆ نیشاندانی مه‌ترسی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له سه‌ر توركیا زوو زوو روونكردنه‌وه ده‌دات. (ناخوازین هه‌رێمێكی تر وه‌كو ئه‌وه‌ی له عیراقدا دروستبووه، له سوریا دروست بێت)، ئه‌مه مانای چییه؟، مانای وایه توركیا ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ی باشووریشی به‌دڵ نییه كه گرێبه‌ستی نه‌وتی له گه‌ڵ هه‌یه‌و زوو زوو وه‌ك دۆستێكی خۆی ده‌یناسێنێ.
سیاسه‌تی ره‌سمیی توركیا وا شرۆڤه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ده‌كات كه له غافڵگیریی ئه‌وان، یان راستتر له غافڵگیریی سیاسه‌تی توركیای پێش داد‌و گه‌شه‌پێدان، دروست بووه. كێ پێش داد‌و گه‌شه‌پێدان حوكمی ده‌كرد؟، ئیئتیلافه له‌سه‌ریه‌ك گۆڕاوه‌كانی یهڵمازو چیلهرو ئه‌ربه‌كان، یانی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ره‌وتی عهلمانیو ئیسلامیی ئه‌ربه‌كانی له سایه‌ی سوپادا. واتا ئاكپارتی ده‌یه‌وێ بڵێ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كه پێش من كراوه، ئه‌گه‌رچی ئێستا خێرێكه ئه‌و له به‌ره‌كه‌ی ده‌خوات.
ئایا ئه‌م ده‌ربڕینه ئاكپارتییه دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ كورد، بۆ كورد له هه‌رێمی كوردستان‌و له هه‌ر شوێنێك كوردی لێیه؟
له كانتۆنه‌كانی رۆژئاڤا گه‌ڕێین كه كوردی رۆژئاڤا خۆیان خاوه‌ندارێتی لێ ده‌كه‌ن، له خۆمان، له هه‌رێمی كوردستان بپرسینه‌وه ئایا ئه‌م دیده‌ی ئاكپارتی بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان چیمان پێده‌ڵێت؟، دڵنیایی ده‌داته ئێمه كه ئاكپارتی له بیری دۆستایه‌تیدایه؟.
له كوردستانی نوێ- وه
AM:10:39:06/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4447
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی