رێره‌وێكی دورو درێژ له ده‌ره‌وشانه‌وه‌ی ناوی مۆدێلی كچی كورد له ئه‌ندێشه‌ی كورده‌واریدا هه‌یه. (نه‌سرین) یه‌كه‌میانه، بێكه‌سی باوك ، شاعیری نه‌ته‌وه‌یی فایه‌ق بێكه‌س، داخێكی زۆری له‌دڵدابوو كه ئه‌م ناوه خوازراوه‌ی بۆ مۆدێلی ژنی هوشیار و شارستانی كوردی خواستبوو، سه‌رپۆشی له‌سه‌ر بوو، هانیدا فرێی بدا‌و بچێته سه‌ر شانۆی ژیان‌و خوێندن‌و به‌شدارییه‌وه. (ئه‌خته‌ر) كچه شۆڕشگێڕه‌كه‌ی مامۆستا هێمنی موكریانی بوو كه دونیای غهزهلو ماكیاژ و سووراوی خۆنواندنی جێهێشتو ببووه پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری ئازادی. (به‌یان) پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌ی شۆڕشی كوردستانی رۆژههلاَت بوو كه ئه‌مجاره بێكه‌سی كوڕ، شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌س، چامه‌ی شیعری گلكۆی تازه‌ی له‌یلی له‌سه‌ر گوت. له‌ناو چیرۆكه ده‌گمه‌نه‌كانی شۆڕشی سه‌ر زه‌مینی واقیعدا، له‌ده‌ره‌وی دیوانی شاعیران، مارگرێت نموونه بوو بۆ پێشمه‌رگه‌ی ژن و بۆ به‌شداری نه‌ته‌وه‌كان‌و ئاینه‌كانی تر ، ئاشووری و مه‌سیحی، له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا.ئه‌م نموونه‌یه له‌ناو ماڵی شۆڕشدا فه‌وتاو ناوی نه‌ما، بۆیه ده‌ور و زه‌مانه‌ی شۆرش به شه‌هیدێكی سێداره قه‌ره‌بووی كردینه‌وه: له‌یلا قاسم.
له‌یلا به وێنه‌ی رهشو سپی له‌پاش به جێماوی و به چیرۆكی ئه‌وینێكی ناكام ، كه په‌تی سێداره دوا فه‌سڵی بچڕاند، له ئاسمانی ئه‌ندێشه‌ی شۆرشگێری كورددا وه‌ك سیوهیلێكی كز هاتووچۆی بوو. شۆڕشی نوێی كوردستان، له‌باشوور، ئینجا شۆڕشی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌رگای بۆ دیارده‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی كچه پێشمه‌رگه كرده‌وه. شۆڕشی باشوور له‌وی رۆژهه‌ڵات چڕترو به‌رده‌وامتر بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تابلۆی ئه‌وه‌ی رۆژههلاَت به به‌شداری نیوه‌كه‌ی تری ژیان و خه‌بات، یانی خه‌باتگێڕی كچ و ژن، ره‌نگینتر بوو. "به‌یان"ه‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س یه‌ك له ده‌یان بوو.
كوردستانی دایك وكچه‌كانی
كوردستانی دایك، باكوور، له‌به‌ر سه‌ركوت‌و سهرپانكردنهوه دره‌نگ بۆ شۆڕش رابۆوه، لێ كه رابۆوه رقی په‌نگخواردووی نه‌ورۆزێكی گه‌وره‌ی به‌رپاكرد. كوردستانی دایك نه‌زۆك نه‌بوو، سه‌دان كچی ئازادی خسته‌وه كه مه‌یدانه‌كه‌یان به ته‌نیا بۆ كوڕانی شۆرشگێر جێنه‌هێشت.
شۆرشی باكوور ئاوی له كانی ههڵقولاَوی چه‌پی تورك خوارده‌وه كه هه‌م رێی بۆ به‌شداری چالاكی كچانی لاو كرده‌وه و هه‌میش له كۆمه‌ڵێكی عه‌لمانیدا گه‌وره بوو كه ده‌مێك بوو كۆماری كه‌مالیزم رێی بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو كرده‌وه. ئۆجه‌لان (ماركس)ێك بوو به‌رهه‌می عه‌لمانیی ئه‌تاتۆركی (هێگل)ی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاند.
شۆڕشی باكوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی ئه‌ندامێكی ناتۆ و ده‌وڵه‌تێكی غهربزهدیی و كه‌مێكیش دیموكراسی به‌رپاكرا شۆڕشی په‌نگخواردوی دوور له چاوی كامێرا‌و چاپه‌مه‌نی نه‌بوو. نه‌به‌ردییه‌كانی ئه‌و شۆڕشه زۆربه‌یان تۆماركراون، وێنه‌ی گه‌ریلا ، به گه‌ریلای كچیشهوه، له‌هه‌موو دونیادا په‌خش و بڵاوه. زه‌كیه ئه‌لكان له نه‌ورۆزدا گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، له‌یلا زانا پاڵه‌وانی زیندان و گوڵتان كشناك په‌رله‌مانتاری خه‌باتی مه‌ده‌نی بوو. بێریتان سومبلێكی دیاری گه‌ریلایی بوو. ئیتر له شۆرشی باكووردا كورد له قومقومهكه ده‌رچوو، كچی كوردیش له‌ماڵ هاته‌ده‌ر، خه‌ونه‌كانی هێند گه‌وره‌بوون شاری تهنگو ته‌سك نه‌یگرته خۆی، چیاكانو سنووره‌كان تاكه چاره‌سه‌ر بوون.
رۆژئاڤا كچی بزربووی باكوور
مایه‌وه رۆژئاڤا كه كچی بزربووی باكووری دایك بوو، به‌م دواییه له قه‌ره‌باڵه‌غی ره‌وشی سوریادا له‌ده‌ست سته‌مكاران رای كرد‌و له‌په‌نا ئامێزی دایكیا ماڵۆچكه‌یه‌كی بۆ خۆی چێكردووه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیارده‌ی شه‌ڕڤانی كچ بۆڕی هه‌موو دیارده‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی دایه‌وه. به‌هاری عه‌ره‌بی ژانی گرت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی حوكمی ئوسولی، شه‌ڕی ناوخۆیی، داعش و نه‌سره‌و بوو. بهلاَم به‌رهه‌می نه‌ورۆزی كورد له به‌هاری رۆژئاڤادا سهدانو سه‌دان ژن‌و كچی شه‌ڕڤان بووه كه موقاوه‌مه‌تی كۆبانی و شه‌ڕی حه‌سه‌كه ومهنبهجیان خسته سه‌ر تۆماری جه‌نگی ره‌وا له هه‌موو دونیادا. له‌م ئه‌لبوومه‌دا ئه‌نجێلا جۆلی كورد، شه‌هید ئاسیا ره‌مه‌زان عه‌نته‌ر، ئه‌دگاره دیارهكهیانه. وه‌گه‌رنا كچه شه‌ڕڤان و ژنه شه‌ڕڤانی تریش زۆرن كه ته‌مه‌نیان هی جهنگینیش نییه كه‌چی له نهبهردییدا ده‌رسی وایان داوه‌ته داعش پیاوه پشتیوانكارهكانی تیرۆر له ده‌ر ودراوسێ له ئاستیا شه‌رمه‌زاری ره‌وتی مێژوون.
شۆڕشی رۆژئاڤا و شهڕگانهكانی له‌چاو شۆڕشه‌كانی تری كوردستان زۆرترین فۆكسیان له‌سه‌ر بوو، ته‌نات زیاتر له شۆرشی باكووری سپۆنسهریشی، به‌ڵام له‌چاو بزاوته‌كانی دیكه‌ی دونیا ئه‌م فۆكسه هێشتا هیچ نییه و شه‌ڕڤانی ئه‌وێ شایانی زیاتره. وێنه‌ی گێڤارا كه دیواری چین‌و نه‌ته‌وه‌كانی بڕی و بووه تی‌شێرتی ئازادیخوازی و گه‌نجایه‌تی له دونیای سه‌رمایه‌داریی و دونیای شۆڕشگێڕیشدا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میدیا ده‌توانێت بیرۆكه بچهسپێنێتو وێنه‌ی دیاریكراوی شۆڕشگێڕ به‌رجه‌سته بكات. دیارده‌ی وێنه‌ی گیڤاریایی كه له‌شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیست كێبركێی وێنه‌كانی گۆرانیبێژ ئه‌لفیس برێسلی ده‌كرد له وه‌ختێكدا تاوی سه‌ند كه هێشتا ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی و سۆشیال میدیا له منداڵدانی مێژوودا بوون.
به داخه‌وه دونیای بێ ره‌حمانه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی و میدیای زه‌به‌لاحی جیهانی له ساته‌وه‌ختی به‌رپابوونی به‌هاری عه‌ره‌بیدا په‌له‌ی كرد كه ڤیزای خهلاَتی نۆبڵی دایه ته‌وكل كرمانی یه‌مه‌نی كه كۆی ره‌نجی خۆی و هاو رێبازه‌كانی ناگاته دڵۆپێك له ده‌ریای رهنجو خوێنی كه‌نیشكه‌كانی وه‌ك ئه‌نجێلای كورد و هاوه‌ڵه شه‌ڕكه‌ره‌كانی گیانیان بۆ ئازادی و بۆ به‌ره‌نگاری تیرۆر و سته‌مكاری به‌ختكرد.
ئه‌نجێلای كورد كۆدێكی جیهانییه
هه‌ڵبه‌ته ناوی ئه‌نجێلای كورد ناوێكی میدیای رۆژئاوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هید ئاسیا له ئه‌دگار جوانیا زۆر له ئه‌نجێلا جۆلی ئه‌كته‌ری دیاری هۆلیۆد ده‌چوو. ئه‌نجێلای كورد ره‌مزی ئازایی و جوانییه كه جوانی قه‌ت عه‌یب نییه بۆ شۆڕشگێڕ، به‌ڵكو ناوكی كه‌مه‌ندكێشكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌ره‌و تێكۆشان‌و خۆڕاپسكان له زۆرداری. پێشم وایه ئه‌م ناولێنانه ئاساییه و زووتر ده‌توانێت مه‌سجی شۆرشی كوردستان و به‌شداری كارای كچه شه‌ڕڤان بگه‌یه‌نێته دونیا، چونكه ناوی ئه‌نجێلا جۆلی وه‌كو ئه‌كته‌رێكی لێوه‌شاوه كه زۆر له فیلمه‌كانی به‌های ئینسانیی گه‌وره‌یان له خۆ گرتووه و هه‌روه‌ها وه‌ك نێرده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی چالاكی خێرخوازییش كۆدی زۆر مانادار ده‌كاته‌وه و بره‌و ده‌دات به مانا جیهانییه‌كانی تێكۆشانی كورد كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه موقاوهمهتهكهی سه‌رنجی ره‌وتی چه‌پ و دیموكراتی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا و به دونیاش ده‌ڵێ كچی كورد له ناو دۆزه‌خی ده‌وروبه‌ره داعشییهكهشدا لایه‌نگری ژیان وجوانی و گه‌ردن كێڵییه. ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی جوانی شه‌ڕڤانانی بووه ئیلهابه‌خشی ده‌یان تابلۆی هونه‌ری نه‌ته‌وه جیاجیاكان و هه‌ر لایه‌نه‌و له نیگای خۆیانه‌وه خاوهندارێتییهكی ره‌مزییان لێ كرد. له‌وه‌ختێكدا هێشتا سیاسه‌تی دڵره‌قی جیهانیی خۆیان له ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له رۆژئاڤا نه‌بان ده‌كه‌ن، كردنه‌وه‌ی ئامێزی گه‌رمی هونه‌ری میلله‌تان بۆ قاره‌مانێتی كوردستانییان له‌به‌رامبه‌ر تیرۆردا دڵخۆشكه‌ره.
ئه‌زموونی تێكۆشانی كورد وه‌كو ئه‌زموونێكی ئینسانیی بێ هه‌ڵه وپه‌ڵه نییه، بهلاَم نه‌سیمی به‌شداری ژنان له‌و ئه‌زموونه‌دا پرتهوێكی ره‌نگینه بۆ ئه‌م ره‌وته ئازایه له ئه‌خته‌ره‌وه تا ده‌سته خوشكه‌كانی شه‌هید ئه‌نجێلا كه نه‌ك نۆبڵ مه‌گه‌ر هه‌موو مه‌دالیای ئۆڵه‌مپیادی داهاتوو بدرێته كچه شه‌ڕه‌ڤان ئینجا ده‌كرێ بڵێین دونیا نه‌فه‌سێكی عه‌داله‌تخوازی و ویستێكی قه‌ره‌بووكردنی تێدا ماوه.
AM:01:38:15/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 5543
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی