‌پێکھاتە ناموسڵمانەکان، دوای داعش چ چارەنوسێکیان ئەبێت؟
PM:02:53:10/01/2017
توانا ئەحمەد

(مەسیحی و ئێزیدی وەک نمونە)
 قۆناغی دوای داعش تەنیا قۆناغێکی سیاسی نییە، بگرە زیاتر قۆناغێکی ئەخلاقیە، کۆمەڵگای عیراق بەگشتی و دەسەڵاتی سیاسی لەبەغدا و ھەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت و یەکلاکەرەوەدان، داخۆ ئەتوانن قەرەبوی مەسیحی و ئێزیدیەکان بکەنەوە، تەنیا قەرەبوی زیانە مادیەکانیان نا، بەڵکو قەرەبوی ئەو زوڵمە ھەمە چەشنەی بەھۆی دینەوە بەسەریانداھات.

 ئایا ئەتوانن ئەو پێگەیە بۆ شوناسی دینی مەسیحی و ئێزیدیەکان بگێڕنەوە کەلەکۆمەڵگایەکی لێبوردە ھەیانە؟
ئایا ئەتوانن ببنەوە بەپێکھاتەیەکی سەرەکی ئەو ناوچانەی تیایدا زۆرینە یان بەشێکی زۆری دانیشتوان بوون؟
ئایا ئەتوانن بەقەد قەبارەی خۆیان بەشداری پرۆسەی حوکم و بەڕێوەبردن بکەن؟
 ئایا وڵاتانی ڕۆژئاوا کەی ئەو ویستە بەرژوەندیخوازە بەریان ئەدات و دێن بەجیدی بەرگری گەر ھیچ نەبێت لەمەسیحیەکان بکەن و ڕێگە لەو پەرتەوازەیی و بڵاوەپێکردنەیان بگرن؟

قۆناغی دوای داعش بەبێ پێگەی ئاین و پێکھاتە ناموسڵمانەکان لەعیراقدا بەھایەکی ئەوتۆی سیاسی و ئەخلاقی نابێت.

ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.