"تۆلێرانس" لێبوورده‌یى و پێكه‌وه ژیان
بورهان شێخ ڕەئوف
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه و له كاتێك كه سه‌رۆكى تازه‌ى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ ده‌ستى به ده‌ركردنى فه‌رمانه كارگێڕییه‌كانى كرد و یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه قه‌ده‌غه‌ى چوونى هاوڵاتیانى حه‌وت وڵاتى موسڵمانى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو بۆ ئه‌مەریكا هه‌ربۆیه هاوكات له‌چوند شوێنێكى ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى و توندوتیژى لێكه‌وته‌وه كه له‌وانه سووتاندن و په‌لاماردانى مزگه‌وتى مووسڵمانه‌كان و (كه‌نیس ) یه‌هووده‌كان.
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ڕاكێشام هه‌ڵوێستى جووله‌كه و كریستیانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه به‌رامبه‌ر به موسڵمانه‌كان له دواى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌یانیان لێره‌دا پێمباشه ئاماژه به ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى ئه‌ندیپه‌ندیتى به‌ریتانى بكه‌م كه ده‌ڵێت جووله‌كه‌كان له شارى ڤیكتۆریاى ولایه‌تى ته‌كساسى ئه‌مریكا كلیلى په‌رستگاكه‌ى خۆیان واته (كه‌نیس) یان داوه به موسڵمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه ئاینیه‌كانیانى تێدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن .
ڕۆژنامه‌كه زیاتر له‌سه‌رى ده‌ڕوات و ده‌ڵێت شاهید هاشمى كه دكتۆرێكى پسپۆڕه و به‌رپرسى سه‌نته‌رى ئیسلامى ڤیكتۆریایه وتى هیچ شتێكى له ناكاو كتوپڕ نه‌بوو بۆمان هه‌ڵوێستى جووه‌كان چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى ئێره‌دا زۆر باشه و هه‌روه‌ها هاشمى وتى سه‌ره‌ڕاى كۆمه‌ك و ده‌ستپێشخه‌رى جووه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رانى سێ كه‌نیسه‌ى كریستیانه‌كانیش ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕى بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كانیان بۆمان بۆ به‌جێهێنانى ئه‌ركه ئاینیه‌كانمان .
له هه‌مانكاتدا هاشمى ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ركۆمه‌كى كه‌نیس ى یه‌هودى و كه‌نیسه‌ى كریستیانه‌كان به‌ڵكو زۆر خه‌ڵكى تریش له دانیشتووانى شارى ڤیكتۆریا كۆمه‌كیان كردین به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى به‌خشین و یارمه‌تى بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كه‌مان له سه‌ر تۆڕى ئه‌نته‌رنێت زیاتر له یه‌ك ملێۆن دۆلاریان كۆكرده‌وه ئه‌مه له كاتێكدا له‌و شاره‌دا ته‌نها نزیكه‌ى سه‌د موسڵمان ده‌ژین .
له لایه‌كى تره‌وه له ٢٠ ى ئه‌م مانگه‌دا شوبات ٢٠١٧ كاتێك گۆڕستانێكى جووه‌كان له شارى سانت لوێس له ئه‌مەریكا به‌ر شاڵاوى تێكدان كه‌وت كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان له‌وێنده‌رێ له هه‌ڵمه‌تێكى هاوپشتى و كۆمه‌كى جووه‌كان له‌ماوه‌ى كه‌متر له سێ سه‌عات زیاتر له ٢٥ هه‌زار دۆلاریان كۆكردنه‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ى گۆڕه‌كان له هه‌مانكاتدا ناڕه‌زایى خۆیان ده‌رده‌بڕى دژى ڕق و كینه‌وه توندوتیژى و خوازیارى تۆلیرانس بوون واته لێبوورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان بوون .
ئێستا له دواى ئه‌و هه‌وڵ و ڕاپۆرتانه ده‌كرێت بپرسین ئه‌رێ خێره له ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌كرێت هه‌موو ئایین وئاینزاكان به یه‌كه‌و بژین وبه ده‌م ئێش و ئازارى یه‌كدییه‌وه بچن ولێره له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین خوێن له نێوانیاندا بڕژێت؟
خێره لێره له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین ماكى ئه‌م ده‌رده چییه كه یه‌كتر ناخوێنینه‌وه و یه‌كتر ده‌سڕینه‌وه ده‌بێت هۆكارو عیله‌ته‌كانى چى بن؟
ده‌بێت بپرسین كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه له ئاسته‌كانى باڵادا هه‌ر له ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بگره تا وڵاتانى زلهێزى وه‌كو ئه‌مریكا به‌ریتانیا و ڕووسیا و چین و هندستان توێژینه‌وه‌ى زانستى قووڵ و درێژى بۆ بكه‌ن و یارمه‌تى گه‌لانى ناوچه‌كه بده‌ن كه له م تونێلى مه‌رگ وكاره‌ساتى نه‌بڕاوه‌ى خوێن ڕشتن ده‌ربچن؟
PM:01:21:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی