هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی
بورهان شێخ ڕەئوف
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمان و هه‌ڵوێسته له سه‌ركردنه لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیرو كاربه‌ده‌سته‌كانی حكومه‌تی توركیا یه له ماوه‌ی ڕابردوودا و به دیاریكراوی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به تایبه‌تی كه ورده ورده له ڕۆژی ڕیفراندۆم له سه‌ر ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له 16/4/ 2017 نزیك ده‌بینه‌وه كه ئه‌مه له لایه‌ك ده‌كرێت وه‌كو بانگه‌شه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری به‌كاربهێنێت به هه‌وادارانی بڵێت كه ئێمه له كه‌س ناترسین و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر هه‌موو وڵاته گه‌وره‌كانی جیهان .
تۆمه‌ت و پلارو سووكایه‌تی كردن هه‌ر له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه سه‌رۆكی هه‌ره‌می ده‌سته‌ڵات ده‌ست پێده‌كات كه ده‌ڵێت هه‌موو ڕۆژئاوا قه‌حبه‌ن كه یارمه‌تی تیرۆری په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ده‌ده‌ن و ده‌خوازن توركیا له‌ت له‌ت بكه‌ن دواتر دێته سه‌ر ئه‌نگیلا مێركلی ڕاوێژكار ئه‌ڵمانیا كه به هتله‌رو نازی وه‌سفی كرد له كاتێكدا ئه‌و ژنه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین ڕه‌خنه‌و گله‌یی ڕاستڕه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ر له به‌رئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌ی سوری و عێراقی وه‌رگرتووه ئه‌وه مێرگل بوو وتی خه‌ڵك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه په‌نا بۆ ئێمه دێنن چۆن ده‌رگایان لێ نه‌كه‌ینه‌وه خه‌ڵك ناچن بۆ مه‌ككه‌و مه‌دینه دێن بۆ لای ئێمه به ئه‌ڵمانه‌كانی وت ئه‌م بۆ مێژوو مناڵه‌كانتان باس بكه‌ن مێرگل زیندانیه‌كی سیاسی له وڵاته‌كه‌یدا نیه ئه‌ردۆگانیش توركیای كردۆته زیندانێكی گه‌وره ده‌یان په‌رله‌مانتارو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێراوله كونجی زیندانه‌كاندا. ده‌كرێت بپرسین كێ نازی و فاشیه جه‌نابی سووڵتان ؟
له تازه‌ترین لێدوانی‌دا ئه‌ردۆگان له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو وتی (( هه‌موو جیهان چاودێری ئه‌م قه‌یرانه‌ی نێوان ئێمه‌و ئه‌وروپا ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ناتوانن به سه‌لامه‌تی و پارێزراوی بڕۆن به‌ڕێوه له هیچ شوێنێك له جیهاندا ))سه‌رنج بده‌ن چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا باڵوێزی توركیا ی بانگهێشت كرد تاوه‌كو نیگه‌رانییه‌كانی خۆیانی پێڕابگه‌یه‌نن .
هه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆگانه كه وایكردووه زۆر هاوڵاتی ئه‌وروپی له‌م ڕۆژانه‌دا بپرسن كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی ئه‌ردۆگان به ناوی ئیسلامی میانڕه‌وه‌و ده‌یكات و ده‌یڵێت وابێت ئه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و ده‌بێت چۆن بێت؟
لێدوانه‌كانی مه‌ولودچاویش ئۆغلوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا یه‌كێكی تره له و هه‌ڕه‌شه‌و ئاماژه سامناكانه‌ی كه حكومه‌تی ئاكه‌په ئاڕاسته‌ی جیهان و ئه‌وروپا و ئه‌مریكای ده‌كات كه ده‌ڵێت ئێمه سه‌ركردایه‌تی دوو ملیار موسڵمان ده‌كه‌ین كه ئه‌م لێدوانانه نه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان ناكات به‌ڵكو هه‌ڕشه‌و ڕێ خۆشكردنه بۆ شه‌ڕو ململانێ ی ئتنیكی و تائیفی زیاتر له ناوچه‌كه‌و جیهان.
دواترین وتازه‌ترین لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌كه‌په لێدوانی گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌ردۆگان یغیت بۆلوت كه بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی TRT فه‌رمی له میانی به‌رنامه‌ی لێكدانه‌وه‌ی قووڵ ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆی هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی توركیا و نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاوه ئه‌و هه‌ڕشه مه‌ترسیدارو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌بوو كه‌وتی ((هه‌موو جیهان له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك تووشی ئه‌ردۆگان بێت )) زیاتر وتی ((هیچ كه‌سێك ناتوانێت قاوه‌ڵتی به‌یانیان بكات له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و هه‌موو شوێنێكی جیهان ئه‌گه‌ر ته‌ڵێك له قژی ئه‌ردۆگان شتێكی به‌ر بكه‌وێت )).
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌ردۆگان و ده‌ست و دایه‌ره‌كه‌ی هیچ خزمه‌تێك به توركیا‌و ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ناكات هه‌روه‌كو جۆرێك له بانگه‌شه بۆ ڕاپرسی له سه‌ر ده‌ستووره‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنێت و له‌لایه‌كی تره‌و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕق و كینه‌ی هێزو گروهه ڕاستڕه‌و نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی ئه‌وروپا دژ به ڕه‌وه‌ندی موسڵمان به‌گشتی له ئه‌وروپاو ڕه‌وه‌ندی توركی به تایبه‌تی .
PM:08:29:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2763
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی