ناكۆكیه‌كانی عێراقی دوای داعش
بورهان شێخ ڕەئوف
له ئێستادا كه شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری داعش به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕوات و له دوای پاككردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌و ڕووبه‌ره فراوانه‌ی كه به سێ یه‌كی خاكی عێراق مه‌زه‌نده ده‌كرا له ده‌ستی تیرۆریستانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كه وێرانه خاكێكیان به جێهێشتووه كه بنیاتنانه‌وه‌كه‌ی زۆر له وێرانكردنه‌كه‌ی قورستره ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراق و هه‌ندێ ناوه‌ندی دیش باس له پێویستی سه‌رووی (50) ملیار دۆلار ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌و له ساڵی 2003 ه‌وه پێكهاته‌ی شیعه‌ی عێراق كه به درێژای مێژوویان بنده‌ست بوون وباسی مه‌زڵوومیه‌تی خۆیان ده‌كرد هه‌میشه و گۆڕه‌به كۆمه‌ڵه‌كانیش گه‌واهی ده‌ری ئه‌وه‌بن و دكتاتۆریه‌تی حوكمی سوونه‌ی عه‌ره‌بی عێراق كه له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خواست و هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر كورد‌و شیعه‌دا سه‌پاندبێت كه به حوكمڕانی حزبی به‌عس و سه‌دام حوسینی سه‌رۆكی ته‌واو ئه‌مه به‌رجه‌سته بووبێت ,ئه‌وا حوكمی تائیفی شیعه‌ش سه‌ره‌ڕای نووسینی ده‌ستووری نوێ بۆ عێراق و ڕاپرسی و چه‌سپاندنی هه‌رێمی فیدراڵی بۆ كوردستان به‌ڵام به پراكتیك نه‌یانتوانی تاسه‌ر و تامه‌نزڵ ئه‌م كاروانه سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن و له نیوه‌ی ڕیگادا جارێكی تر هزرو لۆجیك جێگه‌یان بۆ مه‌یل و سۆزی تائیفی چۆڵكرد.
ئێستا ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه خۆیان حوكمڕانی یه‌كه‌می وڵات بوون له 14 ساڵی ڕابردوو پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ دوای داعش و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تری عێراقیان كردووه‌و وڵاتانی دراوسێ ی عێراقیشیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه هه‌رچه‌نده پرۆژه‌یه‌كی درێژ و پڕ له خاڵ و لق و پۆیه پێداگیری له عێراقێكی یه‌كگرتوو سێنتراڵ ده‌كاته‌وه شتێكی تازه‌ی تێدا نیه كه له ده‌ستووره‌كه‌دا نه‌بێت كه‌چی وه‌كو یه‌كێك ڕێگری لێكردبن ئه‌و هه‌موو ساڵه جێبه جێ ی بكه‌ن وا ئێستا به پرۆژه‌ی نوێه‌وه دێنه‌وه خزمه‌تی عێراقیه‌كان له هه‌موو ئه‌مانه‌ش شه‌رمهێنه‌رتر یاسای حشدی شه‌عبیان له په‌رله‌مان به بێ كۆده‌نگی نیشتمانی تێپه‌ڕاند كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی تری ترسناكه به تایبه‌تی به‌لایه‌نی سوونه‌كانه‌وه له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی زیاتر عێراقی به‌و ئاقاره‌دابرد ئه‌و بۆچوونه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه بوو ئه‌وه‌ی ڕای جیاواز ی له خواست و ئامانجه‌كانی ئه‌وان هه‌بێت ئه‌و به‌عسی و داعشی و قاعیده‌و جووداخوازو تیرۆریسته ئه‌مه زمانی گفتوگۆ و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ڵۆ توندڕه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی شیعه بوو ,
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه ئێران به دۆست و دراوسێ ی باش و به هاناوه‌هاتوو ده‌زانێت و باسی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه نه‌بڕاوه‌كانی ده‌كات له چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی بۆ حه‌شدی شه‌عبی و سوپا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وڵاتانی عه‌ره‌بی سوونه‌ش به سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و مه‌رگ و كاره‌سات ....تد ناوده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش خاڵی لێكترازانی گه‌وره‌ی نێوان شیعه‌و سوونه‌یه كه ڕوونه هه‌ریه‌كه‌و قووڵایی ستراتیجیان كوێ یه .
سوونه‌كان خه‌ریكی چین ؟
سوونه‌كان له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانیان زۆریكیان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون به سه‌ركرده‌و بنكرده‌وه له ئاستێكی باشی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ری دا پێشوازی كران و رێزیان لێ‌گیرا و تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هه‌ندێكیان هه‌ر له هه‌ێمی كوردستانن , به‌ڵام وه‌كو ڕوونه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌ركرده‌كانیان كه‌وتوونه‌ته جموجووڵ كۆڕ‌و كۆنگره به‌ستن هه‌ر له عه‌مان و جنێفه‌وه تاوه‌كو دواترینیان له ئه‌نقه‌ره كه له پێشووتر باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆو شتی تریان ده‌كرد به‌ڵام له ئه‌مجاره گه‌ڕانه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌می عێراق یه‌كگرتوو وه‌كو نه‌بایان دیبێت و نه‌باران وه‌كو كورد ئه‌وانی ئاواره وپه‌راوێز و ده‌ربه‌ده‌ر كردبێت باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌كانی 2003 و كه‌ركوك عێراقیه و گه‌لێك شتی تر كه زمانی به‌یانه‌كه‌یان عه‌ره‌بیه‌و به‌لاَم به نه‌فه‌س و دڵی توركیا‌و ئه‌ردۆگان نووسراوه .
كورد جه‌نگاوه‌ری بێ ئامانج
كورد له 14 ساڵی ڕابردوودا له ئاست هه‌موو كێشه‌و ئاریشه‌كانی خۆی له عێراقدا تا ڕاده‌یه‌كی باش هاوڕاو ته‌بابوون به‌ڵام له ئێستادا كه له ڕووی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی تیرۆر كاره‌كته‌ری به‌هێزو جه‌نگاوه‌ری به هه‌ڵمه‌ت و قوربانی گه‌وره‌یان داوه و تا ڕاده‌یه‌كیش ده‌خوێنرێنه‌وه به‌ڵام ئێستا خۆی له ناو ماڵی خۆیدا پرژو بڵاو بێ ئه‌جنداو ستراتیجی هاوبه‌ش چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ری خۆیه‌تی.
ماوه‌ته‌وه عێراق به گشتی له ئاوا بارودۆخێكدا كه شیعه سوونه به‌وه تاوانبار ده‌كات به مه‌رجعێكی سیاسی یه‌كگرتوویان نیه‌و نازانیین له گه‌ڵ كێ قسه بكه‌ین سوونه‌ش شیعه به دارده‌ستی ئێران داده‌نێن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له ناوپێكهاته‌ی سوونه‌دا قسه‌بكات به دڵی ئه‌وان نه‌بێت دۆسیه‌یه‌كی یاسایی بۆ داده‌تاشن و زیندانی ده‌كه‌ن و یان ڕاوی وڵاتانی تری ده‌نێن و كوردیش به بنبه‌ست گه‌یشتووه دۆسیه‌ی قه‌یرانه‌كانی .
بۆیه‌له ئاوا باردۆخێكدا كه مه‌شهدی سیاسی عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر و پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا زۆر كه‌مه‌و وه‌كو ده‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق ئاسانتر بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی .
PM:04:11:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1743
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی