یه‌كێتیی شه‌ریكه نه‌وت‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك
د.بەختیار شاوەیس
له نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا هیچ شتێك رووینه‌داوه و پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 ی عیراق له بنده‌ستی لیژنه‌ی دارایی و كوتله جیاوازه‌كان بێنه و به‌رده‌یه‌تی، به‌ڵام كاتێك ئه‌م بابه‌ته بڵاو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه، پێده‌چێ هه‌موو شتێك دوایی هاتبێت و یاساكه ره‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆمار كرابێت بۆ واژۆ كردنی و جێبه‌جێ كردنی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
ناچمه ناوه‌رۆكی پرۆژه یاساكه و گێرمه و كێشه‌كانی، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌و خاڵه‌یه كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و رێكه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه روونیبكه‌مه‌وه و هه‌وڵه‌كانی ئێمه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان تێی كه‌وتوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش خه‌م و مه‌هامی ئێمه بووه و ده‌بێت.
لای هه‌موو لایه‌ك روونه كه له دوو ساڵی رابردوودا ده‌نگمان به پرۆژه یاسای بودجه داوه، به‌و پێیه‌ی كه هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه گه‌یشتبوونه رێكه‌وتن و ناواخنی رێكه‌وتنه‌كه‌ش دواجار ده‌بووه یاسا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع هیچی لێ شین نه‌ده‌بوو و وه‌ك یاسایه‌كی مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مایه‌وه و ده‌ره‌نجام ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی لێكه‌وته‌وه كه حاڵی حازر له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك ده‌یگوزه‌رێنێت.
ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی نزیك بووینه‌وه له ساتی خویندنه‌وه و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بودجه و دوای ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك په‌ره‌ی سه‌ند و گوشاره‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ته‌نینه‌وه، به ئه‌ركی خۆمانمان زانی كه هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵ بده‌ین یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی پێشتر نه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كار به‌و به‌شه‌ی بودجه‌كه بكرێت كه په‌یوه‌سته به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، له روانگه‌ی كه گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولی برسێتی و نه‌هامه‌تی ناكات.
ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ی ئێمه كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوڕێیه‌كی یه‌كگرتوو پێشكه‌شمان كردووه، پرۆژه‌یه‌كی ده‌ستووری، یاسایی، واقعی، كوردستانی، دوور نمای دوور مه‌ودایه به‌م شێوه‌یه:
1. ده‌ستوورییه، چونكه هیچ مشتومرێك و بیر‌و بۆچوونی جیاوازی تیا نییه، بۆ نموونه وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی پر له ناكۆكی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌دوای خۆیدا هێنابوو.
2. یاساییه، چونكه هه‌مان ده‌قه‌كه‌ی دوو ساڵی رابردوو له ناو په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و بۆته یاسا.
3. واقعییه، چونكه له ناو پرۆژه‌كه‌دا به‌پراكتیكی ئه‌و 300 هه‌زار به‌رمیله‌ی نه‌وت كه له كه‌ركوكه‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێته هۆكاری ئیجبار بوونی عه‌بادی كه مووچه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم (نه‌ك پارێزگایه‌ك) بنێرێت و له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی ده‌رگای مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادی لێده‌گیرێت، یان ده‌توانرێت ئیستجوابی بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان به‌وه‌ی كه سه‌رپێچی یاسای كردووه.
4. كوردستانییه، چونكه حكومه‌تی عیراق دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كه‌ركوك به‌شێكی كوردستانه و به نه‌وتی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان مووچه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دابین ده‌كات، كه‌ركوك به‌سره نییه كه عه‌بادی هه‌موو ساتێك ئه‌م قه‌وانه‌ی لێده‌دایه‌وه كه ئاماده نیم به نه‌وتی به‌سره مووچه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك بده‌م، هه‌روه‌ك بۆ كه‌ركوك ده‌بێته هۆی دابینكردنی بڕی 18 ملیۆن دۆلار له پرۆژه‌ی پترۆ دۆلار و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
5. دوورنمای دوور مه‌ودایه، چونكه ده‌بێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان هه‌ریمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عیراق به هه‌ڵپه‌سێرراوی ماوه‌ته‌وه و له دوای هاتنی داعش كێشه‌كه ده‌ركه‌وتووه و له دوای نه‌مانی داعش قه‌یرانێكی گه‌وره بۆ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه دروست ده‌كات.
بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه 550 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه و 250 ی هی هه‌رێم و 300 كه‌ی دیكه نه‌وتی كه‌ركوكه، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ركوك راده‌ستی سۆمۆ بكرێت و مووچه‌ی خه‌ڵك دابین ده‌كات و پشكی هه‌رێم وه‌ك ساڵانی پێشتر كه 17% یه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها بۆ ساڵێكه.
له رووی دیپلۆماسیشه‌وه هه‌وڵه‌كانمان هه‌نگاوی باشی بڕیوه و زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در و هێزه سونییه‌كان پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و له موعاناتی خه‌ڵكی و پشێوی گوزه‌رانیان ده‌گه‌ن، كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی بێباكه‌وه جارێكی دیكه ته‌خوین كراینه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵك ته‌خوین بكرێین، ئه‌وا مه‌دالیای شه‌ره‌فه و ده‌یده‌نه به‌رۆكمان.
ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی نییه فراكسیۆنی پارتی و ناڕاسته‌وخۆ فراكسیۆنی یه‌كگرتووش كه زۆر گرنگه ئه‌وانیش واز له رێكه‌وتنێكی نه‌زۆك بهێنن، كه هاووڵاتیانی به‌م ده‌رده بردووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین:
• ئه‌گه‌ر یه‌كێتی شه‌ریكی دزینی نه‌وته وه‌ك هه‌ندێك ده‌یڵێن، خێره داوا ده‌كات نه‌وت بدرێته‌وه حكومه‌تی ئیتیحادی و شه‌فاف بێت و داهاته‌كه‌ی به یه‌ك پاكێج بۆ خه‌ڵكی كوردستان بێت؟
• ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌فعلی شه‌ریكی ده‌سه‌ڵاتێكی شكستخواردووی هه‌رێمه، وه‌ك هه‌ندێك له‌م ئاوه لێڵه‌دا مه‌له ده‌كه‌ن، خێره پرۆژه‌ی هه‌یه له به‌غدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه شكستخواردووه‌كه‌ی ئه‌م حكومه‌ته؟
• ئه‌گه‌ر یه‌كێتی خه‌تای كردووه و ده‌نگی به یاسای حه‌شدی شه‌عبی داوه، وه‌ك هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه خۆشیان ده‌نگیاندا و ده‌یڵێن، ئه‌وا دواتر كه مووچه‌ی 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان خسته ناو یاسای موازه‌نه‌وه، موزایه‌ده نه‌كه‌ن و نه‌بنه پاڵه‌وانی سه‌ر شاشه‌كان و پێمانی بفرۆشنه‌وه.
• ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پاشكۆی ئه‌وانی تره وه‌ك هه‌ندێك چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و بازاڕه‌كانیان به‌مه گه‌رم ده‌كه‌ن، خێره له نێوان بیرۆكه‌ی ته‌ڵاقدانی به‌غدا و بیرۆكه‌ی مامه‌ڵه‌ی پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا خاوه‌نی پرۆژه‌ی میانگیری و واقعی خۆیه‌تی؟
كۆمه‌ڵێك پرسیار كه پێویسته هه‌ڵیبگرین و ببنه مێژوو و دواجار ته‌نها خاوه‌ن ویژدانه نیشتمانییه‌كان لێی تێده‌گه‌ن و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
PM:12:21:04/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3271
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی