شەڕی بودجە و پشکی ٪۱۷
د.بەختیار شاوەیس
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌میرات بۆمان مابێته‌وه، له‌خوله‌كانی به‌ر له‌ئێمه‌شدا، هه‌موو ساڵێك له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكردن‌و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا نوێنه‌رانی كورد خۆیان بۆ شه‌ڕێكی سیاسی‌و ماراسۆنێكی تاقه‌تپڕوكێن ئاماده‌ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی خولی یه‌كه‌م‌و دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، كه لافاوی پاره له‌عیراقدا هه‌ڵسابوو، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ژووری عه‌مه‌لیاتی دروستده‌كرد‌و سات له‌دوای سات له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی‌و راگۆڕینه‌وه‌دا بوو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كاندا، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه له‌هه‌ندێك ساته‌وه‌ختی چڕبوونه‌وه‌ی گفتوگۆكان، لیستی كوردی به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه كه‌ناری رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌دا، به‌ناچاری بایكۆتی دانیشتنه‌كانی كردووه. ساڵی 2014ش كاتێك مه‌سه‌له‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم‌و بڕه‌كه‌ی بووه خاڵی جێناكۆكی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا‌و هه‌ولێر، دواجار كێشمه‌كێشه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك قوڵبوونه‌وه، كه له‌و ساڵه‌دا عیراق به‌بێ یاسا بودجه‌كه‌ی به ناشه‌فافانه سه‌رفكرد!.
هه‌رچه‌نده ساڵی پار به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی، كه هاتنی پڕۆژه‌یاساكه كه‌وته‌ناو سه‌ره‌تای رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی ئیتیحادی‌و به‌مه‌ش له‌و مانگه هه‌نگوینییه‌ی هه‌ردوولادا گێرمه‌و كێشه‌ی بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان دروستنه‌كرد، به‌ڵام له‌دوای حوزه‌یرانی رابردوو، ئه‌وكاته‌ی كه رێكه‌وتنی هه‌ردوولا به‌بێئاكام‌و گه‌یشتنه بنبه‌ست مایه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیكرد به‌فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد چاوه‌ڕوانی توندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌مان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان له‌كه‌ناڵی راگه‌یاندن‌و به‌شێوازی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیمانه‌وه هه‌م سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان‌و هه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێممان ئاگاداركرده‌وه.
له‌په‌یوه‌ندییدا به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه روونبۆوه هه‌رێم باكی به‌به‌غدا نییه‌و وه‌فد نانێرێت‌و هه‌روه‌ها له‌قووڵایی مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2016 تارمایی پیلانێكی شۆڤێنی دژ به‌پشكی 17%ی كورد ده‌بینرێت، كه خۆی له‌كۆكردنه‌وه‌ی 111 ئیمزای ده‌وڵه‌تی قانوون ده‌بینییه‌وه، له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه قورسایی باره‌كه كه‌وته‌سه‌ر نوێنه‌رانی كورد‌و كۆتاییه‌كه‌شی توانرا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و گرنگ له‌مانه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم بچه‌سپێنرێت، كه ده‌كرێ ئه‌مه‌ش بۆ سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی كورت بكرێته‌وه:
1-یه‌كهه‌ڵوێستیی فراكسیۆنی كوتله كوردستانییه‌كان:
به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژی ده‌نگدان له‌پڕۆژه‌یاساكه، ته‌واوی نوێنه‌ران هه‌ڵمه‌تێكی ده‌سته‌جه‌معییان ده‌ستپێكرد به‌چڕكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كه‌سی‌و تایبه‌تییه‌كان بۆ دروستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كان. هه‌روه‌ك له‌ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌وه هه‌بوونی زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ندامه سوننه‌كانی په‌رله‌مان هه‌بوو.
2-هاتنی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی:
له‌ده‌رهاویشته‌ی كێشه‌كانی هه‌ردوولا‌و چه‌قبه‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌كان، كه‌شێكی نامۆ‌و دردۆنگ نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی حكومی، به‌ڵكو له‌ئاستی حزبیشدا دروستبووبوو، هه‌ربۆیه هاتنی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی، كه به‌داوا‌و جه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بوو، توانی ده‌رگایه‌كی گرنگ له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی پڕۆژه‌یاساكه بكاته‌وه‌و به‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ (عه‌بادی، مالكی، جبوری، عامری، حه‌كیم، حزبی فه‌زیله‌و شیوعییه عیراقییه‌كان) زه‌مینه بۆ مانه‌وه‌ی 17% خۆش بوو.
3-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران:
له‌م ده‌ستكه‌وته‌دا، ناكرێت رۆڵی د.سه‌لیم جبوری به‌نادیده بگیرێت‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی یاسایانه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌ندامانی موئامه‌ره‌چی نه‌بوایه كاتێك ده‌قه ئه‌سڵه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ناچاریدا ته‌نها 18 ئه‌ندامیان ده‌نگیان به‌كۆی بودجه‌كه نه‌دا‌و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌كه‌ی گرێدا به‌وه‌ی كه سه‌رژمێریی دانیشتوان نه‌كراوه‌و ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی هونه‌رییه‌و په‌رله‌مان یاسا ده‌رده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه رۆڵی عه‌قڵانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانن له‌م ده‌ستكه‌وته‌دا، به‌ڵام كام ده‌ستكه‌وت؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك ده‌پرسن 17% به‌ئێمه‌چی؟ ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درێت‌و دۆخه‌كه به‌م شێوه ناله‌باره بمێنێته‌وه. زۆر گرنكه له‌كۆتاییدا هێما به‌وه بكه‌ین، كه پشكی هه‌رێم ته‌نها به‌شێكی بڕاوه كه مووچه‌كه‌یه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سیاسه‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌شه‌كه‌ی دیكه كه په‌یوه‌ندیی به‌ده‌رمان‌و پێداویستیی پزیشكی‌و هه‌روه‌ها به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م 17%یه له‌بودجه جێگیرنه‌كرێت، بارگرانییه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان چه‌ندباره زیادده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی تاساڵێكی دیكه چوارچێوه یاساییه‌كه دانراوه‌و ته‌نها جوڵه‌ی سیاسی ده‌وێت بۆ مه‌سه‌له‌ی مووچه‌كه.
[email protected]
*ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق
PM:10:59:27/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 2479
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی