‌تیرۆریست ئەوانەن پەیەدە بە تیرۆریست دەزانن
PM:02:55:10/01/2017
سالار مه‌حمود

کورد تیرۆریست نییە خاوەن دۆزی ڕەوای خاک و نیشتمان و مرۆڤایەتییە.

ئەوانەی کۆبانیان لە کەوتن رزگار کرد، ئەوانەی قامشلۆو عفرینیان  ئازادکرد، ئازادیخوازن، پەکەکە ئەو هێزەیە بەهانای هەرێمی کودستانەوە هات بێ ئەوەی داوای لێ بکرێت  شەهیدی بەخشی
 دژ بە تیرۆریستانی داعش. شەرمەزاریی بۆ ئەو دەنگە نە شازانەی  لە سایەی ئاڵای کوردستانەوەو لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان هێزە شۆڕشگێڕو ئازادیخوازەکانی رۆژئاواو باکوور بە تیرۆریست ناو دەبەن.. مایەپوچی بۆ ئەو شۆڤێنیانەی  لەسەر خاکی کوردستانەوە بە هێزی کوردستانی دەڵێن تیرۆریست..

چ جورئەت و هاندەرێکە سەرۆکی ئاکپارتی کە ئەندازیاری زیندانی کردنی دەیان پەرلەمانتاری کوردە لە باکوری کوردستان  ناماقوڵی لەو جۆرە بکات؟

پێویستە ئەم هەڕەشانەی تورکیا بەجدی وەربگیرێت و هێزە کوردستانیەان بگەنە رێکەوتن لە ناکۆکیەکانیان و رێگە نەدەن تورکیا درزی زیاتر بخاتە نێوان هێزە کوردیەکانەوە،  پێویستە لە جیاتی ئو لێدوانانەی یلدرم  بەزووترین کات سنوری نێوان باشورو رۆژئاوا بە فراوانی بکرێتەوەو  پەیوەندی ئابوری  و سیاسی نێوان رۆژئاڤاو هەرێمی کردستان پتەو بکرێت.  چونکە تورکیا دەیەوێت چیای شەنگال داگیر بکات و گرفت بۆ هەردوو هەرێمی کوردستان دروست بکات و نە هێڵێت سنورەکە   کراوە بێت. چونکە چیای شەنگال ستراتیژیەتی شۆڕ دەبێتەوە بۆ موسڵ و دەشتاییەکانیشی، تورکیا دەیەوێت   هەژموونی خۆی لەو ناوچە  زیاد بکات.

ئه‌م بابه‌ته 214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.