خۆدزینه‌وه له‌چاكسازیی به‌ناوی پرۆژه‌ی چاكسازییه‌وه
سالار مه‌حمود
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر به كردار ده‌یه‌وێت چاكسازیی راسته‌قینه له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا زۆر ئاسانه. هیچ پێویست به‌خۆ ماندوو كردن ناكات، پێویست به پاكێج و پرۆژه‌ی چه‌ند خاڵی و بڕگه‌یی ناكات. فه‌رموون ئه‌وه یاساكان، فه‌رموون ئه‌وه بڕیاره به‌ر كاره‌كان. خۆ یاسا‌و بڕیار هێزی پابه‌ند بوونی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو مانۆڕی پرۆژه‌یه بۆ خۆ دزینه‌وه نییه له ئه‌ركه یاسایی و ئاساییه‌كه چییه؟. خه‌ڵكی كوردستان له ورد‌و درشتی مه‌سه‌له‌كان تێگه‌یشتووه. نه‌ك رووداو، نیازی ناو ده‌رونیش ده‌خوێنێته‌وه. وه‌ك شاعیر ده‌ڵێت( شكور وشیاره مه‌حوی). هاونیشتمانی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك ژیرترو به‌ئاگاتره له‌وه‌ی كه‌چی ده‌گوزه‌رێت له‌بنی به‌ڕه. وه‌ك چۆن له ئاستی دونیادا وته‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێ له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا شتێك نه‌ماوه نهێنی و شاراوه بێت. دروسته ئه‌ركی هه‌مووانه شه‌فاف و بێگرێ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه به‌خشنده‌و ماندووه‌كه‌ی خۆمان. لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئیراده‌ی پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و پێكه‌وه سازشكردنیان زۆر لاوازتره له‌وه‌ی هاونیشتمانیان لێیان چاوه‌ڕێ ده‌كات. ئه‌گینا جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه چی له‌وه ئاسانتره هه‌ر سبه‌ینێ دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌و یاسای سه‌ر ره‌فه‌كان ده‌ر بهێنرێت و هه‌موولایه‌ك پابه‌ند بكرێت پێیه‌وه، كه دڵنیام به كه‌متر له ساڵێك دۆخ ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆخی ئه‌و بوژاندنه‌وه‌ی كه جاران هه‌بوو. لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ساده بۆ ئاسانكاریه‌كه ده‌خه‌مه روو:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ویسترێت له پرسی نه‌وت و سامانی سروشتی‌دا له شێوازی گرێبه‌ست و فرۆشتن و داهاتیدا، شه‌فافیه‌ت په‌یڕه‌و بكرێت. پێویسته فه‌رموون یاسای ژماره (22) ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان ژماره(2) ی ساڵی 2015 جێبه‌جێ بكه‌ن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر خه‌می دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی تری داهات و هێشتنه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی و په‌ره‌پێدان به به‌رهه‌می خۆماڵی و هاندانی وزه‌ی ناوخۆیی و هه‌لی كار‌و یامه‌تیدانی جوتیارانی كوردستان هه‌یه كه هیچی له‌نه‌وت كه‌متر نییه. فه‌رموون با یاسای ژماره (1)ی رێكخستنی مافی ده‌ستكاریكردنی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی ساڵی 2008. وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ببێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته قۆرغكاریی نه‌مێنێت فه‌رموون با یاسای (نه‌هێشتنی قۆرغكاریی و كێبڕكێ) ژماره 3 ساڵی 2013. جێبه‌جێ بكرێت. گونجاوترین میكانیزمی داناوه بۆ رێوشوێنه‌كانی نه‌هێشتنی قۆرخكاریی و پێدانی ده‌رفه‌ت مونافه‌سه‌و سزای دیاریكردوه بۆ قۆرخكاران.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ده‌ستپاك و بێ خه‌وش بن و ته‌می گه‌نده‌ڵی بڕه‌وێننه‌وه، با ئه‌و یاسا گرنگه جێبه‌جێ بكه‌ن كه ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی دیاریكردوه. ئه‌ویش یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه ژماره (7)ی ساڵی 1014.
ئه‌م ریزبه‌ندیكردنانه‌م ته‌نیا وه‌كو نمونه‌یه‌ك و بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك هێنایه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش مه‌به‌ستی بێت ته‌واوی یاساكان ببینێت و بچێته‌وه سه‌ری، له سایتی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌موو یاساكان هه‌ن. له كوردستاندا بۆشایی پرۆژه‌و نوقسانی نه‌خشه‌ڕێگاو كارنامه‌مان نییه. به‌ڵكو به مه‌عریفه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و خوله‌كانی رابردوودا یاسای شایسته‌و گرگن ده‌ركراون بۆ جێبه‌جێ بوون، خۆ ئه‌گه‌ر یاساكان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرانایه‌و له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكاندا سزاكان جێبه‌جێ بكرانایه به‌م رۆژه له حوكمڕانی نه‌ده‌گه‌یشتین. به‌لاَم ئێستاش ده‌رفه‌تێك ماوه لایه‌نه سیاسیه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتی یاسایی هه‌نگاوێك بێنه دواو بیر بكه‌نه‌وه له گه‌وره‌ی هاونیشتمانیان و قوربانیه‌كانیان. ئه‌وه باشترین پرۆژه‌یه دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌و یاسا سه‌روه‌ریی راسته‌قینه بكه‌نه كارنامه‌و به‌رنامه‌و پابه‌ند بن پێیه‌وه به‌مه‌ش هه‌موو هاونیشتمانیان براوه ده‌بن، هه‌موو دڵسۆزان براوه ده‌بن و كه‌مینه‌یه‌كی قۆرخكار هه‌ندێك زیان ده‌كه‌ن. ئیتر كات كوشتن به‌سه‌و، خۆدزینه‌وه داد نادا‌و پێویست به ره‌شنوسی ساده‌و پاكێج و وه‌ره‌قه به‌ناوی پرۆژه‌ی چاكسازیی نه‌ماوه.
AM:09:41:17/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 4259
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی