پرۆژەیەك بۆ چارەسەر
بەهرۆز گەڵاڵی
هه‌موان ده‌زانین بارودۆخی كوردستان به‌جۆرێك ئاڵۆزبووه، كه هیچ بابه‌تێك به‌شێوه‌ی ئاسایی و ته‌بیعی خۆی ناڕوات به‌ڕێوه! كێشه‌ی كورسی سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌كخستنی په‌رله‌مان، حكومه‌تێكی ئیفلیجكراو، ناشه‌فافی مه‌له‌فی نه‌وت و گاز، بێ مووچه‌یی هاوڵاتیان، سیاسه‌تی برسیكردن، كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ڕاگه‌یاندنێكی تێكه‌ڵاوی بێسه‌روبه‌ری میدیای كوردی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، نه‌بوونی سیاسه‌تێكی ستراتیژی قوڵی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان. بێ به‌رنامه‌یی لایه‌نه‌كانی كوردستان، كار گه‌یشتووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به ئه‌نجامدانی كاری قێزه‌ونی تێروریستی له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی بێتاون و زۆر شتی تریش.
به‌كورتی و به‌پوختی به پله‌ی یه‌كه‌م پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، ئینجا یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تر، له‌م بارودۆخه به‌رپرسیارن. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و كوردستان‌مان ده‌وێت؟ با واز له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجامی ئه‌وتۆ بێنین كه ته‌نیا و ته‌نیا كات به‌سه‌ربردنە و هیچی تر؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی پارتی به جدی ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌نده ئه‌م چه‌ند پێشنیازه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌ڕێزیان:
یه‌كه‌م: با وازبێنن له داواكردنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه ته‌قلیدییه‌كانی، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، چونكه به‌شێك له مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، خۆیان هۆكارێكی گه‌وره‌ن كه لێناگه‌ڕێن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ببنه داموده‌زگای شه‌رعی و دامه‌زراوه‌ی یاسایی و ده‌ستوری. ته‌داخول له‌وردو درشتی ئیشوكاری حكومه‌ت ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ده‌بێت یان قورسایی خۆیان بخه‌نه ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان. یان ده‌بێت له‌ڕێگای فراكسیۆن و ڕێگای ئه‌ندامانی ناو حكومه‌ته‌وه ئه‌م كاره بكه‌ن. واته به‌كوردی لێناگه‌رین حكومه‌ت حكومه‌تایه‌تی خۆی بكات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كێشه‌كانی ئێستای كوردستان به‌جدی چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ پێشنیاز ده‌كه‌م جه‌نابی كاك مه‌سعود خۆی له‌م كۆبوونه‌وانه دوورنه‌خاته‌وه، به‌ڵكو شه‌خسی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌موو حزبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆببنه‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ده‌توانن به‌شی زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام دانیشتنه‌كان (جه‌لسه‌ی عه‌مه‌ل) بێت نه‌ك جه‌لسه‌ی موجامه‌له و به‌رده‌می كامێرای كه‌ناڵه‌كان.
سێیه‌م: تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامیش، لێنه‌گه‌ڕێن هیچ كه‌سێك لێدوان بدات و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان بێنه به‌رده‌می كامێرا‌كان. كه‌ی گه‌یشتنه ئه‌نجامی باش، لیژنه‌یه‌ك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه با ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریشمان بێت له موزایه‌داتی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان؟ فه‌رموون دوای گه‌یشتنه ڕێكکه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت. هه‌موو لایه‌نه‌كان بڕۆینه په‌ڕله‌مانی كوردستان و له‌وێ پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و بڕیارێكی لێبده‌ین به (ئا) یاخود به (نا)؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ناكه‌ن تكایه با براده‌ران وازبێنن له‌موزایه‌داتی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و به‌كارهێنانی ئه‌م دروشمانه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی برسیكردنی گه‌لی كوردستان.
پێنجه‌م: كێشه‌كانی كوردستان و به‌غدا پاش نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر ئاڵۆزبووه و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی ئاسان نییه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و كێشه‌ی نه‌وت و گاز و دابینكردنی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌كه و مووچه‌ی خه‌ڵك. به‌نده یه‌ك ڕێگا ده‌بینم، ئه‌ویش یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رله‌نوێ پۆسته‌كانی به‌غدای كورد له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌نه‌وه. باشتروایه هه‌موو حزبه‌كان پێشنیازی كاك مه‌سعود بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق. یان یه‌كێكیتر له‌پارتی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت. یه‌كێتی یان گۆڕانیش یه‌كێكان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن. ئه‌وكاته ئۆتۆماتیكی كێشه‌ی نه‌وت و گاز و مووچه‌ی هاووڵاتیانیش چاره‌سه‌رده‌بێت.
ئه‌مه‌یه ڕێگای چاره‌سه‌ر، چونكه زۆر خه‌ڵك ڕای وایه كاك مه‌سعود له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌وریان دابه‌شكردووه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كه‌سپكردنی كات و گۆڕینی ئه‌جیندای ڕۆژ ئه‌م لێدوانه‌ی داوه. به‌جۆرێك كه كاك مه‌سعود بڵێ من ده‌ڕۆم و یه‌كێكی تر بۆ شوێنه‌كه‌م بێت؟ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، بڵێن پێمان باشه كاك مه‌سعود له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بمێنێته‌وه و بۆی درێژبكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سفر. ئه‌گه‌ر ئه‌وه دروست نییه، فه‌رموون پێچه‌وانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بسه‌لمێنن؟
PM:02:24:28/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 1349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی