وەڵامێک بۆ خاوەن فایلى شاخ و شار مەلابەختیار!

‌بەهرۆز گەڵاڵی


لە چاودێر نیوزى سەربە (مەلابەختیار) دوو نوسینم خوێندەوە، هەردووکیان لەوەڵامی ڕەخنەیەکى من نوسراون کەپێش چەند ڕوژێک لە مەلابەختیارم گرتبوو؟ جارێ دیارە ڕەخنەکەی من زۆرکاری لە مەلا بەختیار کردووە. هەرزو پەنای بردۆتە بەر تەشهیرو جنێودان و ناوزەدکردنم بە خائین و خۆفرۆش. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەلا تەحەمەولی هیچ جۆرە رەخنەگرتنێک ناکات و باسی دیموکراسی دەکات. بەڵام سەلماندى بایی تاڵە مویەک بڕواشی بە دیموکراسی و ڕەخنەگرتن نییە؟ هەردوونوسینەکەى لەسەر من نوسراون، دڵنیام خۆی نوسیویەتى.بێگومان بەنەفسێکى توندو دوژمنکارانە .. ئەو دوو نوسەرەی ناویان لەسەر نوسینەکان هاتووە ئەمانە نانناسم کێن! گلەیشم لێیان نیە، چونکە هەردوکیان مەلا خۆیەتی و بەناوى ئەوانەوە نوسیویەتى چونکە کەسێکى نوسەر، کەمن نەناسی ناتوانێ بەمن بڵێ خائین وخۆفرۆش؟ بەڵام من لە مەلا دەپرسم ئەگەرمن خائینم؟ تائێستا نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانم لەتورکیا یان لەماوەى ١٧ حەڤدە ساڵی نوێنەرایەتیم لەتورکیا تا ئێستا زیاتر لە ٥ پێنج جار لەگەل برادەران بەوەفد هاتوى بۆتورکیا و ئەو هەموو لیقاو مەوعیدو کۆبونەوەیەم لەگەڵ کاربەدەستان و لەگەڵ کوردەکان بۆ ڕێکخستون  بۆ ئەو کاتە خائین نەبووم! کەچى ئێستا دوای گرتنى ئەو ڕەخنەیە بومەتە خائین و خۆفرۆش؟ کاتى خۆی کە ئەم پرۆپاگەندەیە لەدژی من کرا، لەئەنجامى لێکۆڵینەوەکەش دەرکەوت هەمووی درۆیە و تەنانەت کاک محەمەد قەرەداغى و برادەران ماون کە لە لێژنەکە بوون و دەتوانن پرسیار لێیان بکەن؟ هەروەها نامەی جەنابی مام جەلال و نامەى کاک دکتۆر بەرهەم کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو لەگەڵ نامەی خودی کاک نەوشیروان موستەفاش کە ئەوکات جیگری سکرتێری گشتی بوو بۆ منیان نوسیوە و پشتیوانی و بڕوایی خۆیان بۆمن دوپاتکردۆتەوە، تیایدا منیان بەیەکێ لە دڵسۆزترین و چالاکترین کادرى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەقەلەم داوە؟ نامەکانیشم وەک بەڵگە لاى خۆم هەڵگرتووە.

بەم دووناوە دەڵێم خۆتان هەردوکتان مەلابەختیارن بۆیە دەڵێم مەلابەختیار جەسوربایتایە، ڕاستەوخۆ بەناوى خۆت وەڵامی منت بدابایەوە! نەوەکو بەناوى دروستکراو، بۆیە قسەکانم هەمووى ڕوویان لە تۆیە و پێشت دەڵێم :

یەکەم: تۆباسی خیانەتت کردوە؟ من تەحەداى خۆت و هەموودارو دەستە وماستاو چییەکانى دەوروبەت دەکەم کە بۆ چرکەساتێکیش لە سەنگەرى دژی حزب ومیللەتی خۆم وەستابم! ئەمجۆرە پڕوپاگەندەو درۆودەلەسانەش لەلایەن تۆو ئەمسالى وەک تۆ دروستکراون ئەوە ئەرزو ئەوەش گەز، فەرموو با یەکێتى لیژنەیەک دابنێ بێن لێکوڵینەوە لەبەندەو لە تۆش بکات! جا ئەوکاتە دەردەکەوێ! کێ فایلی خیانەتى لەیەکێتی نیشتمانى وفایلى پەیوەنیدکردن بەبەعس و فایلی تریش هەیە؟ لەبیرتە کاتێ لە ئەنکەرە وتارەکەت لە کۆنگرەى پارتی ئاشتی و دیموکراسی دا و دەترساى، وتت چیم لێ دەکەى؟ چۆن بڕۆمەوە؟ وتم مەترسە من لێناگەرێم هیچت بەسەربێ و دیفاع لە وتارەکەت دەکەم وتەنانەت لای مام جەلالیش دیفاعم لێکردى. کاک دلێرسەید مەجید ماوەو وتی وەڵا مەلا کاک بەهرۆز ڕزگاری کردی؟ ئەى بۆ ئەوکات خۆفرۆش نەبووم؟ من تەنیا ڕەخنەیەکم لە تۆ گرتوە؟ تۆ ئیتیهامی من دەکەی بە خائین وخۆفرۆش؟ کەباوکم و خۆم و وکەسوکاری من پێشمەرگەبوین؟ تۆلە کوێ بووی؟ مەلا تۆ بەڕاستى لەناو خانوی شوشە دانیشتوی، چونکە فایلەکانت لەهەموو خەڵک زۆر بەشەفافى دیارن!

دووەم: نوسیوتە خیانەت جۆری هەیە. زۆڕاستە. بەڵێ تۆلە شاخ خیانەتت لەیەکێتی نیشتمانى کوردستان کرد. لەناو یەکێتی تەنزیمێکت بەنهێنى دروست کرد. پاشان گیرایت، دادگایی کرایت و ئەمری کوشتنت بۆ دەرچوو، بەڵام جەنابى مام جەلال دڵی گەورە بوو تۆی عەفوکرد تۆ لە هەڵەى ئاڵاى شۆرش هیچ فێرنەبووى، ئێستاش هەمان هەڵە دوبارە دەکەیتەوەو لەناو یەکێتی (دابڕانت) دروست کردووە، ئەمەش حزبێکى تازەیە لەناو یەکێتی .

سێیەم: باسی خیانەتی حکومەتى بەعست کردووە؟ لەمەشیان دەبێ هەتاماوى سوپاسی کاک ئەبوشەهاب بکەیت کەلەکاتی هەڵاتنەکەت لە زیندان تۆیگرتەوە؟ ئەگەرنا، پەیوەندیت بەپیاوەکانى ڕژێم وبەعس کردبوو بێیتەوە سلێمانى وتەسلیمیان بیتەوە. بەڵگەشم بۆ ئەم قسانەم هەموو سەرکردایەتى یەکێتی، ئەم روداوە زۆرباش دەزانن لە کتێبەکەی کاک ئیبراهیم جەلالیش ناوی ئەو جاش و ئیستیغباراتانەش نوسراوە کە لە سولێمانی ئینتیزارى تۆیان دەکرد کە پێشتر پەیوەندیت پێوەکردبون؟ بەڵام خۆت وشانست ئەبوشەهاب ودەستەیەک لەپێشمەرگەکانى یەکێتی تۆیان گرتەوە وبردیانەوە بۆ زیندان وپاشان مام جەلال ئازادی کرد؟

چوارەم: تۆ خۆت بە ڕۆشنبیر دەزانى! بەڵام دڵنیام نەخوێندەوارى ..! باسی دیموکراسی دەکەى؟ کەچى بڕوات پێى نیە! باسی مافی ژن دەکەی؟ تۆیەکەم کەسی مافى ژنت پێشیلکردوە.باسی مودێرنیتەو عەولەمە دەکەیت، هیچى تێنەگەیشتویت. ئیتیهامات دەبەخشیتەوە! قسەکانیشت هیچ بنەمایەکی یاسایى و بەڵگەداریان نیە؟ بۆیە داوا دەکەم سەرکردایەتى یەکیتى ڵێکۆلینەوەت لەگەل بکەن؟ بەچ هەقیک تۆ لە چاودێر تەشیربە خەڵک دەکەیت؟

پێنجەم: تۆ چەند دۆسیەیەکى  تریشت لەسەرە وپێویستە لەبەرپرسی دەستەی کارگێرى دوربخرێیتەوە ؟داواش لەیەکیتى دەکەم موحاسبەبکرێیت... من ئامادەم بۆ هەموو جۆرە لێکۆلینەوەیەک لەسەر ئەو تەشیراتانەى کەتۆکردوتن؟

شەشەم : لەوەڵامی مندا لەکۆتاییەکەى ئاماژەیەکت کردووە ،گوایە دەتەوێ لە یەکێتی بکشێیتەوە ، دڵنیام ،چونکە دەستت کەشف بوە.دەمێکیشە حزبێکت لەناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان  بەناوی دابڕان دروستکردووە . ئەوانەى پشتیوانیشت لێدەکەن؟هەرئەوانەن کەلە دوای رزگاربونت لەزیندان !چویت لەلایان دانیشتی ؟

حەوتەم : من پارێزەرەکەی خۆم تێگەیاند و دەعوات لەسەر تەسجیل دەکەم لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک تۆمەتودرۆو دەلەست بۆمن دروستکردوە... دەبێ لەدادگا ئیسپاتی بکەیت.من ئەوانەی لەسەر تۆم باسمکردوە، ئیسپاتی دەکەم ؟

هەشتەم : نوسیوتە گوایە نەخشە ڕێگاکە تۆنوسیوتە ؟ئەی ئەگەر تۆ نوسیوتە بۆ تێبنیت لەسەری هەیە؟ بەڵێ سەرکردایەتی یەکێتی کەسیان پێى ڕازی نەبون ،بۆیە هەمویان گۆڕی .هەرلەبەر ئەم هۆیەش بو  نەهاتیتە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ؟وەمن ئیدعاى ئەوەشم نەکردووە کە سەرکردایەتیم !

لەکۆتاییدا دەڵێم سێ 3 ساڵە تۆ هۆکاری ئەوەیت و لێناگەڕێیت تەبایی وبرایەتی لەناو یەکێتی نیشتمانى کوردستان دروست بێت. ئاژاوە دەگێریت لەنێوان برادەرەکان؟ پێشت دەڵێم زۆرشت  ماوە بینوسم . بەڵام ئەخلاقی حزبیم رێگام پێنادات لەبەرخاتری یەکێتی هەندێک شت ماوە جارێ باسیان ناکەم؟ بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ ڕۆژی دادگا دەیانهێڵمەوە. جارێکیتر هەموو ئەم درۆودەلەسانەی دروستت کردوون بەتوندی ڕەتیان دەکەمەوە. وە باشیش بزانە بەهرۆز گەڵاڵی شانازى بەخەبات وتێکۆشانى خۆم وباوک وکەسوکاروعەشیرەت وحزبەکەشم دەکەم، کەخەباتم  لەڕیزەکانیدا کردووە و بێمنەتیشم لیت. نێچیرێکی ئەوەندە فەقیرو بێدەسەڵاتیش نیم بە بە درەوشتێکی وەک تۆ ناو و ناوبانگو مێژووەکەم لەکەداربکرێت .  

بەهرۆزگەلالی،  ئەنکەرە  ١٨-٣-٢٠١٧


PM:03:06:18/03/2017

ئه‌م بابه‌ته 20168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی