بانگه‌وازێكی دڵسۆزانه بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان!
بەهرۆز گەڵاڵی
گه‌نج و لاوه دڵسۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان. سڵاوێكی پڕ له‌ئازارو پڕ له مه‌ینه‌تیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.ده‌زانم كه هه‌مووتان به هیوای دروستكردنی دواڕۆژێكی پڕشنگدارن بۆخۆتان و بۆ گه‌له‌كه‌مان و هیوا ده‌خوازن و ژیانێكی پڕ له سه‌ربه‌رزی و خۆش له كوردستان گوزه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی باری ناله‌باری سیاسی و وه‌زعی ئابووری ئه‌مڕۆی كوردستان و نه‌بوونی موچه‌و توشكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌م مه‌ئساته سیاسییه‌ی كه‌ئێستا ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه، هه‌ر له‌گێژاوی شه‌ڕی داعش و نه‌بونی سیاسه‌تێكی شه‌فاف له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت و گاز‌و ڕاوه‌ستانی بازار‌و نه‌بونی موچه، زۆربه‌تان بڕیاری ئه‌وه‌تان داوه كه‌كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
خۆتان ده‌زانن ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌زۆربه‌ی گه‌نج و خێزان و هه‌ندێ خه‌ڵكی خۆمان گرتویانه‌ته به‌ربۆ گه‌یشت به ئه‌وروپا! له‌ڕێگای چه‌ند كه‌سانێكی مافیا‌و قاچاغچی بێویژدانه‌وه كه هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌ده‌ن و پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رده‌گرن و ده‌یانبه‌ن بۆ كه‌ناری مه‌رگ و ده‌یانخه‌نه ناو شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای به‌دناوی ئیجه‌و رۆژو مانگ نیه كه ئه‌و تاوانباره قاچاغچیانه كۆتایی به‌مه‌رگی ده‌یان و بگره سه‌دان له‌ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج و لاوی گه‌له‌كه‌مان نه‌هێنن؟
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم، دڵنیابن ئێستا رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوانی توركیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی كه‌توركیا 3 ملیار دولاری له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رگرتوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ په‌ناهه‌نده‌كان له‌توركیا سه‌رف بكرێت و ماوه نه‌دات هیچ په‌ناهه‌نده‌یه‌ك بگاته ئه‌وروپا و كه‌س تێپه‌ڕبێت به‌توركیا به رێگای نافه‌رمی بگاته یۆنان و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی تری ئه‌وروپا. بۆیه تكاتان لێده‌كه‌م خۆتان توشی مه‌رگ مه‌كه‌ن. خیزان و منداڵه‌كانتان له‌م كاره‌ساته ناخۆشانه‌ی وه‌كو كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕویاندا، دووربخه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه چ قاچاغچیه‌كانی كوردستان و یا قاچاغچیه‌كانی توركیا و پۆلیسی یۆنانی زۆر نامروڤانه و نا ئینسانانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ن و سواری به‌له‌می وایان ده‌كه‌ن كه هیچ شه‌رت و شروتێكی گه‌شتیان تێدانیه‌و توشی كاره‌ساره‌تی گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن. به‌رای به‌نده به‌شی زۆری ئه‌م روداوانه به ئه‌نقه‌سته‌و گه‌نجه‌كانمان توشی مه‌رگ و مردن ده‌كه‌نه‌وه. تكایه خۆتان دوور بخه‌نه‌وه له‌م جۆره گه‌شتانه. چونكه زۆر خراپ له گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌كان ره‌فتارده‌كه‌ن. له‌ناو توركیاش ئه‌م قاچاغچیانه درۆتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و به‌له‌مه‌كانیان له لاستیك دروستكراون و به‌له‌می خراپ و بێ كه‌ڵك و بێ به‌نزین، له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریا ئه‌و خه‌ڵكانه نوقم ده‌كه‌ن و توشی كاره‌ساتی له‌مجۆره‌تان ده‌كه‌ن. تكاتان لێ ده‌كه‌م زیاتر بیربكه‌نه‌وه خۆتان توشی مردن و كاره‌ساتی ناخۆش مه‌كه‌ن و خۆتان ته‌سلیمی ده‌ستی ئه‌م قاچاغچی و مافیا‌و كه‌سانه مه‌كه‌ن كه یاری به چاره‌نووسی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ن.
بینیتان له 22/1/2016 زیاتر له 60 شه‌ست ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج و لاوی گه‌له‌كه‌مان توشی ئه‌م كاره‌ساته ناخۆشه بوون كه تاكو ئێستا به هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك، به‌تایبه‌تیش لینا جه‌لال كونسوڵی عیراق له ئیستانبول كه جهودی زۆری سه‌رفكرد بۆ ئاماده‌كردنی پاسه‌پۆرتی مروری بۆ ئه‌و 23بیست و سێ رزگاربووه، كه ره‌وانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی كرانه‌وه. هه‌روه‌ها دوێنێش چه‌ند جه‌نازه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌ولێركرانه‌وه. بڕیاره 6 تا 7 جه‌نازه له رێگای مه‌تاری ئیستانبول سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكرێنه‌وه. ئه‌وانیتریش تا ئێستا چاره‌نوسیان به‌ته‌واوی دیار نیه.
بۆیه داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و حكومه‌ت و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌م، زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان روونبكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ژیان و گوزه‌رانی گه‌نجه‌كانمان باشتر بكه‌ن. چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌شی كه هه‌رده‌یانه‌وێ سه‌فه‌ر بكه‌ن. تكایه با هه‌وڵبده‌ن له‌ڕێگای ڤیزه‌ی فه‌رمییه‌وه ڤیزه به‌ده‌ستبهێنن! نه‌وه‌كو ڕێگای مردن هه‌ڵبژێرن! هه‌روه‌ها له‌توركیا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ حاله‌تی گرنگ و زه‌روری په‌ناهه‌نده هه‌ندێ جار وه‌رده‌گرن و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌یاننێرن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ی كه قبولیان بۆدێته‌وه. دووباره‌و سێباره تكاو رجا له‌گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌كه‌م، كه خۆیان ته‌سلیمی قه‌ده‌ر نه‌كه‌ن و ڕێگای په‌ڕینه‌وه له ده‌ریا بۆ یۆنان هه‌ڵنه‌بژێرن؟ چونكه ڕێگای كۆتایی ژیانیانه‌و ڕێگای مردنه. تكایه خۆتانی لێی دوربكه‌ونه‌وه. بۆ هه‌ر پرسیار‌و وه‌ڵامێكیش كه ئه‌گه‌ر هه‌تانبێ! ئه‌مه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی خۆمه. تكایه شه‌و نیوه‌شه‌و په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن به‌رله‌وه‌ی خۆتان توشی كاره‌سات و ناخۆشی و ڕێگای مردن بكه‌ن.
.(00905374709022)
* نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له توركیا
AM:10:23:01/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی