بۆ ئەزمونی حكومەت*
بەهرۆز گەڵاڵی
ئەو باجو زەریبانەی دهوڵهت لەهاوڵاتی وەریدەگرێ ! زۆرن. دهوڵهت باجی لەسەر هەموو مادەیەك داناوە. لەتوركیا باوە دەڵێن هەناسەش وەرگرین! باجمان لێدەسێنن. هاوڵاتیانی توركیا زۆر ئیش دەكەن، زۆر باج دەدەن، بەڵام بڕی موچەیان كەمە. یەكەمین باجی گرنگ، باجی داهاتی تاكەكەسییە. ئەمەش لەو مرۆڤانە یا ئەوكۆمپانیایانە وەردەگیرێ كە كاردەكەن. لەدەرەوەی ئەمەش باج لەسەر ئەو مادانە وەردەگیرێ: كارەبا ئاو،گاز،ئۆتۆمبێل، ئینتەرنێت،فاكس، تەلەفۆن. تەلەفیزون،بەنزین،نەوت،دیزل ،ئەملاك،جگەرە،سەتەلایت، هەموو كەلو پەلی مەتبەخ ، ناو ماڵو قەنەفەو جلوبەرگ و ههموو جۆرە خواردنێك كە دێتە بازار.
چەند نمونەیەك دەهێنمەوە . دهوڵهت ئەم جۆرە باجانە تەنیا لە تەلەفۆنی دەستی وەردەگرێ: باجی پەیوەندیكردنی تایبەت. باجی تازەكڕینی موبایل. باجی كرێی كاتی كڕینی موبایل. باجی تەمغە(مۆرلێدان). باجی KDV . هەندێ باجی تر . ئەگەر فاتورەی تەلەفۆنە دەستیەكەت مانگێك 280 دووسەدو هەشتا لیرەی توركی هات . بەهۆی ئەم باجانەوە 75 لیرەی دەڕوات بۆ خەزینەی دهوڵهت.
جۆرەكانی باجی سەر كارەبا : باجی پێدانی كارەبا. باجی دابەشكردنی كارەبا. باجی كڕینی كارەبا. باجی كڕینی سەعاتی كارەبا. باجی KDV. باجی بەكارهێنانی كارەبای دزراو . واتە بڕی پارەی ئەو كارەبایە دزراوە، دهوڵهت دابەشی سەر هاوڵاتیانی خۆی دەكات و وەك باج ئەو پارەیە لەهاوڵاتیان وەردەگرێتەوە. باجی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن كە دەبێ لەكاتی هاتنی فاتورەی كارەبا بدرێ. ئەم باجە زۆر غەریبە، دهوڵهت لەهەموو كەسێك كە هاوبەشی كارەبای هەبێ وەریدەگرێ و دەبێ باجی سەرفكردنی ئەو كارەبایە بدات كە ئیزگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بەكاریهێناوە. واتە باجی TRT.
نمونەیەك ئەگەر خێزانێك فاتوری مانگانەی كارەبای 184 سەدو هەشتاو چوار لیرەی بۆهات . بەهۆی وەرگرتنی ئەم جۆرە زەریبانەی سەرەوە فاتورەكەی دەبێتە 357 سێسەدو پەنجاوحەوت لیرەی توركی .
ئەو باجەی دهوڵهت لە ئاو وەریدەگرێ : باجی ئاوی پیس. باجیKDV. باجی ڕێگاو چاودێریكردن. ئەگەر هاوڵاتی مانگێک بایی 79 لیرە ئاوی سەفكردبوو! بەهۆی باجەوە فاتورەكەی دەبێتە 140 لیرە. تەنیا 3 سێ جۆرە نموونەم پیشاندان. ئەگەر هەموو جۆرە باجەكان بنوسم!ڕەنگە كتێبێكی بوێ. دهوڵهتی كۆماری توركیا ، بەهۆی وەرگرتنی باجەوە لەسەر پێی خۆی وەستاوە. بۆیە باج وەرگرتن زۆرگرنگە. وادیارە حكومەتی هەرێم بەهەوا دەژی ؟ بۆ بیر لە سیستمێكی هاوشێوە ناكاتەوە بۆ پەیداكردنی سەرچاوەی داهات جگە لە (نەوتوگاز ) بۆ دابینكردنی موچەی هاوڵاتیانی كوردستان.
PM:12:06:14/04/2016
ئهم بابهته 1305
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی