بۆ ئەزمونی حكومەت* ‌

‌بەهرۆز گەڵاڵی

لەتوركیا ساڵی 1973یەكەمجار 23 بیست و سی كیلۆمەتر شەقامی سەرەكی(HIGHWAY، ئۆتۆبان) دروستكراو كەوتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە. پردی بەناوباگی ئیستانبولیش  لە چوارچێوەی ئەم شەقامە دابو. كۆتایی 2014 كۆی دروستكردنی شەقامە سەرەكیەكان (HIGHWAY، ئۆتۆبان) گەیشتە (2155)دوو هەزارو سەدو پەنجاو پێنج كیلۆمەتر.

حكومەت لە دروستكردنی ڕێگاو بان بەردەوامە. هەموو شەقامە سەرەكیەكانیش خاڵی تێپەڕبونیان هەیە، هەموو ئۆتۆمبێلێك لەم خاڵەدا باجی تێپەڕبون دەدات. ئەویش بەهۆی (كارتی تێپەربونەوە )، كە كارتێكە  پێشتر شوفێرەكە لەیەكێ لەبانقەكان پارەی تێدەكات، كە بەپێی ژمارەی كیلۆمەترەكانی بەسەر شەقامەكەدا تێپەڕدەبێ.

لە ئەڵمانیا و هەندێ وڵات باجی تێپەربون تەنیا لەكامیۆن و ترێلە گەورەكان وەردەگیرێ‌، بەڵام لەتوركیا لەهەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك وەردەگیرێ‌. بەمەش ساڵی 2015 داهاتی تێپەربونی ئۆتۆمبیلەكان بەسەر شەقامەكان، سافی گەیشتە (880.227.681) هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و دووسەدو بیستو حەوت هەزارو شە شسەدو هەشتاو یەك ملیۆن لیرە، دەكاتە (301.447.836) سێسەدو یەك ملیۆن  وچوارسەد و چلو حەوت هەزارو هەشتسەدو سی و شەش دۆلار. ئەمەش بۆ دەوڵەت ساڵانە داهاتێكی باشە لای كەم بەم پارەیە دەتوانن شەقامەكان چاكبكەنەوە.

لە 2001 تا 2015 كۆی داهاتی باجی تێپەڕبون بەسەر شەقامەكان كە بۆ خەزینەی حكومەت كۆكرایەوە، سافی بریتی بوو لە (7.934.721.115)حەوت ملیارو نۆسەدو سی و چوارملیۆن و حەوت سەدو بیستو یەك هەزارو سەدوپانزە لیرە. بەدۆلار (2.717.370.245) دووملیار وحەوت سەدو حەڤدە ملیۆن و سێسەدو حەفتا هەزارو دووسەدو چلوپێنج دۆلار. باجەكەش شوفێر لەكاتی تێپەربون یا لەبانقەكان دەتوانێ‌ بیدات. گەر سوتفە كارتەكەی پارەی تیانەمابو یا  پارەی پێنەبو ! دەتوانێ‌ تێپەڕبێ، بەڵام لەماوەی هەفتەیەك دەبێ لەیەكێ لەبانقەكاندا پارە لە كارتەكەی دابنێ.

ئەگەرنا   شوفێرەكە توشی سزایەكی پارەی زۆر دەبێ. خێرایی ڕۆیشتن  لەم شەقامانە120 سەدو بیست كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، ئەم سیستمە لەباری ئاسایشەوە باش و گرنگە، چونكە هەر ئۆتۆمبێلێك ڕەتبێ ! دەمو دەست كاتەكەی تۆماردەكرێ. ئەمەش یارمەتی پۆلیس و دەزگاكان دەدا، ئەگەر شوفێرێك گوناهێكی  كردبێ، یەكسەر دەدۆزرێتەوە. حكومەتی هەرێم تۆ  بۆ ئەمە
ناكەی!


AM:11:06:19/04/2016

ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی