قەدەر بۆچی رێگەت نەدا جارێکیتر ھاوسەفەربینەوە ؟

‌ ئێڤار ئیبراھیم

بریار بوو لە دوای گەڕانەوەت لە روماڵکردنی رووداوەکانی موسڵ یەکتربببین، بەڵام ھەزار حەیف و مخابن کۆچ رێگەی نەدا.

لە ساڵی ٢٠١٠ لە گەشتێک بۆ بەغداد ھاوسەفەربوین لەوکاتەوە تاوەکو ئەو کاتەی کە ماڵئاوای کرد پەیوەندی نزیکی ھاوڕێیەتی توند و تۆڵ لە نێوانماندا ھەبوو، داوا گەشتی پێکەوە بونمان بۆ دەرەوەی وڵات گەشتێک بوو بۆ وڵاتی ئەمریکا، وەک دەوترێت ئەگەر بتەوێت کەسێک وەکو خۆی بناسیت ئەوا سەفەری لەگەڵ بکە، خاتوو شیفا بەسیفاتە باش و جوانەکان یەکێک بوو لەو مرۆڤانەی ھەر زوو ئەچووە دڵەوە و سیفاتی بون بە ھاورێی دڵسۆز و راستەقینە و ھاوسەفەری بەمانا جوانەکەی ھەستی پێ دەکرا.

کجیکی نەرم نیان و دڵپاک و دڵسۆز بۆ ھاوڕێیان و کەسەنزیکەکانی، بە ئیرادە و بەتوانا و راستگۆ لە کارکردندا، ھەمیشە وەک ئافرەتێک ھەولی داوە خۆی خۆی پێبگەیەنێت لە پێناو گەیشتن بە خەون و ئامانجەکانی بەڵام ئەسەف مەرگ رێگەی نەدا.

بەڵام بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە دەستمان چویت لە میھرەبانی و لە خۆ بوردەی تۆی ھاوڕێ بێبەش بووین، ئەوە قەدەرە ئەگەرنا کۆچی ئەبەدی کوا ھەڵبژاردەی نێوانمان بوو.

ھاوڕێ گیان لە دەستدانت خەسارەتێکی مەزن و گەورەی خانەوادەکەت و ھاورَێ و کەسە نزیکەکانت بوو، لە بیرت ناکەین و ھەمیشە لە یادمانی لە قوڵانی دڵ و ھەست و سۆزمانی، راستە بە جێت ھێشتین بەڵام نزیکیت لە خەیاڵ و دڵمان.

مەرگی خاتونی رۆژنامەنوس خوێنی مێژووی لە بیرنەکراوەی سەدان شەھیدانی رێگای رزگاری و ئازادی خوازی نیشتمانی کوردانە.

انا للە وەانا الیە الراجعون
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کار و ھاورێیان و کەناڵی رووداو دەکەم، لە خواداواکارم سەبوری گشت لایەک بدات.
روحت شاد بێت
جێگات بەھەشت و گۆڕەکەت پڕ لە نور
لەبیرت ناکەین و ھەمیشە لە یادمانی
ھاوڕێی خۆت
ئێڤار ئیبراھیم


PM:08:54:25/02/2017

ئه‌م بابه‌ته 19114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی