بەرپرسیارێتیەک کە لە ئەستۆی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدایە

‌گۆران ئازاد

يەکێتی بە مەبەست بێت يان بێ مەبەست، لە بەرپرسيارەتیەوە بێت يان بێ پلانی، زوومی چارەسەری کۆی کێشەکانی ئەمڕۆی هەرێمی خستۆتە سەر هەنگاو وبڕياڕەکانی خۆی، بۆيە دەبينين هەموو حيزبەکان دەڵێن چاوەڕێی پڕۆژەو کۆبوونەوە و بڕياری يەکێتين، تەنانەت خەڵکی کوردستانيش چاوەڕێی هەنگاوەکانی يەکێتين٠

بۆيە دەبێت يەکێتی لە ئاستی بەرپرسيارێتی و قۆناغ و چاوەڕوانيەکان بێت کە بەشێکی گەورەی خۆی بۆخۆی دروستی کردووە، نابێت يەکێتی بە پڕۆژەی وشەسازی و مجامەلە قسە بکات دەبێت بڕياری پراکتيکی هەبێت ئەگەر دەيەوێت بەشێک بێت لە چارەسەر، ئەگەر نا دەبێت چاوەڕوانی و ئومێدی لايەناکان و خەڵک لەسەر خۆی لابدات و ئەو پەيامە بگەيەنێت کە هێزەکان خۆيان هەنگاو بنێن و چاوەڕێی ئەو نەبن وە خۆشی بۆ پاساو و دەرئەنجامی ئەو بڕيارە ئامادە بکات٠

چاوەڕێین کۆبوونەوەی سەرکردايەتی کە سبەی دەکرێت بڕياری يەکلاکەرەوە بدات نەک بە ئاڕاستەی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە وشە سازيە بێت کە ئامادەکراوە چونکە لەم کاتەدا خەڵک و يەکێتی باجەکەی دەدەن، لە کۆتايی دەڵێم شەڕ و ئاشتی بە سەرکردە و سەرکردایەتی ئازا و لەخۆ بردوو بە بڕیار دەکرێت٠ بۆيە ئەگەر کوردستان سەرکردەکانی لەم شێوەن چاوەڕێی بەيانيەکی باشتر بکەین بە پێچەوانەوە.


PM:08:34:21/02/2017

ئه‌م بابه‌ته 1967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی