كورد له په‌راوێزى حكومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ى عه‌بادیدا
عومەر عەلى محەمەد
حكومه‌تى ته‌كنۆكرات بریتیه له‌و حكومه‌ته‌ى كه له كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا پێك دێت، ئه‌ویش له ماناى (ته‌كنۆلۆژیا) واته زانست، (كرات) به واتاى حوكم دێت، ئه‌مه‌ش به‌ماناى حوكم و ده‌سه‌ڵاتى پیاوه پسپۆڕه‌كان دێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌مانه كه‌سانى شاره‌زا له بوارى ئابوورى و بازرگانى و پیشه‌سازى و .. هتد ده‌گرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ى حیزبه‌كان.
ئه‌م جۆره حكومه‌ته له دواى ساڵى ١٩٣٢ له ئه‌مریكا سه‌رى هه‌ڵداوە كه له پێش جه‌نگى جیهانى دوه‌مدا بوو، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵه قه‌یرانێك ڕوویانكرده ئه‌مریكا كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانانه به‌و جۆره حكومه‌ته ڕووبه‌ڕووى بوونه‌وه. جۆرى ئه‌م حكومه‌ته له وڵاتێكدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه خاوه‌ن دەستوور و دامه‌زراوه نیشتمانییه چه‌سپاوه‌كان و سه‌روه‌ریى یاسا بێت. چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه له‌ناو حكومه‌تدا ده‌بێت ده‌ست كراوه بن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویان پێ بدرێت بۆ گۆڕانكارى و چاكسازى.
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ویش وه‌ك نورى مالیكى تووشى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى نوێ بوه‌وه، سه‌ره‌ڕاى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌یرانه كۆنه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا دابه‌زینى نرخى نه‌وت و شه‌ڕى داعش و زیاتر ئاڵۆزبوونى بارودۆخى ئه‌منیى عێراق، باره‌كه‌ى له‌سه‌ر عه‌بادى زیاتر قورس كرد، له‌هه‌مانكاتدا بوونى كۆمه‌ڵێك هێزى نه‌یارى شیعى تر وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى (ئه‌حرار)ى موقته‌دا سه‌در و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى و حیزبى فه‌زیله، زیاتر بوونه‌هۆى ئاڵۆزكردنى بارودۆخه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانى به‌ڕه له‌ژێر پێى عه‌بادیدا له‌به‌رئه‌وه له‌چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا بینیمان كه سه‌دریه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیى موقته‌دا سه‌در بوونه ڕابه‌رى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك و له‌ناوخۆى ماڵى شیعه‌وه كه‌وته فشار دروست كردن له‌سه‌ر عه‌بادی و دواجاریش ناچارى كرد كه چاره‌سه‌ره‌كانی ڕابگه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراته‌وه و هه‌ر به‌په‌له‌ش وه‌ك سه‌در كاتى بۆ د‌یاریكردبوو له پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوودا كۆتا واده‌بوو و ده‌بوایه ناوى وه‌زیره‌كان پێشكه‌ش بكات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش كردى.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه نوێیه‌دا جارێكى تر هێزه سیاسییه‌كانى كوردى تووشى شڵه‌ژان كرد، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كۆتایى هێنان به ئالیه‌ته كۆنه‌كانى به‌شداریكردنى حكومه‌ت كه زیاتر هه‌ڵپه‌ى پاره‌و پۆست بوو وه‌ك بریمه‌ر له یاداشته‌كه‌یدا باسى ده‌كات.
كوتله کوردییە‌كان به‌په‌له كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ئاست ئه‌م ڕووداوه نوێیه‌دا، كه ئه‌ویش جه‌خت كردنه‌وه‌یان بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنى رێژه‌ى ٢٠%ى پۆسته‌كان له حكومه‌تى عێراقى و ئه‌وه‌ش ته‌نها ده‌بێت له ڕێگه‌ى پارته كوردییه‌كانه‌وه بێت، به‌پێى ڕێژه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به زمانێكى هه‌ڕه‌شه ئامێز به‌ره‌وڕوى حه‌یده‌ر عه‌بادى بوونه‌وه و به‌تایبه‌تیش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه لابردنى هۆشیار زێبارى له پۆسته‌كه‌ى كه ئێستا وه‌زیرى داراییه هێڵى سووره، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادى له جیاتى وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارى پارته کوردییە‌كان، ڕۆژى پێنجشه‌ممه ناوى وه‌زیره‌كانى ئاشكرا كرد و له‌م لیسته‌شدا هیچ ڕه‌چاوى داخوازییه‌كانى پارته سیاسییه کوردییە‌كانى نه‌كردبو، له‌ناو لیسته‌كه‌شدا دوو كه‌سایه‌تیى كوردى كاندید كردبوو كه‌ئه‌وانیش هۆشیار ره‌سوڵی بۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شاره‌وانى و د. نزار سه‌لیم بۆ وه‌زیرى نه‌وت.
ڕاگه‌یاندنى ئه‌م لیسته به‌دوور له پشكى حیزبى و گوێنه‌دان به دواكارى پارته کوردییە‌كان، زیاتر ئه‌وانى تووشى ئیحراجى كرد، چونكه ده‌بێت كوتله کوردییە‌كان ئێستا هه‌ڵوێستى نوێ بگرن، ئه‌ویش یان ده‌بێت بڕیار بده‌ن كه ببنه ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌مه‌ش به‌لاى پارته کوردییە‌كانه‌وه به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جێگه‌ى ڕە‌زامه‌ندى نییە، چونكه هه‌تا ئێستا پارته کوردییە‌كان به ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه ته‌نها وه‌ك وه‌رگرتنى پۆست و پله چوونه به‌غداو هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵیانداوه ئیمتیازێكى زیاتر به‌ده‌ست بهێنن، له‌به‌رئه‌وه له به‌غدا هه‌مووان له‌یه‌ك ده‌چن و زۆر جیاوازیان نییە. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كه ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى هاوهه‌ڵوێستن و ئه‌مه‌ش به هه‌ڵوێستى نیشتمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت دوو لایه‌نى زۆر توند له كوردستان به‌رامبه‌ر به پارتى كه كۆمه‌ڵ و گۆڕانن ئێستا زۆر سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى ده‌كه‌ن له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانی پارتى و یه‌كێتى و وه‌ك مه‌حمود ڕه‌زا له چاوپێكه‌وتنێكى دا له‌گه‌ڵ ڕادیۆى گۆڕان وتى "ئه‌مه وه‌ك خواردنه‌وه‌ى پیاڵه‌یه‌ك ژه‌هره وایه بۆ ئه‌وان به‌ڵام هه‌ڵوێسته نیشتمانییەكه ناچارى كردووین به‌مه".كاك ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شیدیش وتى لابردنى هوشیار زێبارى هێڵى سووره.
لێره‌وه ئێمه ده‌بینین كه كورد به گشتى هه‌ڵوێستیان چه‌ند لاوازه و جۆرى پلانه‌كه‌شیان چه‌ند ساده و ناستراتیجییه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا، چونكه هه‌موو مه‌رجه‌كانیان هه‌ر باسه له پۆست و پاره‌و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه پێشنیارێكى تریان نییە، له‌كاتێكدا كه حكومه‌تى عێراقیش هه‌ست به ئه‌م هه‌ڵوێسته لاوازه‌یان ده‌كات، زیاتر هه‌وڵى په‌راوێزخستنیان ده‌دات، به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌دا كه گوتارێكى كوردى هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه ڕابه‌رایه‌تى ده‌كرێت و باس له‌سه‌ربه‌خۆیى و جیابوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانى ڕیفۆرم ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستاندا و ئه‌م گوتاره‌ش هه‌ندێك وڵاتى دراوسێ و عه‌ره‌بى عێراقى به‌گشتى نیگه‌ران كردووه، له‌كاتێكدا كه هێزه عه‌ره‌بیه عێراقیه‌كان ده‌زانن ئه‌م گوتاره له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ستراتیجى دانه‌ڕێژراوه و زه‌مینه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسێنراوه و ته‌نها وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسیى بۆ لایه‌نێكى سیاسیى ته‌عبیرى لێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش زۆر له‌م گوتاره ناترسێن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا بێ ده‌نگیش نابن و ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌م كاردانه‌وه نیشان بده‌ن و له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه ئێستا له كوردستاندا هه‌یه قوڵتریان بكه‌نه‌وه و زیاتر هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێم سه‌رقاڵ بكه‌ن به خۆیانه‌وه‌و زیاتریش پردى په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و هاووڵاتیان بپچڕێنن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه کوردییە‌كان به‌هه‌ڵوێسته لاوازه‌كانى ڕابردوودا نه‌چنه‌وه و پلانێكى ستراتیجى به‌هێز دانه‌ڕێژن بۆ شێوازى مامه‌ڵه له‌گەڵ ناوه‌نددا، ئه‌وا زیاتر تووشى په‌راوێزبوون ده‌خرێن و زیاتر ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ى به‌شداریى سیاسیى و به ئه‌م بارودۆخه ناهه‌موار و بێ پلان و ئاڵۆزییه‌شى كه ئێستا له‌ناو ماڵى كوردیدا هه‌یه ناتوانرێت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌هێز بكرێت و دواجار ئه‌و عێراقه‌ى به ویست و ئیراده‌ى كورد بنیات نرایه‌وه لێی ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌و له خێر و به‌روبوومه‌كه‌شى بێبه‌ش ده‌كرێت.
AM:11:47:07/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 3490
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی