داعش نیعمه‌ته
د.شێرکۆ عبداللە
ئه‌ده‌بمان سه‌قه‌ت، هونه‌ر لاسایی
راستی گرانه‌و درۆ خۆڕایی
چوار (شت) پێكه‌وه هه‌رگیز ناگونجێن
مه‌یمون‌و عه‌با، كورد‌و ته‌بایی
****
وا پاییز رۆشت‌و په‌ڵه‌شی نه‌دا
لۆش لۆش چووینه‌وه به‌رقاپی به‌غدا
بۆ سفره‌ی خاڵی كامیان زۆر باشه
جه‌ریده‌ی خه‌بات یان ئه‌وه‌ی مه‌دا؟؟
****
ئه‌و نه بسماركه نه كیسنجه‌ره
كه‌چی ئه‌مڕۆكه زۆر موعته‌به‌ره
به‌بێ ئه‌و په‌نجه ناكه‌ن به ئاوا
ئێمه نایناسین یان غه‌رب كه‌ره؟
****
هه‌ندێ كاره‌سات په‌ندو عیبره‌ته
داعش بۆ به‌عزێ لایه‌ن نیعمه‌ته
سه‌فه‌ری ئه‌وان بۆیه موهیمه
هه‌م زیاره‌ته، هه‌م تیجاره‌ته
AM:11:44:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 899
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی