‌ نەگبەتی و خۆشبەختی ‌
PM:02:56:10/01/2017
د.شێرکۆ عبداللە

نەگبەتی
+ نەگبەتییەكەمان ئەوەیە لە كوردستان ئەژین.
+ ئەو هەموو كەناڵە تەلەفزیۆنییە موزعیجەمان هەیە.
+ هەموو شتێك بە دەنگدانە.
+ میوانەكەمان لە ماڵی خۆماندا جنێو بە پەكەكە ئەدات.
+ سەركردەكانمان بێ‌ توانان.
+ یەك دنیا زانكۆو كۆلیژیان بۆ قوت كردوینەتەوە.
+ دەرمانی غەڵەتمان ئەدەنێ‌ لەوانەیە بمرین پێی.
+ بێ‌ نەوتییەكە لە چلەی زستاندایە.
+ خۆشترین خەبەرمان خەبەری مەعاشە.
+ پەڕلەمانمان داخراوە.
+ قەرار بەدەست مەكتەب سیاسییە.

خۆشبەختی
+ ئەقڵمان پێی ناشكێ.
+ كارەبامان نییە بیانبینین.
+ هەڵبژاردن ناكرێ‌.
+ جنێوەكە بە توركییە تێی ناگەین.
+ هیچیان بەدەست نییە.
+ دەوامیان تیا ناكرێ.
+ دەرمانەكان كۆنن ئیش ناكەن.
+ زستانەكە شتێكی لە بەهار گەڕاوەتەوە.
+ لە خۆڕایی ئەماندەنێ‌. كەس ئیش ناكات.
+ بەم زووانە ناكرێتەوە.
+ مەكتەب سیاسی
قەرار نادات.

ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.