نیاز.. نیاز.. نیاز ‌

‌د.شێرکۆ عبداللە


نیازت وایە
وەكو جاران دوات بكەوم
بۆ پەتریپۆت
بمكەی بە فارغۆنی دوای خۆت
نیازت وایە
دایمەی خوا
دڵم ساف بێ‌ وەك گیرفانم
تیجارەتی نەوت بكەیت‌و
من بە جیڤارات بزانم
     *****
نیازیان وایە
بە وەعدی كۆنی سەرخەرمان
دەردمان لێ‌ بكەن بە دەرمان
نیازیان وایە
بماندەن بە پارەی قەڵب
كڵاوێك بكەنە سەرمان
بەقەد درۆی هاوپەیمانیی
گەورەو دەڵب
     *****
نیازمان وایە لە نووكەوە
دەست پێ‌ بكەین
بە بارە خورماو لۆكەوە
حوشتر ببەین
نیازمان وایە
ئاگر ئیختراع كەینەوەو
ئیتر ئینجا
بەگ دابنێین
بۆ ئەوسای پەنجا بەپەنجا.


PM:03:28:22/01/2017

ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی