چی چۆن خۆشە؟ ‌

‌د.شێرکۆ عبداللە

كالیار بە ترش‌و خوێوە
پاقلەخواردن  بەڕێوە
خەبات لە جادەی پانا
كەباب لە لوولەی نانا
تەمسیل لە گەردەلولا
سەفەر لەگەڵ مەسئولا
برنج بە ڕۆنی حلـلە
زەمكردن لە پاشملە
گیپە لە بەیانیانا
 سیاحەت لە یۆنانا
ئۆكرانی بیت لە خلیج
ئاوارەیی لە نەرویج
بەركوڵ لە دەمەوعەسرا
پاڵكەوتن لە ژێر كەپرا
سەیران لە مانگی چوارا
پۆڕ كوشتن لە مەتارا
گۆرانی لە حەماما
دۆو ماستاو لە ناو جاما
سیاسەت لە مزگەوتا
درۆ لە پاشەكەوتا
باسی دەوڵەتی كوردییش
لە وەخت و لە ناوەختا


AM:10:58:21/02/2017

ئه‌م بابه‌ته 1859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی