كەی هێشتا بە تەواوی رۆژ نەبۆتەوە؟ ‌

‌د.شێرکۆ عبداللە


1- كە باجی عەتێ‌ چوو لە خەستەخانەكەی عەلی كەمال ریزی گرت.
2- كە موجەفیفەكەی بووكەخان گەڕەكە ماڵێكی خەبەر كردەوە.
3- كە نەشمیل خان قۆناغی ئەوەڵی تەئسیسی دەموچاوی دەست پێكرد.
4- كە كابرا چەنەبازەكەی یەكگرتوو سێهەمین لێدوانی دا.
5- كە ئەنجومەنی گەڕەك دەستیكرد بە جنێودانی حكومەت.
6- كە وەزیرە سیسەكەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر.
7- كە پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان گەیشتە بەردەم تەربیە.
8- كە مەسئولەكانی یەكێتی دوو لێدوانی دژبەیەكیان بڵاوكردەوە.
9- كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان درۆیەكی تازەی كرد.
10- كە ژنە ماكسییە پرتەقاڵییە بنێشتفرۆشەكە گەیشتە فولكەی تووی مەلیك.
11- كە سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح ئامارێكی تازەی داهاتی هەرێمیان بڵاوكردەوە.
12- كە مودیری لیجنە توبییەكە شانزە كاغەزی واسطەی پێ گەیشت.
13- كە ئەخیر تانكەری قاچاخ ئاودیوی سنور كرا.


PM:05:26:26/02/2017

ئه‌م بابه‌ته 1043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی