عاسمان كۆڵه‌كه‌ی ئه‌وێ
د.شێرکۆ عبداللە
+ دوو سه‌عاته بانگت ئه‌كه‌م.. له‌كوێ بووی؟
ـ قوربان ئه‌و كتلی و قۆرییه‌م سپی ئه‌كرده‌وه. ره‌ش بوبوون.
+ ئاخر ئه‌وه ئه‌قڵه‌كه‌ته مردووت نه‌مرێ. بۆیه قه‌ت نابی به هیچ..
ـ قۆری سپیكردنه‌وه بێ ئه‌قڵی یه، به‌گم؟
+ ئه‌ی ته‌بعه‌ن.. مۆدیلی قۆری سپیكردنه‌وه به‌سه‌رچووه قه‌لپیاو.. ئێستا رۆژ رۆژی پاره سپیكردنه‌وه‌یه.
ـ پاره سپیكردنه‌وه؟ له كوێ؟
+ چوزانم.. مه‌سئوله‌كان ئه‌ڵێن له ئه‌وروپا.
ـ جا باشه پاره خۆی سپی نی یه؟! ئه‌وه نی یه ئه‌ڵێن پاره‌ی سپی بۆ رۆژی ره‌ش؟
+ ئه‌وه جاران وابوو.. ئێستا هه‌م پاره‌كه ره‌شه هه‌م رۆژگاره‌كه‌ش.
ـ به‌سه‌ری تۆ وا نی یه.. شكور رۆژگاره‌كه هیچ عه‌یبی نه‌ماوه.. ئه‌زانی بۆ؟
+ بۆ؟
ـ چونكێكم به‌ته‌مان مه‌سئولێكمان بۆ نه‌قڵ بكه‌ن بیخه‌یته سه‌ر چاوی كوێر چاكی ئه‌كاته‌وه.
+ ئه‌وه‌نده قۆزه؟
ـ نه‌خێر ئه‌وه‌نده ده‌ستپاكه، ئه‌وه‌نده راستگۆیه، ئه‌وه‌نده موسه‌قه‌فه، ئه‌وه‌نده نه‌جیبه.
+ ده‌ستپاك و راستگۆ و نه‌جیب؟!
ـ به‌ڵێ.. تا خوا حه‌زكا ده‌ستپاك و راستگۆیه.
+ ده كه‌واته راكه سێ چوار كۆڵه‌كه‌ی درێژم بۆ بكڕه.
ـ كۆڵه‌كه‌ی درێژت بۆ چی یه؟
+ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاسمان كۆڵه‌كه‌ی ئه‌وێ.
PM:04:57:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5690
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی