باوكی ئابوریی هه‌رێم
د.شێرکۆ عبداللە
+ تۆ مولاحه‌زه‌ی نینۆككه‌رت كردووه؟! مردوو مراوه سه‌د ساڵه هه‌روه‌كو خۆیه‌تی. ته‌كنه‌لۆجیا ته‌ئسیری تێنه‌كردووه.
- راست ئه‌كه‌ی ئیمانی به‌گۆڕان‌و پێشكه‌وتن نییه عه‌ینه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم.
+ ده‌ستت پێكرده‌وه هه‌تیو. ئیشه‌ڵڵا خوای حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕو گولت ئه‌كا. ئه‌م حكومه‌ته عه‌یبی چییه؟.
- تیجاره‌ته‌كه‌ی قوربان.
+ ئه‌سڵه‌ن باشترین سیاسه‌تی تیجاری هه‌یه، به‌س ئێوه‌ومانان كه‌رن تێناگه‌ن. دوو شتی زۆر ستراتیجی هه‌نارده ئه‌كات: نه‌وت‌و گه‌نج.
- ئه‌ی قوربانی ئه‌و ئه‌قڵه‌ت بم (ئاده‌م سمیث)، گه‌نج ئه‌خه‌یته ریزی نه‌وته‌وه.
+ فه‌رقیان چییه! هه‌ردوكیان سامانی گرانبه‌هاو عه‌زیزی وڵاتن، هیچ فه‌رقیان نییه.
- نا. فه‌رقیان هه‌یه. حوكمه‌ت گه‌نجی لا موهیم نییه ئه‌گینا ئه‌ویشی به‌بۆری هه‌نارده ئه‌كرد.
+ ئافه‌رم ئه‌وه خاڵێكی موهیمه. به‌ڕاست بۆ نایكه‌ی به‌پێشنیار؟.
- پێشنیار بۆ كێ؟.
+ بۆ باوكی ئابوریی هه‌رێم.
- باوكی ئابوریی هه‌رێم كێیه؟.
+ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
- عه‌جیب. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان باوكی ئابوریی هه‌رێمه؟.
+ به‌ڵێ چونكه.......
کوردستانی نوێ
PM:12:02:23/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 7500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی