له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین
د.شێرکۆ عبداللە
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین هه‌موو كارمه‌ندێكی رووداو مه‌عاشه‌كه‌ی به‌قه‌د مه‌عاشی چوار ئه‌نیشتاینه.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین پاركی دایك هه‌یه كه‌چی ژنی تیا ئه‌كوژرێ.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین ته‌له‌به داوا له‌مامۆستا ئه‌كا بێنه‌وه بۆ ده‌وام.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین مافی مرۆڤ بووه به‌ساقه‌ی عازیزتان كه‌چی ته‌له‌فزیۆن موقابه‌له‌ی رێكخراوی مافی ئاژه‌ڵان ئه‌كات.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین پۆلیس به‌رد ئه‌گرێته موزاههرهچی.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین كابرا ناوی هێمنه كه‌چی كه دێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ئه‌ڵێی بیبه‌ری توونی خواردووه.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین نه‌وته‌كه‌ی خستوێتییه سواڵ.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین پیسترین مه‌تبه‌خی مه‌تبه‌خه سیاسییه‌كه‌یه‌تی.
+ له‌وڵاتێكدا ئه‌ژین حكومه‌ت په‌ڕله‌مان ئه‌ڕوخێنێ.
PM:08:11:15/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 7627
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی