مه‌سه‌له‌ن پاره
د.شێرکۆ عبداللە
ئه‌ی كوڕی خۆم..
ئه‌گه‌ر ویستت مان بگریت، له‌پێشه‌وه دڵنیابه بزانه مانگرتنهكهت به‌خه‌یاڵی گونی بارگیری كه‌سدا دێت.
- لوقمانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان
+++
ئه‌ی كوڕی خۆم..
قه‌ت دوعا مه‌كه حوكمه‌ت مه‌عاش دابه‌ش بكات، چونكه له‌وانه‌یه حوكمهتهكه خۆی دابه‌ش ببێت.
- لوقمانی بنكه‌فراوان
+++
ئه‌ی كوڕی خۆم..
بێده‌نگی گه‌وره‌ترین سامانه.. ته‌ماشای حیزبی سۆشیالیست بكه.
- لوقمانی ئاینده
+++
ئه‌ی كچی خۆم..
له‌شولار هیچ نییه.. موهیم ئه‌وه‌یه مهعاشهكهت جوان بێ.
-لوقمانی ساڵۆن
+++
ئه‌ی كوڕی خۆم..
مانگه‌شه‌و هه‌ر له‌ئێواره‌وه دیاره‌و سامانه سروشتییه‌كانیش لهوهزیرهكهیهوه.
- لوقمانی دارایی
+++
ئه‌ی كوڕی خۆم..
كوردستانێك كه ئه‌م مه‌سئولانه‌ی دروست كرد شتێكه‌و كوردستانێك كه ئه‌م مه‌سئولانه دروستیان كرد شتێكی تره.
- لوقمانی شاخ
+++
ئه‌ی كوڕی خۆم..
شه‌رت نییه هه‌موو خودایه‌ك په‌رستگای هه‌بێ. مه‌سه‌له‌ن پاره.
- لوقمانی شاره‌زا
AM:09:21:21/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 6927
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی