نادیە موراد

‌چيمەن ساڵح

نادیە موراد  ،ئەو کچە ئازایەی ئێزیدییان کە دوای ئەو کەارەساتەی بە سەری هات  و خۆی لەبەردەستی دڕندەکانی داعش رزگار کرد،نەک هەر تەنیا لە نێو خۆیدا قەتیس نەمایەوە و ماکەکانی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە سڕی نەکرد ،بەڵکو خەریکە وەک سەرکردەیەکی کۆمەڵگایی سەرهەڵداو جیهان لەبەرامبەر کێشەکەی دەورووژێنێ .

نادیە موراد  ،لە لەچەند هەفتەی رابردوودا ،لەلایەن ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان و سەرکردە ئاینی و کۆمەڵگاییەکان پێشوازی لێکرا و ئازایانە چیرۆکی گەورەترین جینۆسایدی سەردەمی گێڕایەوە ،کە خۆی یەکێکە بوو لە پاڵەوانە قورباییەکانی .هەر بۆیە چیرۆکەکەی یەکجار گرنگە و شایانی هەرچی خەڵاتی دنیایە و بەخەڵات گرنگییەکەی ناپێورێت .

هەدنێک هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەیە بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ ،بەو کچە ئازایە ،دیارە لە رووانکەی دڵسۆزیی و مرۆڤپەروەرییەوەیە ،بەڵام من پێموایە نادیە موراد ،حاڵەتێک نییە  کە بخرێتە بەرچاو و بە ئیمزا پشتیوانی لێ بکرێت بۆ خەڵاتی نۆبل ،بەڵکو نادیە خۆی خەڵاتە بۆ مرۆڤایەتی و پێویستە وڵاتان و رێکخراوەکانی کە پشتیوانی لێدەکەن و بە تایبەتی کوردستانی خۆیی بیبەنە پێشەوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ .من خۆم بە دڵ و بە گیان ئیمزا دەکەم بۆ نادیە موراد ئەگەر مانگی پێشکەش بکرێ  ،تا ئێستا کەمجار ئەوە لە رۆژهەڵآتی ناوەڕاست رویداوە ،خاتوونێکی گەنج بەو کارەساتەدا تێپەڕێت و هێندە ئازاد بێت . بەڵام بەڕاستی شەرم دەکەمەوە کە داوا بکرێ بە ئیمزا بۆ خەڵاتکردنی ،چونکە  ئەگەر ەئو خەڵاتە نەدرێ بە نادیە ،ئەوا زۆر بچوکترە لە پەنجەکانی ئەو .

بۆچی بێ سێ و دوو بە تەبەنی کردنی لە لایەن چەند وڵات و ناوەندو دەزگای پەیوەندیدار دەبێ خەڵاتی نۆبڵ بدرێ بە نادیە موراد ؟

مەلالە یوسف رەزایی کچێکی پاکستانی لە دایکبووی ١٩٩٧ و دوای ئەوەی دەنگی هەڵبڕی دژی بزوتنەوەی تاڵیبان دژ بە بێبەشکردنی کچان لە خوێندن و هەولی تیرۆرکردنی درا ،لە ساڵی٢٠١٤ ،بە هاوبەشی لەگەڵ هیندییەکدا ،خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا .من هەر ئەو کاتەش تا ئێستاش زۆر سەرسامی ئەو کچە گەنجە پاکستانییەم کە بەو ویستە پۆڵایینەوە بەو شێوازە جوانەوە ،مافی خوێندنی کرد بۆ کچانی وڵاتەکەی ،چەند جارێکیش ،گوێم لە  گفتوگۆو قسەکردنی بووە ،بەڕاستی دەزانم ئەو کچە ژیرو زیرەک وخاوەن پەیام و خۆبەخشە ،، بەڵام ئەوەی لە نادیە بینیم ،مەلالەم لا بوو بە دڵۆپێک لە دەریایەک بەرامبەر نادیە و هەروەها کەیسی نادیە یەجار سەختترە ،نادیە خاوەن خەلاتی نۆبڵە و دەبێ دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان خۆیانی لێ بەخاوەن کەن .دەبێ کوردستان ببێتە  خاوەن و کەسوکاری یەکەمی بیگەیەنێتە پایەیەک کە شایانی ئەو زوڵم و زۆردارییە بێ کە لە ئافرەتی یەزیدی و تەواوی ئافرەتی کورد کراوە لە مێژوودا.


AM:10:50:03/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی