جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و به‌رپرسیارێتیه گه‌وره‌كه
بێستون فایەق
جڤاتی نیشتمانی به‌رزترین ده‌سه‌ڵات و ئورگانی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گوڕانه كه جگه له ره‌سم كردنی سیاسه‌ت و ئاینده‌ی بزوتنه‌وه‌كه یه‌كێك له گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی جڤاتی نیشتیمانی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنه .
ئێستا جڤاتی نیشتیمانی وه‌ك دامه‌زراوه و ئه‌ندامه‌كانیشی وه‌ك سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆڵ و وه‌زیفه‌یان له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی ئێجگار مێژویدایه، ئه‌م ئۆرگانه گرنگه هه‌ڵبژێردراوه‌ی گۆران (هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان به‌بێ هه‌ڵبژاردن دانراون ) رۆژی ٢٥ ی ٧ وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زمون بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كه‌م ئه‌زمون بۆ جڤاته‌كه خۆیشی بۆ یه‌كه‌م جار رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن هه‌ڵده‌بژێرێ، لێره‌وه رۆڵ و به‌رپرسیارێتی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی ده‌ست پێ ده‌كات و بڕیار‌و ئیراده‌ی ئه‌وان بناغه‌ی ئاینده بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه داده‌نێ، ئه‌وه‌ی پیویسته بۆ ئه‌ندامانی به‌رێزێ جڤاتی نیشتمانی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو مه‌كۆ و دامه‌زراوه‌كانی تری گۆڕان ده‌كه‌ن خاوه‌ندارێتی بڕیار‌دانه كه ته‌نها بۆ ئیراده‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی بریار ده‌دا كێ پێویسته و گونجاوه ببێته رێكخه‌ر وئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ته‌نها ئیراده‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی نیستمانیه و هیچ ئیراده‌یه‌ك له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێ ئه‌و ئیراده‌یه بگۆڕێ .
كه‌سایه‌تی و كاریزمایی و برا گه‌وره‌یی كاك نه‌وشیروان و ئیلتیزام به بڕیار‌و بۆچونه‌كانی له‌نێوهه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان نابێ له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و شوێنێكه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك یان به‌لاداخستنی پرسێك بۆ ئێستا یان داهاتوو به‌كار بهێنرێ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خانه‌واده و كوڕه‌كانیشیه‌وه .
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ جڤاتی نیشتمانی و ئه‌ندامه‌كانی ده‌سكه‌وته‌و بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌نگده‌رو به‌رنامه سیاسیه‌كه‌ی تێپه‌راندن و زاڵ بونه به‌سه‌ر قوناغی دوای كاك نه‌وشیروان، بۆ كوردستانیش له كاری ریكخراوه‌ی و حزبی نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی و بڕیاردان و دیاری كردن و هه‌ڵبژاردنه .
PM:09:06:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی