نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ر بۆ چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
سێ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بێ به‌شداربوونی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی گه‌یشته په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كان لابران و مه‌كته‌بی سیاسی به باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی بڕیاره‌وه ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌كان كرده‌وه.
دۆخی كوردستان به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كێشه‌ی تری به‌دوای خۆیدا هێنا، كێشه‌ی بێ په‌رله‌مانی و بوونی حكومه‌تی له‌نگ و قه‌یرانی ئابووری كه گیرفانی خه‌ڵكی به‌ته‌واوی به‌تاڵ كردووه. ره‌نگه ئه‌وه‌ی دوایی بۆ خه‌ڵك جێگا گرنگی بێت كاتێك شه‌قام هێنده‌ی ئاگره‌كه‌ی بۆ سووتانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ئاماده‌كرابوو بڵێسه‌ی گرتبێت.
رۆڵی نێوه‌ندگیری یه‌كێتی پرسیاری زۆری له‌باره‌وه كرا، خرایه ژێر گومانه‌وه به‌وه‌ی راگری دڵی پارتی و جۆرێكه له پشتكرتن له ئۆپۆزسیۆن كه هێشتا له حكومه‌ت به‌شدارن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مۆدێلێك كه ته‌نیا له كوردستان هه‌یه وه‌كو چۆن لیستی نیمچه كراوه به‌س له فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان هه‌یه و له‌نێو زانستی سیاسه‌ت جێگای نابێته‌وه.
خاڵی سه‌ره‌كی نه‌خشه‌ڕێگاكه پێكهێنانه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردییه كه به‌رێككه‌وتنه‌وی حزبه‌كانی كوردستان (نه‌ك ته‌نیا پێنج حزبه‌كه) كرداری به‌په‌له‌ی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا به یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی یان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی ناكرێت، به‌ڵكو كرداری باش نه‌ك نیه‌ت باشی ده‌وێت، خۆ ئه‌وه خواستی خه‌ڵكه و به‌وه‌ش كێشه‌كانی نیوه زیاتر له چاره‌سه‌ر ده‌چێته پێشه‌وه.
كرداری ئه‌مجاره كردارێكی كوردستانییه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌م حزبه‌كان له‌سه‌ر پێكهاتنه‌وه رێكبكه‌ون، هه‌م ئه‌وه‌شه كه كوردستانی دوای داعش بێ ده‌ستكه‌وت نه‌بێت كاتێك كوردستانیان له خه‌ڵكانی تر زیاتر قوربانیان داوه.
له‌مڕووه‌وه پرسیار و گومانی زۆر هه‌نه، پرسیار له‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌ن نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ر یان ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت له گومانی خۆدانه پاڵ پارتی و گۆڕان رزگاری بێت. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه ئه‌ی چۆن ده‌توانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌وه‌ی حزبه‌كانی كوردستانیش كۆبكاته‌وه؟!
نه‌رمه سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌دوای هه‌ولێر به‌ده‌ركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان زیانی بۆ خۆی و خه‌ڵكیش هه‌بوو، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه یه‌كێتی پشت بكاته ئه‌و سیاسه‌ته، به‌ڵكو مانا سیاسییه خه‌ڵكیه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، واته پرۆژه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی خه‌ڵكی كوردستان به بڕیار و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه بخاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ فشار بۆ رێككه‌وتن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لاسه‌نگبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆشیه‌تی.
نه‌خشه‌ڕێگای كرداری ئه‌وه‌یه ستایڵی كیسه‌ڵی تێپه‌ڕێنێت، په‌له بكرێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی كرداری، حزبه‌كان واز له منگه منگ بێنن و خه‌ڵك بخه‌نە پێش مه‌تڵه‌بی حزبی خۆیانه‌وه، راسته حزبه‌كان نوێنه‌ری خه‌ڵكن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌بێته قوربانی پێویست به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ره‌ش و سپی ناكات، به‌ڵكو قۆناغبه‌ندیی له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان گرنگتره له‌وه‌ی یان هه‌مووی یان هیچ.
سیاسه‌تی حزبه‌كانی كوردستان دووره له قۆناغبه‌ندیی، به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌سته به هه‌مووی یان هیچ و خۆ زویركردن، نموونه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌یه كه به قۆناغ زۆرینه‌ی ئامانجه‌كانی به‌دیهێنا و ئێستا له‌دوا ئامانج كه دروستكردنی توركیای ناسنامه ئه‌ردۆغانییه نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی قۆناغبه‌ندیی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه جیاوازه‌كان تێدا بێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه نابێته هۆی كۆتاییهاتن به كێشه سیاسییه‌كانی ئێستای كوردستان.
PM:04:13:21/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی