گوڵ و گۆرانی بۆ مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
شێوازی سیاسه‌تكردنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی
له سه‌ره‌تاوه تا كۆچكردنی شێوازێكی جیاواز‌و ناوازه بوو، جیاوازی
له‌وه‌ی چۆن رێڕه‌وی شه‌مه‌ندۆفێری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ره‌و ئاراسته
راسته‌كه بڕوات، خۆ ره‌نگه به‌هۆی پێداگیریی له به سیستمكردنی شێوازی
سیاسه‌تكردنه‌كه‌شی تووشی كۆسپ‌و هه‌ڵه بووبێت، به‌ڵام هیچ كات ئه‌وه
نه‌یوه‌ستاند.
شیعر‌و شانامه‌و پیاهه‌ڵدان دووربوون له رۆژانه‌ی
سیاسه‌تكردنی، به‌ڵكو به‌ستراتیژ كاری بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و به
پیرۆزنه‌كردنی سه‌ركرده‌و رژدبوون له‌سه‌ر سیاسه‌ت بۆ خێری گشتی كرد، خۆ
ئه‌مه زۆر حزب‌و كه‌سایه‌تی قه‌ڵس كرد، به‌ڵام ئه‌و له‌بری شیعر‌و شانامه چ
ساڵ زیاتره ده‌یوته‌وه.
خاڵه‌كانی جیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له زۆر سه‌ركرده چه‌ند شتێك بوون، هه‌ر بۆ نموونه:
یه‌كه‌م: سیاسه‌ت بۆ خێری گشتی‌و دووركه‌وتنه‌وه له قۆرخكاری، ئه‌مه
ئه‌گه‌رچی بنه‌مای تیۆری سیاسی هه‌ندێك له بیرمه‌نده‌كانیش بێت، به‌ڵام
ئه‌و له‌ئاستی كرداری كاری بۆ كرد‌و له‌و رووه‌شه‌وه ده‌ستكه‌وتی زۆری
هه‌بوون.
دووه‌م: ساده‌كردنه‌وه‌ی پله‌وپایه، له كۆمه‌ڵه‌ی
ره‌نجده‌رانه‌وه كه دوای شه‌هید ئارام بووه كه‌سی یه‌كه‌می تا ئه‌وه‌ی
كه‌سی دووه‌می ناو یه‌كێتی‌و كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو،
سیاسه‌تمه‌دارێكی ده‌رگاكراوه‌ی قسه‌له‌ڕوو بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد بۆ
ناسینی نه‌وشیروان مسته‌فا پێویستیی به‌دۆستایه‌تی نزیكی نه‌كات، به‌ڵكو
زوو پێی بگه‌یت و زووش لێی تێبگه‌یت.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه كێشه‌ی
گه‌وره‌ی بۆ دروستكرد، هاوڕێی زۆر لێی عاجزبوون‌و لێی دووركه‌وتنه‌وه،
به‌ڵكو ئه‌و به‌پێشخستنی خه‌ڵكی تر‌و به‌گه‌وره سه‌یرنه‌كردنی پله‌وپایه
هه‌میشه جێگره‌وه‌ی بۆ پله‌ی گه‌وره هه‌بوو، هه‌روه‌ك وایلێكرد له‌نزیكی و
پێشكه‌وتنی خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌وه نه‌ترسێت‌و سه‌ری بێ باكی بله‌قێنێت.
سێیه‌م: تێكه‌ڵ نه‌كردنی سیاسه‌ت‌و بزنس. ته‌مه‌نی سیاسی نه‌وشیروان
مسته‌فا خاڵییه له په‌یوه‌ستبوون به‌سه‌رمایه و بزنس. ئه‌مه خاڵی
جه‌وهه‌ری سیاسه‌تكردنی راسته، وێستگه‌كانی ژیانی سیاسی نه‌وشیروان
مسته‌فا بۆ كوردایه‌تی، نووسین، كاری رۆژنامه‌وانی، توێژینه‌وه
ته‌رخانبووه، له شوێنێكدا ناتوانین باس له په‌یوه‌ندی نه‌وشیروان
مسته‌فا به بزنسه‌وه ببینین، ئه‌مه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ده‌یتوانی
بیكات‌و نه‌یكرد، ده‌یتوانی ببێت سیاسه‌تمه‌دارێكی بازرگانی ده‌ستڕۆیشتوو.
چواره‌م: نه‌وشیروان مسته‌فا سیاسییه‌كی یه‌كڕوو بوو، ئه‌وه‌ی له
دانیشتێكی ئاسایی له‌باره‌ی سیاسه‌ت‌و حوكمڕانییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێك باسی
ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌شی بۆ رای گشتی‌و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بانگه‌شه
بۆ ده‌كرد. ئه‌م شێوازه له سه‌ركرده روبه‌ڕوی كێشه ده‌بنه‌وه،
هه‌ندێكجار ده‌بێته مایه‌ی شكست، به‌ڵام له ژینگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتیدا
كارێكی ناوازه‌یه‌و ده‌ستكه‌وتیشی هه‌یه وه‌ك چۆن بینیمان بۆ ئه‌ویش
هه‌یبوو.
پێنجه‌م: هیواو هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بوو،
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال له لووتكه‌ی نائومێدی میلله‌ته‌كه‌یاندا
یه‌كێتییان دامه‌زراند، هاته‌وه شاخ‌و به‌رده‌وام بوو، له راپه‌ڕین
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و پێشمه‌رگه خه‌ونی كرده مه‌حاڵ، به دامه‌زراندنی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وه هه‌ستانه‌وه‌ی ساڵه‌كانی
كۆتایی ته‌مه‌نیه‌تی.
راستییه‌كه‌ی ئه‌و جیاوازییانه ئه‌وی كرده
سه‌ركرده، سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووكرد تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی
بیركردنه‌وه‌كانی وه‌كو رێبازێكی سیاسیی له‌ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا
سه‌یربكرێت.
مردنی سه‌ركرده‌ی سیاسی كاریگه‌ر ئاسایی نییه،
به‌تایبه‌ت له‌ئێستای كوردستاندا‌و بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه پێویستیی به
وزه‌ی ستراتیژ داڕێژه‌ره‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌كرێت بكرێته
ده‌رچه‌ی هیواو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی تر، به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی نه‌وشیروان،
به‌هیواوه گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ببه‌ن‌و گۆرانیش بۆ گه‌وره‌یه‌كه‌ی
بێژن.
PM:02:09:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4017
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی