‌ئه‌رێ چی ده‌که‌ن؟ سێ پرسیار له‌ سێ حزب
PM:03:55:07/01/2017
عەلی حەمەساڵح

گومانم له‌وه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌یڵێت به‌ ده‌نگده‌رو لایه‌نگری خۆی و گۆڕان و جه‌ماوه‌ری کوردستان، جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک قسه‌ی بێ کردار هیچی دیکه‌ نییه‌‌، ئه‌وه‌ی لای یه‌کێتی گرنگه‌ گوێڕایه‌ڵی پارتی و وه‌رگرتنی شتێکی که‌م له‌ زۆره‌که‌ی پارتییه‌.

له‌ هه‌ڵوێستی سیاسی و حزبی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌پرسم؟ ڕه‌خنه‌م هه‌یه‌. ...

یه‌که‌م: به‌ڕاست داهاتی سلێمانی که‌ زیاتر له‌ ٤٠ ملیۆن دۆلاره‌و پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاگایان لێنییه‌ چۆن خه‌رجده‌کرێت؟ بۆ باسناکرێت؟ بۆ گۆڕانه‌ ئه‌م پرسیاره‌.

دوو: که‌ یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندکرا، وه‌ک ده‌ستکه‌وت باستان کرد و ئێستا هیچ.  

پارتی و به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌ حکومه‌ت یه‌ک هه‌فته‌یه‌ بڕیاریانداوه‌ په‌یوه‌ست نه‌بن به‌ یاسای بودجه‌وه‌و خۆیان نه‌وت ده‌فرۆشن، به‌ڵام ئێوه‌ بێده‌نگن، وه‌ک ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی وڵاتێکی دیکه‌بێت، بۆ؟ چونکه‌ چاوه‌ڕێی وه‌فدی پارتین بۆ دانوستان؟

سێ: نامه‌کانی د.ئاشتی هه‌ورامی له‌ ویکلیکس ئاشکرابوو، هیچ کام له‌م حزبانه‌ وشه‌یه‌کی فه‌رمیان نه‌وت، وه‌ک ئه‌وه‌ی فرۆشتنی پشکی نه‌وتی حکومه‌تی وڵاتێکی ئه‌مریکای لاتین بێت، هیچ نه‌بێت به‌ ده‌نگده‌ری خۆتان بگوتبا راسته‌ یان هه‌ڵه‌! دژین یان پشتیوان؟

به‌ڕاست کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکرێت وه‌زیری حزبه‌ ئیسلامییه‌کان چی ده‌ڵێن بۆ ئه‌مه‌، هیچ؟

حزبی سیاسی له‌کوێی دونیادا له‌ پرسی وا گرنگدا بێ لایه‌ن و بێ ده‌نگه‌!

تکایه‌؛ نه‌ڵێن که‌ناڵه‌کانمان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات. هه‌ڵوێستی فه‌رمی حزب زۆر جیاوازه‌ له‌ دوو راپۆرتی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و کردارو به‌رنامه‌ی حزب له‌ دوو ڕاپۆرتدا خۆی بینیه‌وه‌، جیاوازی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس چیه‌؟ 

ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.