قسه‌یه‌ک بۆ یه‌کێتی: ناوبژیمان ناوێت..
عەلی حەمەساڵح
به‌شێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دوای کۆبونه‌وه‌که‌یان، ده‌یانوت: ئێمه ته‌ره‌ف نابین له کێشه‌ی گۆڕان و پارتى.
به‌شێکی دیکه ده‌یوت: ناوبژی گۆڕان و پارتى ده‌که‌ین...
به‌شێکیان وه‌ک منه‌ت ده‌یانوت: پارتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێداین وه‌رماننه‌گرت!!! ئه‌ی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم یان حکومه‌ت یان ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یان نه‌وت و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی پێنه‌دان؟..
کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه، نه‌ک پۆست و پاره‌و نه‌وت.
ئه‌رێ براده‌ران، ئێوه وه‌ک ئێمه پرۆژه یاساتان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێشکه‌ش نه‌کرد (له بری یه‌ک،دوان) و پارتی نه‌یخسته ژێرپێی، خێره ئێستا ناوبژیوانن!
ده‌زانن هه‌ر براده‌رانی ئێوه‌بوو به سه‌رۆکی په‌رله‌مانيان ده‌وت: دانیشتن دوابخه‌ی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیت له‌سه‌ر ده‌که‌ين. ئه‌ی ئێستا!!!
به‌رپرسانی پارتی، ده‌هاتنه لای ئێمه‌و ده‌یانوت: ئه‌مه شه‌ڕی ئێوه نییه، شه‌ڕی جه‌لالی و مه‌لاییه‌و تکایه مه‌بنه ته‌ره‌ف، ئێمه‌ش ده‌مانوت باوه‌ڕمان به‌و شه‌ڕه نییه‌و ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌ین ته‌نیا بابه‌تێکی یاساییه.
بۆیه تکایه منه‌تمان به‌سه‌ردا مه‌که‌ن و ناوبژیوانیشمان ناوێت، ئه‌وه مه‌بده‌ئمان بووه کردوومانه.
فێری پاڕانه‌وه نین، سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن وه‌ریگرن، ته‌سلیمی پارتیش ده‌بن ڕێگای هه‌ولێرو دێگه‌ڵه کراوه‌یه.
PM:01:19:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی