ژیان و هه‌ژاری
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
ژیان سروشتی وایه، یه‌كسانی به‌هه‌مووان نه‌داوه، هه‌ر یه‌كه و به‌چه‌شنێك هاتوونه بوون، گه‌رچی گۆڕانكاری یه‌كێك له سروشته جوانه‌كانی ژیانه، به‌و جۆره‌ی كه مرۆڤ هه‌میشه له گۆڕانی به‌رده‌وام دایه و ژیانی پڕه له هه‌ڵچوون‌و داچوون و ناكرێ له‌و رۆژه‌وه كه هاتووه‌ته سه‌ر سه‌كۆی ئه‌م ژیانه تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌جێی ده‌هێڵیت به‌یه‌ك شێواز بژێت، ئه‌م بواره بۆ لایه‌نی دارایی‌و باری ئابووریش راسته، چونكه هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك ئاستی بژێوی‌و باری ئابووریدا نین، هه‌ندێك له‌ترۆپكی خۆش بژێوی‌و هه‌ندێك له‌نغرۆ بوونی بێ ده‌ره‌تانیدان، له‌ژیاندا هیچ ده‌ردێك هێنده‌ی هه‌ژاریی به‌سوێ نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ژاریی دایكی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی سه‌ر زه‌وییه، چونكه هه‌میشه له‌هه‌ژاریدا مه‌حاڵه مرۆڤ به خه‌ونه‌كانی بگات، گه‌رچی له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌خته‌وه‌ریی به‌ند نیه به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ماڵ و سامانه‌وه، به‌ڵام زۆر كات هه‌ژاری ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی‌و كوێره‌وه‌ریی، بیهێنه پێش چاوی خۆت ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر نه‌بوونی له‌ئاست داواكاریه‌كانی ماڵ و منداڵی ده‌سته‌وستانه چ ئاگرێك له هه‌ناویدا ده‌كوڵێت و چ ئازارێك له دڵیدا قوڵپ ئه‌دات.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر كات ده‌بینین ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامان سه‌ری لێ تێك داون‌و ناپه‌رژێنه سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆیان له چ دۆخێكی ده‌روونی و خێزانی دان، چونكه پاره‌و سامان، كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ، پڕكردنی گیرفان، هێنده‌ی سه‌رقاڵ كردوون ئاگایان له ماڵ و منداڵ و خێزانیان نه‌ماوه، به‌جۆرێك ئاگادارنین چی ده‌گوزه‌رێت و ماڵ و خێزانیان له چ كێشه‌یه‌ك دایه‌و ناپه‌رژێته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته خێزانیه‌كانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێم زۆر كات به‌خته‌وه‌رییه‌كی مه‌زن له هه‌ژاری دا هه‌یه و به‌دبه‌ختی یه‌كی مه‌زنیش له ده‌وڵه‌مه‌ندی به ماڵ و سامان، وه‌لێ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه راسته پاره هه‌موو شت نی یه وه‌لێ هه‌موو شت پاره‌یه ( راسته پاره هه‌موو شت ناكات، به‌ڵام هه‌موو شت به پاره ده‌كرێت ).
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش نابێت ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه له ژیاندا هیچ كه‌س له‌و مرۆڤه به‌خته‌وه‌رتر نییه كه ئێواران نان نییه بیخوات‌و شه‌وان به‌سكی برسی‌و به‌ویژدانی ئاسووده‌وه سه‌رده‌خاته سه‌ر سه‌رین، به‌ڵام به جه‌سته‌یه‌كی ساغ و دوور له‌نه‌خۆشی، به‌دڵێكی پاك، بێ ترس، رق و كینه‌وه خه‌و ده‌یباته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌وی ئارام و خۆشتر و خه‌ونه‌كانی ره‌نگینتریشن، چونكه هیچ ئازارێك هێنده‌ی ئازاری ویژدان ناخۆش و به‌سوێ نیه.
چه‌ند به‌خته‌وه‌رن ئه‌و مرۆڤانه‌ی دڵیان ده‌وڵه‌مه‌نده، چه‌ند خۆشبه‌ختن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دڵێكی ئارام و به‌خه‌یاڵێكی ئاسووده‌وه و به‌بێ ده‌رد و نه‌خۆشی، به‌جه‌سته‌یه‌كی ساغه‌وه خه‌و ده‌یان باته‌وه و به‌یانیش كه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه ژیان جوانتر ده‌بینن.
PM:01:47:07/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 3006
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی