ژیان و ساڵی نوێ
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
( 1-2)
ژیان و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن, به‌بێ ویستی مرۆڤ دێن و ده‌ڕۆن, پێوه‌ری ته‌مه‌ن بریتیه له‌و پێوانه ده‌ستكرده‌ی مرۆڤ خۆی دایهێناوه, ئه‌م پێوانه‌یه كه‌خۆی له‌خۆیدا له‌دیاریده‌یه‌كی سروشتی یه, به سوڕاوه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا شه‌و و رۆژ پێك دێت و سورانه‌وه‌ی مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا كراوه‌ته پێوه‌ر مانگی لێ پێكهاتووه, دواتر بووه‌ته هۆیه‌ك بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ, سورانه‌وه‌ی زه‌ویش به‌ده‌وری خۆردا كراوه‌ته ساڵ و ته‌مه‌ن و گۆرانكاریه‌كانی ژیانی پێ دیاریده‌كرێت, به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م دیاریده سروشتیه هیچ ده‌ستێكی هه‌بێت له گۆرانكاریه كرده‌ییه‌كانی مرۆڤ, چونكه ئه‌وه مرۆڤ خۆیه‌تی ده‌ستی هه‌یه له‌رووداوه سروشتی و گۆرانكاریه‌كانی خۆیدا, گه‌رچی زۆركاتیش دیاریده و رووداوه سروشتیه‌كان ده‌بنه هۆی دروست بوونی گۆرانكاری وه‌ك كاره‌سات و لافاو و هاوچه‌شنه‌كانی.
ساڵی نوێ هێشتا نه‌هاتووه و ئایینده روون نیه, له‌كاتێك دا, ورده ورده له كۆتایی ئه‌مساڵ نزیك ده‌بینه‌وه, كه‌س نازانێت ئه‌و رووداو و گۆڕانكاریانه‌ی له‌هه‌گبه‌ی ساڵی نوێدان چین و چۆنن, له ئێستاوه بۆ ساڵی نوێت ئامانج دابڕێژه, چ ئامانجی كورت مه‌ودا و چ ئامانجی درێژ خایه‌ن, ساڵی نوێ خۆی هیچ ره‌نگ و بۆیه‌كی نیه, ئه‌وه تۆی به‌رگی به‌به‌ردا ده‌كه‌یت و ده‌ینه‌خشێنیت, بزانه چیت ده‌وێ و چۆنی ده‌نه‌خشێنیت, ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئه‌وه بكه‌ی كه ده‌ته‌وێت ئه‌وا ساڵی نوێ بۆتۆ و بۆ زینده‌وه‌رێكی تر جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه و سه‌ره‌نجام ساڵێكی بێ چێژ ده‌گوزه‌رێنیت, ژیانیش هه‌ر به‌وچه‌شنه‌یه كه تۆ بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه, هه‌سته‌كانی تۆ له‌ژیاندا ئاوێنه و ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆر و شێوازی بیركردنه‌وه‌تن, هه‌ر وه‌ك چۆن به‌خته‌وه‌ری و به‌دبه‌ختی به‌ندن به‌ئاكار و ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه‌وه, ئه‌وه وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كانن گۆرانكاری گه‌وره دروست ده‌كه‌ن نه‌ك ژماره و ساڵه‌كان,
سروشتی بوون, له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه هه‌ر وابووه و هه‌ر واش ده‌بێت, تۆ هه‌بیت یان نا, دڵخۆش بیت یان خه‌مبار, به‌دبه‌خت بیت یان به‌خته‌وه‌ر, ساڵ هه‌ر دێت و ده‌روات, به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به تۆ بدات كه چیت و چۆنیت, ئه‌وه خۆتی و ره‌فتار و كاره‌كانته دۆخی ژیانت دیاری ده‌كه‌ن, ئه‌گه‌ر تا ئێستا باشترین ژیان و باشترین ئاره‌زووه‌كانت به‌دی نه‌هاتوون و دۆخی ژیانت به‌ویستی خۆت نیه, ئێستا ده‌ست پێ بكه و كارێك بكه كه به‌و حه‌زو ئاره‌زووانه بگه‌یت كه خۆت ده‌ته‌وێت, یان لانی كه‌م چێژ له‌م چركه‌ساتانه‌ی ژیانت وه‌ربگره كه ئێستا تێیدا ده‌ژێیت و ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی گه‌یشتنه به به‌خته‌وه‌ری, چونكه زۆركات به‌خته‌وه‌ری بریتیه له گوێنه‌دان به نه‌هامه‌تیه‌كان و له‌گۆڕنانی خه‌م و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌كان. هه‌روه‌ك چۆن كاتێك به‌هۆی جلێكی ته‌سكه‌وه جه‌سته‌ت ده‌كه‌وێته ناره‌حه‌تیه‌وه و ئازارت ده‌دات ده‌توانیت بیگۆڕیت و خۆتی لێ رزگار بكه‌ی, ئه‌وه پێی ده‌وترێت هۆكاری ده‌ره‌كی, به‌ڵام ئه‌و هه‌سته‌ت كه ده‌رباره‌ی به‌خته‌وه‌ری یان به‌دبه‌ختی له ناخی خۆته‌وه دروستی ده‌كه‌یت ئه‌وه هۆكاری ناوه‌كی ناخی خۆته.
(2-2)
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا به‌خته‌وه‌ری له‌بیركردنه‌وه‌تدا بچێنه, به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گزنگی خۆردا به‌خێرهاتنی رۆژێكی نوێ و ساڵێكی نوێ بكه, هه‌موو سه‌ره‌تایه‌كی نوێ به‌نده به‌چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌دێته رێت,
ده‌ست پێكی نوێ به‌نده به‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه بۆی هه‌ته, له ناخی خۆت دا بڕیاربده و به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌نگاو بنێ, روونه به‌خته‌وه‌ری و به‌دبه‌ختی ناوه‌كی و له‌ناخی خۆتدا درووست ده‌بێت نه‌ك په‌یوه‌ندی به كات و ژماره‌وه هه‌بێت, بۆ خۆ رزگاركردنیش له‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه به‌هۆی ناخی خۆته‌وه تووشت هاتووه پێویستت به گۆرانكاری یه له جۆر و شێوازی بیركردنه‌وه‌ت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی ژیانت, كه ئایا ده‌توانیت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆت وه‌ریچه‌رخێنیت و ژیانت پڕ بكه‌ی له‌به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی.
ئه‌وه هه‌ستی سروشتی ناخی خۆته كه بڕیار له‌سه‌ر شادمانی یان خه‌مباریت ده‌دات, هه‌ندێك له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ساڵ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ده‌ن, وه‌لێ من پێم وایه كه له رابردوودا چیت كردوه و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانت دا چیت چاندوه, ساڵی داهاتوو یان به تێپه‌ڕبوونی كات به‌رهه‌می كاره‌كانی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه, ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌وه نیه, ئه‌وه بزانه كه ساڵ چوار وه‌رزه, وه‌رزی تۆف و زریان و به‌سته‌ڵه‌كی زستان, به‌هاری پڕ گوڵ و سه‌وزایی, هاوینی وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبووم و له‌هه‌مان كاتیش دا گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن, له‌گه‌ڵ پاییزی وه‌رزی خه‌زان و گه‌ڵا وه‌رین, ژیانی تۆش له‌و ساڵه‌دا ده‌شێت به هه‌مان شێوه بێت, ده‌شێت به به‌شته‌ڵه‌كی خه‌م و ناخۆشیدا به‌ره‌و به‌هاری به‌خته‌وه‌ری و بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ژیان, پاشان به‌گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن دا به‌ره‌و خه‌زان و گه‌ڵاوه‌رین و وه‌رزی نه‌هامه‌تی هه‌نگاو بنێیت, چونكه ته‌مه‌ن پڕه له هه‌ڵچوون و داچوونی ده‌روونی.
ئه‌وه سروشتی مرۆڤه, هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیان دایه و به كامی دڵ ژیاون هه‌موو رۆژێكیان ئاهه‌نگ و خۆشیه و سه‌ری ساڵ یان هه‌ر رۆژێكی تر بێت جه‌ژنی ئه‌وانه و بۆ ئه‌وان جیاوازیه‌كی نیه, ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ژیان له به‌رژه‌وه‌ندیان دا نیه و خه‌م و ئازار ده‌وری ته‌نیون هیچ خۆشیه‌ك له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌ت و گشتیه‌كان نابینن, ئاخر كه‌سێك برسی بێت و نه‌توانێت سكی خۆی و منداڵی تێر بكات, نه‌خۆش و ده‌رده‌دارێك كه به‌ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه چی له خۆشی و ئاهه‌نگ داوه و سه‌ری ساڵ به ئه‌و چی؟, كه‌سی ژیریش بۆ شتێك كه هێشتا نه‌هاتووه و نازانیت چۆن ده‌گوزه‌رێت نه خه‌مبار ده‌بێت و نه خۆشبه‌خت, رابردووش نه به‌خه‌مباری ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه دڵخۆشییه‌كه‌ی ره‌وتی رووداوه‌كانی داهاتوو ده‌گۆڕێت, ئه‌وه‌ی رۆیشت ناگه‌ڕێته‌وه, ئێستا هه‌یه‌و پلان بۆ داهاتوو, ساڵه‌كان و به‌دوا یه‌كدا هاتنیان ته‌نها ریزكردنی ژماره‌یه و هیچی تر, ژماره‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه له درووست كردن یان گۆڕینی ره‌وتی گۆرانكاریه‌كان.
PM:09:53:01/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6087
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی