ژیان و گۆڕانكاری و سه‌ركه‌وتن
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
ژیان بریتی یه له ( ئه‌زموون ) , ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كاندا هه‌یه ته‌نها سه‌لێنه‌ر و دووپاتكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه و هیچی تر, چونكه هیچ كه‌سێك له توانایدا نیه به‌بێ ئه‌زمون كردنی ژیان له گۆڕانكاریه‌كان تێ بگات, له كاتێك دا كه ژیان هه‌میشه هه‌ڵگری سرووشتی گۆڕانكاریه, سه‌ره‌تای ساڵی نوێ بكه ده‌رفه‌تێك و هه‌وڵی گۆڕانكاری بده, له هه‌ر بار و دۆخ و سه‌رده‌مێك دایت له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه هه‌ڵبكه,
ته‌مه‌نی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به چه‌ندین قۆناغ و سه‌رده‌می جیاواز دا تێ په‌ڕیوه, ئه‌وه گۆڕانكاریه‌كانن قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان له‌یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه, كه‌واته هه‌رده‌م له گۆڕانكاریدا به, مرۆڤی چه‌ق به‌ستوو چێژ له ژیان نابینێت و خۆشبه‌ختی ناچێژێت. مرۆڤی چه‌ق به‌ستوو ئه‌وانه‌ن كه ناتوانن له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كانی ژیان خۆیان بگونجێنن و ناچار له ره‌وتی ژیان دواده‌كه‌ون, ئه‌وانه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی ژیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌رده‌چه‌رخێنن ئه‌وا به‌خته‌وه‌ریی و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنن. ئۆقره گرتن و وه‌ستان له خاڵێكی ژیان چی وای كه‌متر نیه له ماڵئاوایی كردنی ژیان, بۆیه ده‌بێت هه‌میشه هه‌له‌كان بقۆزیته‌وه و به دوای ئامانج و خه‌ونی نوێ‌دا بگه‌ڕێیت و هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریی بده‌یت.
له ژیان دا هه‌میشه دوور بڕوانه, هیچ كات چۆك بۆ خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌كان دامه‌ده, به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێی سه‌ركه‌وتنت زۆر له‌وه بچوكترن كه بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه, به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێ, هه‌ركات به‌ره‌و لوتكه‌ی ده‌رۆیت و به‌ربه‌سته‌كان جێ ده‌هێلیت هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه چه‌ند له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بیته‌وه, سه‌ركه‌وتن چیایه‌كه و ده‌بێت به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وی, هه‌ركات پله‌یه‌كت بڕی هه‌نگاو بۆ پله‌ی دواتر بنێ, ئه‌و كات ئاوڕێك بۆ به‌ربه‌سته تێك شكاوه به‌جێً ماوه‌كان بده‌وه و پێیان بڵێ كه تامی سه‌ركه‌وتن چه‌ند به چێژه.
بیهێنه به‌ر چاوی خۆت تۆ له به‌رزایی چیایه‌ك دایت, له‌و به‌رزیه‌وه سه‌یرێكی خواره‌وه بكه, بڕوانه نزمایی و نشێوه‌كانی به‌رده‌می خۆت چه‌ند بچوك دێنه پێش چاوت. به هه‌مان شێوه, هه‌ر كات له به‌رزایی ئاستی بیركردنه‌وه‌ت دا بڕۆیت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت, به‌ربه‌ست و كۆسپه‌كانی سه‌ر رێت راده‌ماڵیت و ته‌نانه‌ت ناحه‌زانیشت ناتوانن رێگریت لێ بكه‌ن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت.
ژیان به هه‌وڵ و تێكۆشانه‌وه جوانه, هه‌رگیز نا‌ئومێد مه‌به ئه‌و كاتانه‌ی كه ئاواته‌كانت له تواناكانت گه‌وره‌ترن, ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌یشتن به ئاواته‌كانت بنێ گه‌رچی یه‌كه‌م هه‌نگو قورسه, به هه‌نگاوی بچووك ده‌ست پێ بكه و هێواش هێواش به‌ربه‌سته‌كان تێك بشكێنه زۆر له‌وه باشتره هه‌ر له شوێنی خۆت دا چه‌ق ببه‌ستی, ژیان مرۆڤی چه‌ق به‌ستووی ناوێ, به‌خته‌وه‌ریی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ق به‌ستووان دا نیه, چه‌ق به‌ستوان تامی به‌خته‌وه‌ریی ناچێژن.
PM:09:59:09/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3455
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی