ژیان و تایبه‌تمه‌ندێتی به‌هاکان
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
ژیان، بۆ هه‌ر كه‌س، كات كار و ره‌فتارێك نرخ و به‌های خۆی داناوه، واته به‌خشینی به‌ها و نرخ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كه له كه‌سێك بۆ كه‌سێك و له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، هه‌ندێك كات ره‌فتار، كردار‌و شتێكی دیاریكراو له قۆناغێكدا نرخ و به‌های خۆی هه‌یه به‌ڵام بۆ قۆناغ و سه‌رده‌مێكی تر ده‌گۆڕێت و له سه‌رده‌م و بارودۆخێكی تردا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له هه‌مان كاتدا و له‌لای كه‌سه جیاوازه‌كان به‌دیوێكی تردا ده‌چێت و وه‌ك یه‌ك به‌های نیه لای كه‌سه‌كان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌موو شتێك نرخ و به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌ر نرخه‌ش هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیه‌تی، زۆركات كه‌می و ده‌گمه‌نی، یان گران به‌ده‌ست هاتنی ئه‌و شته وا ده‌كات تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی پێ بدرێت.
له‌ژیاندا هه‌میشه ئه‌و شتانه‌ی به‌به‌هان گران به‌ده‌ست دێن، هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌سه باشه‌كان و خاوه‌ن به‌هاكان مه‌زن و ره‌فتاری باشیان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، كه‌واته هه‌میشه مه‌زن به چ له ئاستی بیركردنه‌وه و چ له ئاستی ره‌فتاره‌وه، له ئاستی باڵادا بیربكه‌ره‌وه و له‌ئاستی باڵادا ره‌فتار بكه، بۆ هه‌ر پێشهاتێك كه دێته رێت، له به‌رزترین ئه‌گه‌ره‌وه ژیانت دیاری بكه و بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆت نرخ و به‌ها به كه‌سانی به‌رامبه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت ببه‌خشه، چونكه هه‌ر كات تۆ نرخ و به‌های به‌رز به‌كه‌سانی چوارده‌ورت ده‌ده‌یت ئه‌وا بۆ خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه و دێته‌وه سه‌ر رێی ژیانت.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا، باوه‌ڕم وایه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی مرۆڤه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشبیری و پیشه و پله و پایه‌یدا، له‌گه‌ڵ فراوان بونی بواره‌كانی ژیان و دنیابینی دا، مه‌ینه‌تی و خه‌م و كێشه‌كانیش زۆرده‌بن، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و نه‌هامه‌تیه‌كان فراوان ده‌بن، چونكه تا گه‌وره‌تربیت تا مێشكت فراوانتربێت و زۆرتر ببینی‌و ببیستی و بزانی، ئه‌وا پانتایی خه‌مه‌كان گه‌وره‌تر و ئاسۆی تاریكیه‌كان زۆرتر و تارمایی بینایی تارتر ده‌بێت، به‌ڵام به هه‌ڵكردنی چرای ژیری، توانینی كردنه‌وه‌ی كۆده داخراوه‌كانی ژیان، وات لێده‌كات بتوانی باشتر خۆت له‌گه‌ڵ ژیان و له‌گه‌ڵ چوارده‌ورت بگونجێنیت.
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ژیان، ئاگاداری ئه‌وه‌به كه چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ده‌كه‌یت، چونكه زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆ رێزیان ده‌گریت و نرخیان بۆ داده‌نێیت و له ئاستێكی به‌رزدا مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌ن و له نرخ و به‌های تۆ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به‌م ره‌فتاره‌شیان رێز له‌و نرخ و به‌هایه ناگرن كه تۆ بۆیان داده‌نێیت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ تۆ له به‌خشینی رێز و به‌ها به كه‌سان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت، یان كه‌سانی چوارده‌ورت نا‌ئومێد بیت، چونكه تۆ خۆتی ئه‌وان خۆیان، تۆ نمایشی كه‌سایه‌تی خۆت ئه‌كه‌یت و ئه‌وانیش نمایشی كه‌سایه‌تی خۆیان.
PM:03:38:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی