خوێندنه‌وه و تێڕامان له ژیان
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
ژیان پێویستی به رامانه, رامانێك كه مرۆڤ به‌ره‌و قوڵایی ناخی نهێنیه په‌ی پێ نه‌براوه‌كان ببات, خوێندنه‌وه بۆ ژیان بكات و بتوانێت د‌رك به ئێش و ئازاره‌كان, ناخۆشی و مه‌ینه‌تیه‌كان بكات, خاڵی پێویست له‌سه‌ر پیته‌كانی ژیان دابنێت و بتوانێت چاره‌سه‌ر بۆ مه‌ینه‌تیه‌كان بدۆزێته‌وه, هه‌ر مرۆڤێك, كه هاته سه‌ر سه‌كۆی ئه‌م ژیانه و بڕیاریدا له ژیانكردن به‌رده‌وام بێت, ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ژیان هه‌بێت و دنیابینی و ژیانناسی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆسپه‌كان دا, په‌نجه بخاته سه‌ر كه‌م و كوڕی و خاڵه نائاساییه‌كان و چاره‌سه‌ریان بكات, گه‌ر نا سه‌رلێشێواوی و گیرۆده‌یی ده‌بێت, ئه‌و كاتیش ژیان نه‌ك بۆ ئه‌و بێ چێژ ده‌بێت, به‌ڵكو بۆی ده‌بێته دۆزه‌خێكی پڕ ئازار.
به بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ, خوێندنه‌وه‌ی قوڵی ژیان و رامان له چوارده‌ور و كۆمه‌ڵگه, هزر و بیركردنه‌وه به‌رهه‌م هاتووه, كاتێك مرۆڤ بیری كرده‌وه,پرسیاری له‌لا دروست ده‌بێت و به‌دوای وه‌ڵام دا ده‌گه‌ڕێت, له‌و ساته‌وه‌خته‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان, بۆ شیكاركردنی بابه‌ته ئاڵۆزه‌كان, فه‌لسه‌فه, تیۆر, رێبازه فه‌لسه‌فی و زانستیه‌كان به‌رهه‌م هاتوون و مرۆڤ توانیویه‌تی وه‌ڵام بۆ شتگه‌لێك به‌ده‌ست بهێنێت كه له‌لای ناروون و نامۆ بوون, له‌مه‌شه‌وه, دۆزینه‌وه‌ی نوێ په‌یدابوون و بووه هۆی ده‌ركه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی زانست و به‌ره‌و پێ چوونی ئاستی گوزه‌رانی‌مرۆڤایه‌تی.
تاكه جیاوازی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر تێڕامان و بیركردنه‌وه و تێبینی كردنی پڕۆسه‌ی ژیان كردنه, گومان له‌وه‌دا نیه تا بیربكه‌یته‌وه, گرێ كوێره‌كانی ژیان كردنه‌وه‌یان ئاسانتر ده‌بێت و سه‌ختیه‌كانی ژیان به‌ره‌و ئاسایی بوون ده‌چن, هه‌ر كات مرۆڤ بیری كرده‌وه و له‌به‌ر رۆشنایی و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ژیان هه‌نگاوی نا, ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی ژیرانه‌تر ده‌بێت و مرۆڤانه‌تر ده‌توانێت بژێت, چونكه له هه‌ر كارێكی ژیان دا, عه‌قڵ و بیركردنه‌وه پێشه‌نگ بوو ئه‌وا په‌شیمانی به‌دوادا نایه‌ت و ئه‌نجامی باشی ده‌بێت, هه‌ر په‌یوه‌ندی كردنێك له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیك ولێكدانه‌وه و تێڕامانه‌وه هه‌نگاوی بۆنرا, ئه‌وه به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ویژدانی به‌دوادا دێت, به پێچه‌وانه‌وه, هه‌ر كارێك سۆز به‌بێ لۆژیك و بنه‌مای زانستی و لێكدانه‌وه‌ی قوڵ سه‌رچاوه‌ی بڕیاردانی بێت فشه‌ڵه و زوو له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ته‌مه‌ن و ئه‌زموون مامۆستایه‌كی باشن بۆ شاره‌زابوون و ناسینی پێچاوپێچه تاریكه‌كانی ژیان, راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو, دۆزینه‌وه‌ی كه‌م و كوڕیه‌كان, چرایه‌كی به‌هێزن بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی كۆڵانه تاریكه‌كانی ژیان, مرۆڤی ژیر هه‌میشه چرایه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی تاریكستانی كۆمه‌ڵگه.
چه‌ند مه‌زنن ئه‌و مرۆڤانه‌ی خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ژیان و به‌تێڕامانه‌وه‌له پڕۆسه‌ی ژیان كردن به‌رده‌وام ده‌بن, چه‌ند مه‌زنترن ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌بنه خۆرێكی گه‌شاوه و رۆژگاری سه‌خت و تاریكی مرۆڤایه‌تی رووناك ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ره‌نجام ژیان شانازییان پێوه ده‌كات.
PM:01:16:31/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی