میدیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا, رووخساره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تیش به‌ده‌ركه‌وتن, هه‌وڵی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداو, هه‌واڵ, بیروبۆچوونه‌كان, گه‌یاندنی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر, یه‌كێك له رووخساره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تیه, هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك كه بنه‌ماكانی راگه‌یاندنی به‌رهه‌م هێنا و پاش ئه‌وه‌ی قۆناغه جیاوازه‌كانی بڕی به‌م جۆره‌ی ئێستا گه‌یشت, ئه‌گه‌رچی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئێستا هه‌یه خۆی له خۆیدا زاده‌ی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنانه‌یه كه مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌ت ته‌كنه‌لۆژیا به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه خوودی راگه‌یاندن پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له دروست بوونی ئه‌م پێشكه‌وتنانه دا.
ئه‌گه‌ر چاوێك به رابردووی مرۆڤایه‌تی و رۆڵی و كاریگه‌ری راگه‌یاندن له ژیانی مرۆڤ دا بخشێنین, ده‌بینین كه راگه‌یاندن هۆكارێكی گرنگ و فاكته‌رێكی پڕبه‌هایه له گۆڕانكاریه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان, لێره‌شه‌وه‌یه كه وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كان دێنه بوون و راگه‌یاندن وه‌ك كایه‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌ژموون دێته مه‌یدانه‌وه, كه زۆر كات وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز لێی ده‌ڕوانرێت و به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوزه‌ند ده‌كرێت.
له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆدا, كه سه‌رده‌می سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه, رۆڵی میدیا فۆڕمێكی جیاوازی وه‌رگرتووه, وه‌رگری كلاسیك نه‌ماوه و میدیا بووه به دووئاڕاسته, له‌لایه‌كی تره‌وه ئابووری میدیا و ریكلام له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه, میدیا بووه به پیشه‌سازی, به‌رهه‌می میدیایی وه‌ك كاڵا و شمه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت, ئه‌مه‌ش میدیا ناچار ده‌كات به دوای به‌رهه‌م و ناوه‌ڕۆكی باش دا بگه‌ڕێت تا زۆرترین وه‌رگر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه, چونكه هه‌روه‌ك چۆن ئامانجی پیشه‌سازی به‌ده‌ستهێنانی كڕیار و قازانجه, به‌هه‌مان شێوه‌ش ئامانجی میدیا به‌ده‌ستهێنانی وه‌رگر و دروست كردنی رای زۆرینه و دروست كردنی زۆرترین كاریگه‌ریه, له‌م كاته‌ش دا ده‌بێت به‌رهه‌مه میدیاییه‌كان مه‌رجی به‌كاڵابوونیان تێدا بێت, چونكه هه‌روه‌ك چۆن كڕیار به‌رهه‌می خراپ ناكڕێت, ئاواش به‌رهه‌می خراپ و بێ كه‌ڵك كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگر به‌جێناهێڵێت.
سه‌باره‌ت به میدیای كوردستان, هه‌ر وه‌ك به‌شێكی زۆری میدیای وڵاتانی ناوچه‌كه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میدیا, میدیایه‌كی ئاراسته‌كراو و ئاراسته‌ی سیاسی به‌سه‌ریدا زاڵه, بووه‌ته میدیایه‌كی سیاسی, ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی, ئابووری و ژیاریه‌ی كه وڵاتی گرتبووه‌وه, زۆربه‌ی تاكی سیاسی, یان مه‌یلدار بۆ سیاسه‌تی به‌رهه‌م هێناوه, میدیاش له‌ژێر رۆشنایی تیۆری بایه‌خ به‌ندی ( agenda setting ) ئه‌وه‌ی خۆی بۆی گرنگه و جێی بایه‌خه بۆی په‌خشی ده‌كات, له هه‌مان كاتیش دا وه‌رگریش هه‌یه به‌دوای ئه‌و میدیایه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه ویسته‌كانی تێر بكات, وا ده‌كات وه‌رگر زۆرترین میدیا بگۆڕێت تا ئامانجه‌كه‌ی به‌دیده‌هێنێت, هه‌ر وه‌ك چۆن بینه‌رێك كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌ناو كه‌ناڵه‌كان دا ده‌گه‌ڕێت, ته‌نانه‌ت زۆر كات په‌نا بۆ كه‌ناڵی ده‌ره‌كی ده‌بات, هه‌روه‌ك له بواری هونه‌ری و وه‌رزشی دا ئه‌مه به‌رچاو ده‌كه‌وێت, چونكه پێی وایه كه‌ناڵ یان میدیای ناوخۆیی نه‌یتوانیوه ویسته‌كانی دابین بكات, له هه‌مان كاتیش دا میدیای ناوخۆیی ناچار بووه بۆ راكێشانی زۆرترین وه‌رگر هه‌میشه گرنگی به هه‌واڵ و سیاسه‌ت بدات چونكه وه‌رگرێكی جێبایه‌خ به هه‌واڵ و سیاسه‌تمان هه‌یه.
كه‌واته, بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ببێته میدیایه‌كی جێ بایه‌خی وه‌رگر, ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك كاڵایه‌كی به‌نرخ بكات و بتوانێت له‌ڕێی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ناوه‌ڕۆك و په‌یامی میدیاییه‌وه, وه‌رگره‌كانی تێر بكات تا وه‌رگر ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ كه‌ناڵ و میدیای تر ببات, بێگومان ئه‌و میدیایه‌ش سه‌ركه‌وتوه و جێی متمانه‌یه كه وه‌رگره‌كانی متمانه‌ی پێ بكه‌ن له راستی و دروستی و بێ لایه‌نی, هه‌وه‌ك بتوانێت رای زۆرینه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووس سازه‌كان دروست بكات و ببێته مایه‌ی كاریگه‌ری, ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت هه‌موو ده‌زگایه‌كی میدیایی خاوه‌ن سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی كه ناچاره پێوه‌ی پابه‌ند بێت .
PM:09:37:05/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی