ژیان و نووسین
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
له‌و ساته‌وه‌خته‌وه كه ژیان هه‌یه, مرۆڤ له هه‌وڵ دایه بۆ به‌دیهێنانی ئامرازه‌كانی خۆشبه‌ختی و ئاسانكاری به‌ڕێوه‌چوونی ژیان. بۆ ده‌ربڕین و گوزارشت كردن له هه‌سته‌كانی جا چ خۆشی بێت یان ئازار نووسینی داهێناوه, گواستنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان, هزر و بیروبۆچوونه‌كانی مرۆڤ بۆ سه‌رپه‌ڕاوی نووسین ئارامی پێ به‌خشیوه, چونكه خوودی پڕۆسه‌ی نووسین ئارام هێنه‌ره, واده‌كات ئاهێكی پڕ له ئاسووده‌یی به ده‌روونی مرۆڤ دا بێت.
هه‌ر كاتێك مرۆڤ له ناخه‌وه فشارێكی له‌سه‌ر بێت و له رێی نووسینه‌وه هه‌سته‌كانی دابارێنێته سه‌ر په‌ڕه‌ی سپی وا هه‌ست ده‌كات بارێكی گران له‌سه‌ر شانی لاچووه, له هه‌مان كاتیش دا, گواستنه‌وه‌ی هه‌ست, زانست, بیروبۆچوون له هزر و بیری كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و كۆمه‌ڵگه‌ش رێگای پرۆسه‌ی نووسینه‌وه به‌رهه‌مێكی داهێنه‌رانه‌یه و مایه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌و پێش چوونی زیاتری مرۆڤایه‌تیه.
چ خرۆشانێكه كاتێك سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی نوسینیت و له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه و رسته‌یه‌ك دا ده‌توێیته‌وه و دڵۆپ دڵۆپ رۆده‌چێته ناخی پیته‌كانه‌وه, چ هه‌ستێكی سه‌یره كاتێك ته‌نیایی خۆت ئاوێته‌ی رسته و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌كه‌یت و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سپی كاغه‌ز ژیانێكی تر و دنیایه‌كی تر دروست ده‌كه‌یت به هۆی نووسینه‌وه, نووسین خه‌یاڵ جوڵێنه‌ره و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌ندێشه‌یه, واده‌كات مرۆڤ بیر بكاته‌وه و به‌ره‌و داهێنان هه‌نگاو بنێت, هه‌موو داهێنانه مه‌زنه‌كان سه‌ره‌تا بیرۆكه‌بوون و پاشان خراونه‌ته سه‌ركاغه‌ز و كاریان له‌سه‌ر كراوه و به‌رهه‌می مه‌زنیان لێ به‌رهه‌م هاتووه.
هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه مرۆڤ بتوانێت خۆی بنووسێته‌وه, له نووسین دا بتوانێت خۆی بێت و جێ په‌نجه‌ی خۆی به رووخساری ژیانه‌وه بنه‌خشێنێت, كاتێك مرۆڤ ده‌نووسێته‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ناخی خۆی و له ده‌ریای ئێش و ئازاره‌كانه‌وه به سه‌وڵی وشه و به‌له‌می رسته به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و به‌دوای ژیانێكی ئاسووده دا ده‌گه‌ڕێت, به تریفه‌ی هزر و بیر ده‌توانێت ژیانێكی نوێ و دنیایه‌كی جوان بۆخۆی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بنیات بنێت,
چ به‌سوێ و ئازار به‌خشه ئه‌و كاتانه‌ی ژانی نووسین یه‌خه‌ی مرۆڤێك ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی له ناخیدایه بۆی ناخرێته سه‌ر په‌ره‌ی كاغه‌ز, تا كۆرپه‌ی نووسینێك له دایك ده‌بێت چ ناڵه و گرمه‌ی هاوارێك له ناخی ئه‌و مرۆڤه‌دا بێت كه ده‌یه‌وێت هاواره‌كانی ناخی بخاته سه‌ر كێڵگه‌ی نووسین و ناتوانێت, تا ئازاره‌كان به‌سوێتر و برینه‌كان قوڵتر بن, نووسینی جوانتر و قوڵتر له دایك ده‌بن و به‌رهه‌می به پێزتر دێنه بوون, هه‌ر وه‌ك چۆن تا ساڵ هاتی تر بێ و هه‌ور به‌خشنده‌تر, به‌روبوومی زۆرتر ده‌بن.
مه‌زنن ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌نووسینه‌كانیان ئارامی به‌كه‌سانی تر ده‌به‌خشن, چه‌ند مه‌زنترن ئه‌و مرۆڤانه‌ی بۆ پیشه‌كانیان دڵسۆزن و به نووسین و بیری جوان داهێنانی مه‌زنیان به‌رهه‌م هێناوه و مرۆڤایه‌تیان له سه‌ختی و ناهه‌موواری ده‌رباز كردووه و خۆشیان تا كۆتایی ژیان به نه‌مری ده‌مێننه‌وه.
PM:08:01:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1195
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی