دوای زیاتر له نیو سه‌ده گۆڕینی حوكم عیراق به‌ره‌و كوێ
ئه‌رشه‌د ته‌حسین
14ی ته‌مموزی ساڵی 1958 رۆژێكی جیاواز و وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه له‌ژیانی سیاسی و شانۆی حوكمڕانی له‌عیراقدا، جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانیه‌وه به‌گۆڕینی حوكم له‌سیسته‌می پادشاییه‌وه بۆ سیسته‌می كۆماری و هاتنه‌كایه‌ی مۆدێلێكی نوێ له‌حوكمڕانی و هێنانه‌كایه‌ی زه‌مینه‌ی گۆڕانكاری كه له 38 ساڵه‌ی حوكمڕانی پادشایه‌تیدا بوونی نه‌بووه، له‌ڕووی ده‌ستووری و فه‌رهه‌نگی و ئابووریشه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی نوێ بوو له‌وڵاتدا، بێگومان وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكاریش كاتێك رووده‌ده‌ن كه:
یه‌كه‌م: یان ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه هه‌یه كه‌موكوڕی تێدایه و به‌ته‌واوه‌تی له‌ریشه‌وه هه‌ڵده‌كێشرێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و ناهێڵدرێت، هه‌روه‌ك شۆڕشی 14ی ته‌مموز و راپه‌رینی كوردستان له 1991 و پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق.
دووه‌م: یان ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه هه‌یه گله‌یی و گازنده‌ی لێده‌كرێت و هه‌وڵی گۆڕانكاری ده‌درێت، واقعه‌كه‌ی هه‌یه ده‌هێڵدرێته‌وه، به‌ڵام چاكسازی تێداده‌كرێت نه‌ك له‌ریشه‌وه هه‌ڵته‌كێندرێت و نه‌هێڵدرێت.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ مێژووی پێشتری عیراق بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین ئه‌م وڵاته به‌رهه‌می كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و ئینتیدابی به‌ریتانیایه، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌زۆر پێكه‌وه‌گرێدانی هه‌رسێ ویلایه‌تی موسڵ، به‌غداو به‌سره‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و بۆ حوكمی كه‌مینه‌ی سوننه‌و زاڵبوونیان به‌سه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌دا بنیاتنراو كه‌سێك له‌نه‌وه‌ی هاشمیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی خاك‌و نیشتمانه‌كه‌یه‌وه بۆ هاورده‌كرا، هه‌تا پادشایه‌تی بكات و سیسته‌می پادشایه‌تیش 38 ساڵی خایاند.
گه‌رچی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی كه‌می ئاستی رۆشنبیری تاكی عیراقی، نه‌خوێنده‌واری، ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پابه‌ندێتی تاكی عیراقی بۆ خێڵ و عه‌شیره‌ت كه هێنده‌ی له‌هه‌ستی خێڵ و عه‌شره‌تدا بوون هێنده به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بوو له‌ئاستی سیاسی چی ده‌گوزه‌رێت سه‌رباری هه‌موو پشێویه ناوخۆییه‌كان و كوده‌تا و ده‌ستاوده‌ست كردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كان، تاراده‌یه‌ك وڵات به‌ئاقاری هێمنی‌و ئۆقره‌ییدا گوزه‌ری كرد.
له‌ئاستی سیاسی‌دا
له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕووی سیاسی و له‌ئاستی سیاسی‌دا وڵات نائۆقره و نا جێگیرییدا ده‌گوزه‌را، له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1936 یه‌كه‌مین كوده‌تای سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا روویدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌كر سدقی، هه‌وڵدرا كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌كایه‌وه، ئه‌مه زۆری نه‌خایاند له‌ئابی ساڵی دواتردا واته له‌ئابی ساڵی 1937 دا له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێكه‌وه به‌كر سدقی كوژرا. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵانی 1937 تا 1941 زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای تر به‌رپاكران كه وڵاتیان له‌دۆخێكی نائۆقره‌ی سیاسی‌دا هێشته‌وه. له‌ساڵی 1941 له‌لایه‌ن ره‌شید عالی گه‌یلانیه‌وه حكومه‌تی به‌رگری نیشتمانی راگه‌یه‌ندرا، كه پشتگیری له‌بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كردو دژی به‌ریتانی بوو، هه‌ربۆیه‌ش لایه‌نگرانی به‌ریتانیا وڵاتیان به‌جێهێشت‌و هه‌ڵاتن‌و به‌ریتانیاش له‌به‌سره‌وه له‌شكركێشی كرد، له‌ئه‌نجامدا سوپای عیراق خۆی پێڕانه‌گیراو هه‌ره‌سی هێنا، له‌ئایاری هه‌مان ساڵدا گه‌یلانی له‌وڵات هه‌ڵات‌و لایه‌نگرانی حكومه‌تی به‌ریتانیاش هاتنه‌وه سه‌رحوكم و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه.
گرفت و ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌كان له‌وڵات به‌مه كۆتاییان نه‌هات، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له 14ی ته‌مووزی 1958 به‌سه‌ر په‌رشتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و له‌لایه‌ن رێكخستنی نهێنی به‌ناوی ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌رپاكرا و جیاواز له‌كوده‌تاكانی پێشتر رژێمی پادشایه‌تی به‌ته‌واوی له‌عیراق نه‌هێشت و مۆدێلێكی نوێی له‌وڵات هێنایه كایه‌وه كه مۆدێلی كۆمارییه‌و قاسم خۆی بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار له‌عیراقدا.
كورد له حوكمڕانی نوێ‌دا
قاسم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌ی ئازادی بیروڕاو پێكه‌وه ژیانی ده‌كرد. كورد له‌سه‌ره‌تاوه پێشوازی له‌كۆماری نوێی عیراق‌و حوكمڕانی قاسم كرد‌و بارزانیش گه‌ڕایه‌وه وڵات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا حزبی شیوعی كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی‌و حزبی ئیستقلال پێش كوده‌تا له‌خه‌باتدا بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و زۆری پادشایه‌تی، پشتیوانی خۆی بۆ قاسم ده‌ربڕی. گه‌رچی ئه‌مه زۆری نه‌خایاند چونكه هه‌رزوو وڵات به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاترچوو، له‌بری گه‌شه‌ی كلتووری، ئابووری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌و بوژاندنه‌وه‌ی كایه‌كانی تری ژیان، وڵات به‌كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوونی خوێناویدا چوو.
بیری عه‌ره‌بچێتی‌و هه‌وڵی یه‌كێتی عه‌ره‌بی باڵی به‌سه‌ر به‌شێك له‌سیاسیه‌كانی عیراقدا كێشا، دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوان سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عیراق، له‌ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵدا عه‌بدولسه‌لام عارف كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری ناوخۆ بوو ده‌ستگیركرا. له‌مارسی 1959 له‌موسڵ كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌فسه‌ران راپه‌ڕینێكیان رێكخست كه‌چی زوو سه‌ركوتكران‌و ئه‌نجامی نه‌بوو، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌دان كه‌س له‌شیوعیه‌كان و به‌عسیه‌كان به‌هۆی ناكۆكیی سیاسی‌و بیروڕاوه له‌ناوبران. له‌تشرینی یه‌كه‌می 1959 ده‌سته‌یه‌ك له‌به‌عسیه‌كان له‌كوشتنی قاسمدا شكستیان خوارد یه‌ك له‌وان صدام حسین بوو كه ئه‌وكات له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بوو بۆ سوریا‌و دواتر بۆ میسر هه‌ڵات.
له‌ئه‌یلولی 1961دا سوپای عیراق له‌شكركێشی بۆ سه‌ر عیراق ئه‌نجامدا، سه‌ركردایه‌تی بزافی رزگاریخوازی كوردیش دۆخه‌كه‌ی پێ قبوڵنه‌كرا، له‌راستیشدا زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش دژی حكومه‌تی قاسم له‌باربوو چونكه خێله كورده‌كان‌و سه‌رۆك خێڵه‌كان له‌شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تیدا بوون دژ به‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت كه له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی كشتوكاڵیدا ده‌ریكردن‌و زه‌وی به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكردو له‌ئاغاو ده‌ره‌به‌گه‌كانی سه‌نده‌وه. سه‌ركردایه‌تی كوردیش توانی سوود له‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه وه‌ربگرێت‌و له‌ئه‌یلولی ساڵی 1961دا شۆڕشێك به‌ناوی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه هه‌ڵبگیرسێنێت. كه لێره‌وه ململانێكی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دۆخێكی تریان وه‌رگرت، له‌لایه‌ك شۆڕش بووه شۆڕشێكی گشتگیری سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستاندا، له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌ت سه‌رباری هه‌موو ناكۆكی‌و ململانێ فكری‌و سیاسییه‌كانی چووه ململانێیه‌كی نوێوه له‌گه‌ڵ شۆڕشی كوردیدا كه توانای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت كردبوو.
سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی عیراق، حزبی به‌عس توانی سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قامی عه‌ره‌بی عیراقی بێت و ده‌ست بخاته سه‌رجه‌م جومگه هه‌ستیاره‌كانی وڵاته‌وه‌و ده‌نگی ناره‌زایی بگه‌یه‌نێت به‌زانكۆكان‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و شه‌قام‌و شوێنه گشتیه‌كان تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دوای شه‌ڕێكی قورس‌و خوێناوی قاسم بخه‌ن‌و عه‌بدولسه‌لام عارف بكه‌ن به‌سه‌رۆك كۆمار‌و لێره‌وه یه‌كه‌مین حكومه‌تی به‌عسیه‌كان له‌عیراق به‌رپابوو كه هێنده‌ی نه‌برد به‌هۆی جیاوازی بیروڕاوه له‌نێوان میانڕه‌و و توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه‌وته گێژاوه‌وه، سه‌لام توانی به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه به‌ره‌نگاری نه‌یاره‌كانی بێته‌وه‌و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر كه یه‌كێك بوو له‌ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان‌و به‌عسییه كۆنه‌كان‌و بۆ ماوه‌ی 10 مانگ سه‌رۆك وه‌زیران بوو، بكات به‌جێگری خۆی.
له‌ساڵی 1968 حزبی به‌عس كه به‌ته‌واوی خۆی كۆكردبوه‌وه‌و به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه عه‌بدولره‌حمان عارف سیاسییه‌كی به‌هێز نه‌بوو توانیان جارێكی تر كوده‌تا به‌رپابكه‌ن‌و وڵات بخه‌نه‌وه ژێرده‌ستی خۆیان. ئه‌مجاره ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر كرا به‌سه‌رۆك كۆمار، له‌م ماوه‌یه‌دا رژێمی به‌عس‌و حكومه‌تی عیراق هه‌وڵیاندا به‌ته‌واوی شۆڕشی كوردی له‌باربه‌رێت، به‌ڵام نه‌یتوانی وابكات كورد ده‌ستبه‌رداری شۆڕش‌و مافه ره‌واكانی بێت هه‌ربۆیه له‌ئازاری 1970دا هه‌وڵی دانوستانیداو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش مۆركرد كه به‌بیاننامه‌ی 11ی ئازار به‌ناوبانگه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه حوكمی ئۆتۆنۆمی‌و كۆمه‌ڵێك مافی تر بۆ كورد ده‌ستنیشان كران كه له‌راستیدا هیچی جێبه‌جێ نه‌كراو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو كه حكومه‌ت خۆی رێكبخاته‌وه و جارێكی تر‌و به‌شێوازێكی تر هه‌وڵی له‌ناوبردنی كورد بدات.
هه‌ر واش بوو تا له‌ساڵی 1975دا رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و شای ئێران‌دا مۆركراو به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه عیراق به‌سه‌رجه‌م داواكانی ئێران رازی ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی ئێران له‌پشتیوانی شۆڕشی كوردی ده‌ستهه‌ڵبگرێت. لێره‌وه نه‌ك هه‌ر به‌یاننامه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا به‌ڵكو شۆڕشی كوردیش هه‌ره‌سیهێنا و دۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان له‌كوردستان جۆرێكی تری به‌خۆیه‌وه‌بینی، حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكرد به‌پاكتاوی ره‌گه‌زی، راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كانی كوردستان، به‌مه‌ش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی دیموگرافیای كوردستان به‌كرده‌وه قۆناغێكی نوێی وه‌رگرت.
رووخاندنی رژێمی به‌عس
له‌ساڵی 1976 دا دووباره شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه‌و تاساڵی 1991و به‌رهه‌مهاتنی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم و دواتر تا 2003 و رووخاندنی رژێمی به‌عس به‌رده‌وام بوو به‌رهه‌می ئه‌م شۆڕشه‌ش په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردن‌و دیموكراسین كه بوونه هه‌وێنێك بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ له 2003 دا.
مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لانی عیراق هێنده زۆرن له‌ژماردن نایه‌ن، له‌ساڵی 1980دا حكومه‌تی عیراق گه‌لی عیراقی ناچار به‌جه‌نگێكی درێژخایه‌نی 8 ساڵه كرد له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه به‌هه‌زاران كه‌س بێگوناه كوژران و بێ سه‌روشوێن كران. به‌جۆرێك ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو پڕن له‌ماڵوێرانی‌و ده‌ردی سه‌ری بۆ گه‌لانی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.
كیمیاباران كردنی ناوچه‌كانی كوردستان
له‌ساڵی 1988 حكومه‌تی عیراق رووی سوپاكه‌ی وه‌رگێرا به‌ره‌و رووی كورد، كه‌وته كیمیاباران كردنی ناوچه‌كانی كوردستان كه به‌هه‌زاران كه‌سی تێدا شه‌هیداكران، كه‌وته ئه‌نفالكردنی كوردان كه به‌سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه ته‌نها به‌تاوانی كوردبوون له‌بیابانه‌كاندا زینده‌به‌چاڵ كران، ته‌ختكردنی گونده‌كانی كوردستان كه هێنده‌ی گونده‌كان مزگه‌وت هه‌بوون و هه‌مووی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكران‌و ئه‌و هه‌موو په‌ڕه‌ی قورئانه له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه كوێت به‌شێكه له‌خاكی عیراق په‌لاماری ئه‌و وڵاته‌ی دا.
خۆی له‌راستیدا حكومه‌تی عیراقی له توانایدا نه‌بوو قه‌رزه‌كانی كوێت بداته‌وه كه به‌هۆی خه‌رجیه زۆره‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كه‌وتبوه ئه‌ستۆی، بۆیه كه‌وته بیانوو پێگرتنی‌و په‌لاماریداو داگیری كرد، دواتر هاوپه‌یمانان له‌جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا وه‌ده‌ریان نا، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هۆكاربوون بۆئه‌وه‌ی په‌تی ئارامیی هاووڵاتیان بپسێت و له‌به‌هاری 1991 راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌رپاببێت، كه له‌ئه‌نجامدا كۆڕه‌وی ملێۆنی‌و دواتر ناوچه‌ی دژه‌فڕینی لێكه‌وته‌وه. هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه باسكران دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958 هاتن، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و كاتی شۆڕش به‌رپاكراو وڵات له‌پادشایه‌تیه‌وه گۆڕدرا بۆ كۆماری ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراق به‌چاوی هیواوه له‌شۆڕشیان ده‌ڕوانی‌و له‌پێناوی كۆتایی هێنان به‌كێشه‌و ململانێی‌و مه‌ینه‌تیه‌كان.
ئێستاش دوای 59 ساڵ له‌شۆڕش‌و له‌دوای گۆڕینی وڵات له‌پادشایه‌تیه‌وه بۆ كۆماری، وڵات به‌ره‌وكوێ ملی رێگه‌ی گرتوه؟ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان، پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه، ئاین‌و پێكهاته‌كانی له‌كوێی سیاسه‌تی وڵات دایه؟ گه‌شه‌ی كلتووری، ئابووری، خۆشگوزه‌رانی، بنیاتنانی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ چیان به‌سه‌رهاوتوه؟ ئایا ئێستا وڵات پێویستی به‌وه‌رچه‌رخاندنێكی تر نیه هه‌تا دۆخی وڵات به‌ئاقارێكی تردا به‌رێت؟ ئه‌مانه پرسیار گه‌لێكن و كات خۆی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
PM:12:19:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 611
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی