دوو كاندید‌و سێ جۆر كورد
له‌شكر حه‌مه ساڵح
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 8/11/2016 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ردوو كاندیدی به‌هێز، هیلاری كلنتۆن له حزبی دیموكرات و دۆناڵد تره‌مپ له حزبی كۆماری ركابه‌ریی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
به پێی راپرسییه‌كان، هیلاری له پێش ترامپه‌وه‌یه و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه ببێته سه‌رۆكی داهاتوو و جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی سپی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ك خانمی یه‌كه‌م نا، به‌ڵكو وه‌ك یه‌كه‌م ژن كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
هه‌ندێك ناوه‌ند و چاودێریش پێیان وایه، مه‌سه‌له‌كه له به‌رژوه‌ندی هیلاری یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، یان بردنه‌وه‌كه‌ی بردنه‌وه‌یه‌كی مسۆگه‌ر نییه، به‌ڵكو هێشتا هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ كێ ده‌بێت.
واته، به پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ساغ بوونه‌ته‌وه، هیلاری له پێشه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێشتا خۆیان ساغ نه‌كردۆته‌وه ره‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دابنێن و ته‌رازووه‌كه به‌لای تره‌مپدا لاسه‌نگ بكه‌ن.
ئه‌و دوو كاندیده، خاوه‌نی بیروڕا و كارنامه‌ی جیاوازی خۆیانن، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له هیلاری ده‌گیرێت كه پێده‌چێت هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما، به تایبه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا درێژه پێبدات. هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له تره‌مپ ده‌گیرێت كه سه‌ره‌ڕۆیه و ناكرێت چاره‌نووسی وڵاتێكی گه‌وره‌و گرانی وه‌ك ئه‌مریكا بدرێته ده‌ست سه‌رۆكێكی هه‌ڵه‌شه‌وه.
وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، هێشتا مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار و جێ بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا و كاندیده‌كان، واته مه‌سه‌له‌ی كورد و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا نه‌بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی جێگه‌ی بایه‌خ له ناو ركابه‌ری و ململانێكانداو پێشناچێت به‌م زووانه كورد شتێكی له‌و جۆره مسۆگه‌ر بكات.
به‌ڵام كورد به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و رووداوه گرنگه‌ی له وڵاتێكی دوور روو ده‌دات، چونكه ده‌زانێت كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر دۆسێ‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی داده‌نێت به تایبه‌تی له پارچه‌كانی باكوور‌و باشوور‌و خۆرئاوا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵات دروست نه‌كردووه.
كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دووانن، به‌ڵام ئه‌و كوردانه‌ی به‌و هه‌ڵبژاردنه و به بڕیاری خه‌ڵكی ئه‌مریكا كاریگه‌ر ده‌بن سێ جۆرن كه له سێ پارچه‌ی كوردستانن.
تره‌مپ هێشتا روئیایه‌كی روونی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد نییه، به‌ڵام كلنتۆن له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌ربڕیوه، به تایبه‌تی بۆچوونێكی باشی له‌سه‌ر كوردی خۆرئاوای كوردستان هه‌یه، لێ ئه‌و بۆچوونه په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕو پڕ چه‌ككردن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر باشتره له‌و بێده‌نگییه‌ی تره‌مپ هه‌یه‌تی.
ئه‌مه وه‌ك كاندیده‌كان، به‌ڵام وه‌ك پاشخانی حزبه‌كانیان و وه‌ك بۆچوونی باو، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد ره‌نگه بۆچوونه‌كان پێچه‌وانه ببنه‌وه، چونكه حزبه‌كه‌ی تره‌مپ كه كۆمارییه‌كانه، هه‌میشه بۆچوونی به‌رامبه‌ر كورد باشتر بووه له بۆچوونی دیموكراته‌كان، هه‌روه‌ك كورد باشتر سوودی له سه‌رده‌می حوكمڕانی كۆمارییه‌كان وه‌رگرتوو تا دیموكراته‌كان.
PM:12:27:08/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی