هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت!
له‌شكر حه‌مه ساڵح
ده‌بێت پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساز بكرێت. لێ كه‌س نازانێت ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، كه مشتومڕی قوڵ‌و جددی له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تیان دروستبووه، پابه‌ندی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه ده‌بن كه پێویسته هه‌ڵبژاردن ساز بكرێت، یان بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه بدزنه‌وه؟
له وڵاتانی دیموكراسیدا، حكومه‌ت‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان تا ئه‌و په‌ڕی توانا، تا ئه‌و په‌ڕی لێوه‌شاوه‌یی هه‌وڵی پابه‌ندی خشته‌و نه‌خشه‌و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه وڵاتانی نا دیموكراتی، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن كه له‌سه‌ر رێگه‌ی دیموكراتین، خه‌ریكی بیانوو و پاساو هێنانه‌وه‌ن بۆ په‌كخستنی ماكینه‌ی دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردن.
واته، وڵاتانی دیموكراتی پابه‌ندی كات‌و نه‌خشه‌و خشته‌ی هه‌ڵبژاردنن‌و هه‌موو بیانوویه‌ك ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌و وڵاتانه‌شی خۆیان وه‌ك دیموكراتی نمایش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا دیموكراتی نین یان دیموكراتییه‌كی ساخته‌ن، به دوای بیانوو یان پاساوێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات دوابخه‌ن یان هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان خۆی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی ده‌رده‌خات، به‌پێی پێوه‌رو پێوانه‌كانیش هه‌ندێك له سیما‌و بنه‌ماكانی دیموكراتی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام مێژووی ئه‌و قه‌واره‌یه خاڵی نییه له په‌كخستن یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵ‌و چه‌ند مانگه‌ی په‌رله‌مانی تێدا كه‌له‌پچه كراوه بۆته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش.
هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تره له به‌رده‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ده‌توانرێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێبدرێته‌وه كه به راستی ئێمه له كوردستان خاوه‌نی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی‌و حكومه‌تین یاخود ئه‌و ناوانه‌ی پێشه‌وه جگه له ناوێكی بێ ناوه‌ڕۆك شتێكی تر نین، یان لانی كه‌م ئه‌و ناوانه، شكڵین‌و به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه بوونیان نییه‌و ده‌سكه‌لای ده‌ستانێكن كه به میزاج كاره‌كان رایی ده‌كه‌ن.
راسته بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه به ئاسته‌نگی سیاسی‌و ئه‌منی‌و ته‌نانه‌ت به ئاسته‌نگی قوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریشدا ده‌ڕوات، به‌ڵام تێپه‌ڕین به‌و ئاسته‌نگانه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نوێ نییه. له نه‌وه‌كانی پێش ئێمه‌وه كوردستان‌و ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ئاسته‌نگدا تێده‌په‌ڕن.
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت پابه‌ندی كات‌و نه‌خشه‌و خشته‌ی دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن بین، هیچ شتێك ناتوانێت وامان لێبكات له‌و پابه‌ند بوونه پاشه‌كشه بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن حه‌زیان له‌و پابه‌ندبوونه نه‌بێت، یاخود تاقه‌تیان له گه‌مه‌ی دیموكراسی چووبێت‌و حه‌زیان له مانه‌وه بێت له سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی خه‌ریكه له ژێریاندا ده‌ڕزێن، نه‌ك بیانووی ئاسته‌نگی ئه‌منی‌و سیاسی، به‌ڵكو ده‌توانن پاساوی تر بهێننه‌وه، بۆ نموونه ده‌توانن بڵێن هه‌ڵبژاردنمان پێوه نایه‌ت.. یاخود بڵێن، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌كان دانیشتوون ئه‌زموونیان كه‌ڵه‌كه كردووه، چ پێویست ده‌كات خه‌ڵكانێكی تر، كه هیچ ئه‌زموونێكیان نییه، بهێنینه پێشه‌وه.
ئه‌و پێداگرییه له‌سه‌ر پێویستیی سازكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێداگرییه شكڵی‌و ده‌روونییه، ئه‌گینا هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له دوای 2010 ه‌وه له كوردستان سازكراون، زۆر شكڵی‌و شكستخواردون، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان، هه‌م له رووی كه‌س‌و حزبه براوه‌كان، هه‌میش له رووی به‌رنامه‌و ئامانجی لایه‌نه‌كانه‌وه، خه‌ڵكی كوردستانیان له لێواری بێ ئومێدی نزیك كردۆته‌وه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گیانی خۆی به‌ختده‌كرد له پێناوی رزگاربوون له ژێر ده‌سته‌یی، ئێستا ناچاره به‌راوردی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی سه‌رده‌می ژێرده‌ستی‌و داگیركراوی بكات.
چه‌ند مانگێكه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (هی عیراق نه‌ك كوردستان) پڕۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری راگه‌یاندووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانی ده‌نگده‌ران. به‌رپرسانی كۆمسیۆنیش به ئاشكرا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتیانی كوردستان وه‌ك پێویست به ده‌نگ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمسیۆنه‌وه نه‌چوون، ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵك تۆماری ده‌نگدانی خۆیان نوێ كردۆته‌وه. بۆیه وه‌ك ناچاری بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، وه‌ك مه‌رج بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێك فه‌رمانگه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو ره‌گه‌زنامه‌و كارتی نیشتمانی‌و پاسپۆرت‌و هه‌ندێكی تر، پێویسته هاووڵاتیان تۆماری خۆیان له كۆمسیۆن نوێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ناچاركردنه‌ی خه‌ڵك ده‌توانێت شتێك له ژماره‌ی هاووڵاتیانی خۆ تۆماركردوو به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت بێ ئومێدی‌و بێ تاقه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه‌و وره‌یان بداته‌وه به‌ر.
دیاره بێ ئومێدی‌و بێ تاقه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ته‌نها به‌هۆی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو شتێكی گشتگیره، سه‌رچاوه گرتووه له پاشه‌كشه یان شكستێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان.
بێگومان ئه‌و پاشه‌كشه‌و شكسته‌ش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و شه‌ڕی داعشه‌وه رووینه‌داوه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی هۆكاره‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌نگاوی نابه‌جێ‌و بیركردنه‌وه‌ی نابه‌جێ‌و سیاسه‌تی نابه‌جێ‌و سوود وه‌رنه‌گرتن له هه‌ڵه‌كان، ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر شكڵی ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان نه‌ك ناوه‌ڕۆك.
زۆرجار قسه له‌سه‌ر هه‌ندێك لێدوان ده‌كرێت كه گوایه فڵان ساڵ، فڵان كه‌س وتی، فڵان شار ده‌كه‌مه فڵان شاری فڵان وڵات.. به دیاریكراوی، ئه‌و ساڵه وترا، هه‌ولێر ده‌كه‌ینه دوبه‌ی. ئه‌و لێدوانه زۆر سه‌رپێی‌و رووكه‌شه، لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه. هه‌ولێر وه‌ك دوبه‌ی نییه‌و ناشبێت بكرێته دوبه‌ی.
له‌سه‌ر یوتیوب ته‌ماشای وێنه‌و ڤیدیۆكانی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتای دوبه‌ی بكه‌و به‌راوردی بكه به هه‌ولێر. دوبه‌ی بیابانێكی وشك‌و ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزكه‌وتووی مێژوو بوو، عه‌قڵ‌و به‌رنامه‌ی پیاوێكی ده‌وارنشین كردی به‌و دوبه‌یه‌یه ببێته نموونه‌ی شارێكی هاوچه‌رخ، به‌ڵام هه‌ولێر نموونه‌ی مێژوویی شارستانی جیهانییه. ده‌ڵێیت، هه‌ولێر ده‌كه‌ینه دوبه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ت نییه به راستی هه‌ولێر بكه‌یته دوبه‌ی، به‌ڵكو ده‌ته‌وێت وا خۆت ده‌ربخه‌یت بیر ده‌كه‌یته‌وه‌و پلان داده‌نێیت، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه له‌بری ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی دڵسۆزی‌و هه‌وڵدانی ئێوه بێت بۆ به دوبه‌یكردنی هه‌ولێر، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ولێر ناناسیت.
جا ئه‌گه‌ر رای ئێمه‌ت ده‌وێت، باشترین شت ئه‌وه‌یه كوردستان واز له هه‌ڵبژاردن‌و دیموكراتی بهێنێت. هه‌وڵبده‌ن باز یان هه‌ڵۆیه‌كی دوبه‌ی‌و وڵاتانی كه‌نداو بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نتان به‌سه‌ر كه‌سێكی تری ناوخۆتاندا بنیشێته‌وه.
AM:11:56:01/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی