كۆتایی چیرۆكه‌كه
له‌شكر حه‌مه ساڵح
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه ئابووری‌و سیاسییه‌ی كوردستانی گرتۆته‌وه، قه‌یرانێكی قوڵ‌و هه‌مه‌لایه‌نیش تووشی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان بووه. بێسه‌روبه‌ری‌و پشێوی له ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانیشدا هاتۆته كایه‌وه‌و، رۆژ به رۆژیش په‌ره‌ده‌سه‌نێت، لایه‌نه به‌رپرس‌و په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، ناتوانن چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ كێشه‌كان‌و قوڵبوونه‌وه‌ی ئاریشه‌كان دابنێن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له پارێزگای دهۆك بڕیار درا ده‌ستی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ‌و نیو ببڕدرێته‌وه. هه‌روه‌ك له شاری كه‌ركوك به هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزییه‌كی به‌سه‌رچووه‌وه، كه‌سێكی تر گیانی له‌ده‌ستداو له قه‌ڵادزێ‌و رانیه‌و ده‌وروبه‌ریشی حاڵه‌تێكی تری هاوشێوه به هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی‌و ته‌ندروستییه‌وه روویدا.
سه‌نا به دوو ده‌سته‌وه چوو بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سكچوون وه‌ربگرێت، به‌ڵام به هۆی دانانی كانیۆلاوه به ناچاری بڕیار درا ده‌ستی ببڕدرێته‌وه.
گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ش ئه‌وه نییه كه ئه‌و منداڵه وای به‌سه‌ر هات، به‌ڵكو تا ئێستاش دیار نییه به چی وای لێهات. به نه‌زانانه كانیۆلاكه دانراوه یان كانیۆلاكه كێشه‌ی تێدا بووه.. هه‌روه‌ك هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش نییه شتێكی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.
بۆیه ته‌ركیزی ئێمه‌و زۆر كه‌سی تر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌سات‌و رووداوانه‌یه كه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا رووده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و بواره په‌یوه‌ندیی به ژیان‌و سه‌لامه‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه.
مانای وا نییه، له‌م كوردستانه‌دا ته‌نها گرفت‌و ئاریشه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا هه‌یه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بێسه‌روبه‌ری‌و پشێوییه‌ی بۆ نموونه له كه‌رته‌كانی شاره‌وانی‌و وه‌به‌رهێنان‌و سامانه سروشتییه‌كاندا هەیە زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له كه‌رتی ته‌ندروستیدا هه‌یه.
به‌ڵام پشێویی ئه‌و كه‌رتانه‌ی له پێشه‌وه باسمان كرد ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان‌و سه‌لامه‌تی مرۆڤیش هه‌بێت، زیاتر له‌سه‌ر ده‌روون‌و مێشك كاریگه‌ریی ده‌بێت، كه‌چی ئه‌گه‌ر گرفتێك، له بواری ته‌ندروستیدا هه‌بێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان‌و سه‌لامه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌بێت. هه‌تا ئاوڕ ده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان بۆته قوربانی.
هه‌یه ژیان له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌یه ده‌ستی ده‌بڕنه‌وه، هه‌یه چاوی كوێر ده‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی قه‌یرانی دارایی‌و سیاسی دروستبووه، زۆر كه‌س دڵخۆش بوون به‌وه‌ی ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی‌و رێككردنه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، كاتێكیش (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) پلانی (چاكسازی) راگه‌یاند.
ده‌وترا قه‌یرانه‌كه ده‌بێتەمایه‌ی دانانی سنوورێك بۆ به هه‌ده‌ردانی پاره‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م وڵاته، كه‌چی وا چه‌ند ساڵێكه له‌و قه‌یرانه‌داین‌و ماوه‌یه‌كیش به‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی (چاكسازی)و (رێكخستنه‌وه‌ی داهات)و (كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زۆركردنی داهات) تێپه‌ڕیوه كه‌چی له بری ئەوەی دۆخه‌كه باشتر بێت، خراپتر بووه.
دیاره كه ده‌شڵێین، دۆخه‌كه خراپتر بووه، مه‌به‌ستمان لایه‌نه تیۆرییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو لایه‌نه پراكتیكییه‌كه. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت پێویست به ماندووبوون ناكات، دیقه‌ت له‌و هه‌واڵ‌و چیرۆكانه بده‌ن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بنه‌وه.
ئێستا مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی‌و پشێوی‌و بێسه‌روبه‌ریی ئه‌مڕۆی كوردستان هه‌ر به هه‌ده‌ردانی پاره‌و سامانی گشتی، فرۆشتنی نه‌وت‌و دیارنه‌مانی داهاته‌كه‌ی‌و شتی له‌و جۆره‌نییه، به‌ڵكو په‌ره‌یسه‌ندووه‌و ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت رۆچۆته ناو بواره‌كانی تریشه‌وه.
ئێستا خۆدزینه‌وه له ده‌وام‌و به‌رهه‌می فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌نداندا هه‌یه. ئێستا پشێوی‌و بێسه‌روبه‌ری له گرێبه‌سته‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كاندا هه‌یه. ئێستا باج‌و سه‌رانه‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له خه‌ڵك كۆده‌كرێته‌وه. له هه‌مووشی كۆمیدی تر سه‌ندنی باجی ژینگه‌و كرێی رێگاوبانه.
ئه‌وه‌ی به ناوی (چاكسازی)و دروشمه‌كانی تره‌وه باسده‌كران، ده‌ركه‌وت كاریگه‌رییه‌كه‌ی هه‌ر بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی‌و ژیـــــــانـی نا ئاسایی ئه‌وانه.
حه‌ز ده‌كه‌م بزانم، كام له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی قه‌یرانی داراییه‌وه؟ كامیان ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه؟ كامیان ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه؟ كامیان خه‌رجی خۆی رێكخستۆته‌وه؟ یاخود كامیان گه‌شته‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مكردۆته‌وه؟ جارێكی تر دووپات بۆوه، ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی دوور له قه‌یران‌و خه‌ڵكی نقوم بوو له قه‌یران، به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ته‌نها شه‌قامه‌كانه، ئێستاش ده‌وترێت له شوێنێكی وه‌ك هه‌ولێر به‌رپرسه‌كان رێگه‌ی تایبه‌ت به خۆشیان دروستكردووه.
ئه‌م چیرۆكی پشێوی‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی له‌م كوردستانه ساڵانێكه ده‌ستیپێكردوه هه‌روا زوو كۆتایی نایه‌ت‌و هه‌ر وا به ئاسانی‌و به به‌رنامه‌ی (چاكسازی) رێكناخرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر رای ئێمه‌ت ده‌وێت باشتر وایه خه‌ڵك خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رابهێنێت كه به‌بێ حكومه‌ت ژیانی خۆی رێكبخاته‌وه.
خۆی موه‌لیده بۆ كاره‌باكه‌ی دابین بكات، خۆی بیری ئیرتیوازی هه‌ڵبكه‌نێت، خۆی رێگا بۆ خۆی دروستبكات، خۆی به‌شی ته‌ندروستی له ماڵه‌كه‌یدا بكاته‌وه‌و په‌نا بباته‌وه به‌ر پزیشكی جێگره‌وه.
PM:02:27:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی