كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان
له‌شكر حه‌مه ساڵح
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا زۆر دۆسێ‌و بابهتو مه‌سه‌له‌ی سیاسیی گه‌وره له كوردستان هاتونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام زۆرینه‌یان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ نهدۆزراوهتهوهو به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیش نه‌خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، زۆربه‌یان زه‌مینه‌ی واقیعیان نه‌بووه‌و له‌سه‌ر خواستی شه‌خسی، یان حزبی، یان ده‌سته‌گه‌ری بوون.
كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و دۆسێ‌و مه‌سه‌لانه‌ش وایكردووه، خه‌ڵكێكی زۆری هه‌رێمی كوردستان به گومان‌و دوودڵی‌و راڕاییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و قسه‌و لێدوان‌و بانگه‌شانه بكه‌ن كه ماوه‌یه‌كه زۆر به چڕی له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه.
بۆ ئه‌وه‌ش، پێش ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكرێت، پێش ئه‌وه‌ی واده‌كه‌ی دیاری بكرێت، ده‌بێت باوه‌ڕ به خه‌ڵكی كوردستان بهێنرێت، مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم‌و دیاریكردنی چاره‌نووس له‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی هه‌ڵكه‌وتووه، مه‌سه‌له‌یه‌كی جددییه، په‌یوه‌ندیی به خواستی شه‌خسی، یان خواستی حزبییه‌وه نییه.
وه‌ك وتمان ساڵانی رابردوو زۆر مه‌سه‌له‌و دۆسێ‌و بابه‌ت هێنرانه پێشه‌وه‌و رای گشتی كوردستانی پێوه سه‌رقاڵ كرا.
ماوه‌یه‌ك له‌م هه‌رێمی كوردستانه، باسی گه‌رمی رۆژ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو. ماوه‌یه‌كی تر، عیراقی هیواو ئاشتی بوو.
ماوه‌یه‌كی تریش، خه‌ڵكیان خه‌ریك كرد بوو به (چاكسازی)و گۆڕانكاریی (ریشه‌یی)و لێكۆڵینه‌وه له پڕۆژه‌كانی (وه‌به‌رهێنان).
ماوه‌یه‌كیش قسه له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی رهقیبو گونجانی بوو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایینی‌و پێویستی ده‌ستكاریكردنی.
ماوه‌یه‌كی تریش، خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌رقاڵ كردبوو به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوورو پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.
ته‌نانه‌ت له ساڵی 2011 دا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گفتوگۆی گه‌رم خواستی چه‌ند لایه‌نێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره كه بڕه‌كه‌ی 20 ملیۆن دینار بوو، بكرێته 50 ملیۆن دینار.
ئه‌وكات زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بوو، ئێستاش كه وا ساڵ‌و نیوێكه په‌رله‌مان په‌كخراوه، چی له مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆڕاوه.
نه‌ك مه‌سه‌له‌كان بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك كۆتاییان نه‌هاتووه، به‌ڵكو زیاتر بوون.
راسته له رووی بابه‌تییه‌وه، ده‌رفه‌تێكی مێژوویی گه‌وره خوڵقاوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له باشووری كوردستان ده‌ستكاری قه‌ده‌ری خۆی بكات‌و جارێكی تر بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، جددییه‌تی زۆری پێوه دیار نییه، به تایبه‌تی شێوازی تهرحكردنو خستنهڕوویو ئه‌وانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی تێزه‌كه ده‌زانن، وا ده‌رده‌كه‌ون كه بۆ مه‌رامی سیاسییه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان وه‌ك كارگێڕانی مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم ده‌رده‌كه‌ون، له‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌غدا كاربهدهستو ده‌مسپی كورد بوون، به‌ڵام بۆ ریفراندۆم نه‌هاتوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌ر تهقڵیسات كه‌وتوون یان له‌سه‌ر دۆسێی جیاجیا ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه.
به‌شێكی تر له‌و كه‌سانه، ئه‌وانه‌ن كه به هاندانێكی حزبی یان شه‌خسی له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك، له هه‌موو دۆسێیه‌كی گهرمكراودا، دێنه قسه‌و له‌سه‌ر خواست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێك، یان حزبێك، یان ده‌سته‌یه‌ك دهبێژنو وه‌ك توتی فێركراونو قسه ده‌جوونه‌وه.
ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه. له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمدا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه بیكه‌ین یان نه‌یكه‌ین، كهیو له كوێ‌و چۆن بیكه‌ین، به‌ڵكو مشتومڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ریفراندۆم پێویستی به په‌رله‌مانه پهكخراوهكهیه یان نا.
له مێژووی هه‌رێمی كوردستانی دوای 1991، په‌رله‌مانی كوردستان گۆڕه‌پانی مه‌سه‌له‌و بابه‌ته جددییه‌كان نه‌بووه، كارایی‌و په‌ككه‌وتنی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بووه. به‌ڵكو له باشترین حاڵه‌تدا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان بۆ رووداوه خۆشه‌كانی وه‌ك راگه‌یاندنی فیدراڵی یان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵانه، یان ماته‌مینی بۆ رووداوه ناخۆشه‌كانی وه‌ك ده‌ستدرێژیی توركیا‌و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌كارهێنراوه.
ئێستاش كه ریفراندۆم به‌ستراوه‌ته‌وه به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك خۆی، له بری ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی جددییه‌تی مه‌سه‌له‌كه بێت، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی كه ریفراندۆمیش وه‌ك، بابه‌ته سه‌رگه‌رمییه‌كانی وه‌ك كۆنگره‌یی نهتهوهییو زیادكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره شتێكی تر نییه.
ئه‌وانه‌ی وه‌ك مه‌رجی ریفراندۆم ته‌ماشای په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت درێژه به ئه‌مری واقیع بده‌ن نهیانویستوهو ناشیانه‌وێت به راستی په‌رله‌مان بكه‌نه گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی یان هێڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌و ناكۆكی‌و مشتومڕه سیاسییه‌كانی كوردستان. چونكه هه‌میشە حزبه‌كانی كوردستان‌و سه‌ركرده باڵاكانیان خۆیان له‌وه به گه‌وره‌تر زانیوه به ده‌نگه دهنگو مشتومڕی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رقاڵ بن.
نه‌ك ئه‌مانه، به‌ڵكو زۆر نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی تر هه‌ن كه پێویستیان به وردبوونه‌وه‌و دیقه‌تدانی پێویست نییه بۆ ئه‌وه‌ی پشتی مه‌سه‌له‌كان ببینن، دیاره هه‌مووشیان نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه بارودۆخی باشووری كوردستان خه‌ریكه وه‌ك میوه‌ی گه‌یوی لێدێت. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگات، خه‌ریكه بۆگه‌ن دهكاتو شیاویی خواردن له‌ده‌ست ده‌دات.
جا ئه‌گه‌ر رای ئێمه‌ت ده‌وێت، چاره‌نووسی كۆنگره‌ی نهتهوهییو چاكسازیی ریشهییو نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو ده‌ستكاریكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی بوون، هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه‌ش چاوه‌ڕوانی ریفراندۆم ده‌كات.
PM:05:10:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2095
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی