عێراق لەزەمەنی سەفەقاتی سیاسی دا
لوقمان مصطفی صالح
عێراق لەزەمەنی سەفەقاتی سیاسی دا
تاوانبار سوڵطان هاشم بەنمونە
زۆرێک لەو سیاساتمەدارانەی عێراق نمونەی ( ئەیادعلاوی وئەحمدچەلەبی وغازی عجیل یاوەرو...هتد) بەبەردەوام لەهەوڵدان بۆئازاد کردنی تاوانباری جەنگ سوڵطان هاشم کەدەستی بە خوێنی رۆڵەکانی عێراق سورە وبەتایبەتیش ئەنفال کردنی خەڵکی سڤیلی شار‌و شارۆچکەو گوندەکانی کوردستان .
سوڵتان هاشم، ژماره (8) بوو له لیستی ئه‌و (55) تاوانباره‌ی سه‌رانی به‌عس که داواکرابوون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و له‌ساڵی (1987-1.4.1988) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی (6) بووه، دواتر له (1.4.1988-1989) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بووه‌و، به‌گوێره‌ی دانپێدانه‌کانی خۆی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی (1، 3، 4، 5، 6، 7و 8)ی کردووه. له‌ساڵی (1989-1995) یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئێراق بووه، هه‌ر له‌و ساڵه بۆته سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و، دواتر له ته‌مموزی هه‌مان ساڵ (1995-9.4.2003) وه‌زیری به‌رگری ئێراقه‌که‌ی سه‌ددام بووه. ئه‌و تاوانباره له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه (18.9.2003)دا له‌ڕێگای (سه‌بری بۆتانی)، یه‌کێک له‌به‌رپرسانی لقی (موسڵ)ی پارتی دیموکراتیی کوردستان‌و (داود باغستانی) به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئێراقی-موسڵ، خۆی راده‌ستی (جه‌نه‌ڕاڵ دێڤید پاترۆس)ی فه‌رمانده‌ی تیپی سوپای ئه‌مه‌ریکی له‌موسڵ کرده‌وه.
کاتی خۆی (غازی عجیل یاوه‌ر)ی سه‌رۆک کۆماری کاتی ئێراق، ئەم جەنابە بەناوی هەمووخەڵکی عێراقەوە بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانیشەوە مافی بەخۆی داوەولەهەوڵی بەردەوامدابوە بۆئازاد کردنی ئەم تاوانبارە له‌دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (العربیه) دا‌و، که دواتر له (22.1.2005)دا له‌ماڵپه‌ڕی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێراقیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا، ده‌رباره‌ی فه‌ریق روکن سوڵتان هاشم، که ئایا راسته ئه‌و بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت؟ یاوه‌ر به‌مشێوه‌یه دێته وه‌ڵام: (من خۆم له‌هه‌وڵێکی بێوچاندام بۆ ده‌رکردنی لێبوردنێک بۆ سوڵتان هاشم، که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر تاوانبارێتی ئه‌ودا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڵتان سه‌ربازێکی کارامه‌و رێزدار بووه، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه ئێراقیه‌کان‌و، هیچ ناڕه‌زاییه‌کی له‌سه‌ر نه‌بووه، نه له‌لایه‌ن برا کورده‌کان، وه نه له‌لایه‌ن شیعه‌و سوننه‌ش. ئه‌و به‌باوکی سوپای ئێراق داده‌نرێت.
باشترین رێگاش بۆ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نو‌ێ له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی سوپای پێشووی ئێراقی ئه‌وه‌یه سوڵتان ببه‌خشرێت‌و، فه‌رمانێک ده‌رچێت بۆ وه‌ستاندنی هه‌نگاوەکانی لەدژی.
هه‌رچه‌نده زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی وخەڵکانی نیشتیمان پەروەرکۆمەڵێک لەیاساناسان هەر زوو هاواریان کرد کە مەترسی ئەوهەیە لەهەرکاتێکدابێت ئەم تاوانبارانە سەفەقاتی سیاسی قوماریان پێوەبکرێت لەپاشاندا ئازاد بکرێن و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچن بەداخەوە پێشبینیەکەیان رێک وادەرچوو،ئەم دەنگە رەوایانە پێیان باشبوو تاوانبارانی جینۆساید له عێراق له دادگایه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بكرابایان , بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگا ره‌هه‌ندێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایا و به پێوه‌ره جیهانییه‌كان حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كان بسه‌لمێنرایه و سزاكانیش وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرابایه , رزگار نه‌بوونی تاوانباران له سزا رێگایه‌كی له‌باره بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه .ئەگەر بە دەم بانگەوازەکەی ئەم خەڵکانەوە بهاتنایە ئێستا قیل وقال لەسەر ئازادکردنی ئەم درندەیەی تاوانباری جەنگەوە نابوو.
هەرچەندە له یۆلی 2007 ه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی بڕیاری گرتن و دادگایی كردنی 423 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه, جارێكی دیكه دادگای باڵای تاوانه‌كان به بڕیارێكی نو‌ێ له به‌رواری 10-8-2010 به‌ژماره‌ی (رس/10/83) بڕیاری ده‌ستگیر كردنی 258 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه كه له سنووری هه‌رێمی كوردساندا ده‌ژێن بەئارەزوی خۆیان و زۆر بەئازادانە لەهەرێمی کوردستان تراتێنیانە , هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه ئێستا له وڵاتانی (( هۆڵه‌ندا , ئا‌ڵمانیا , نه‌مسا , سویسرا , به‌ریتانیا ...) نیشته‌جێن .
دەبێت داوا له‌و وڵاتانه بكرێت كه تاوانباران و تۆمه‌تباران له وڵاته‌كانیان نیشته‌جێن , نابێت ولاتانی دیموكراسی ببێته ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری تۆمه‌تباران و تاوانباران جینۆساید , ئه‌ركی ئه‌و وڵاتانیه دادگایی ئه‌و تۆمه‌تبار و تاوانبارانه بكه‌ن. ەو دادگا تاوانکاریە نێودەوڵەتیەی کە بەندی شەشەمی رێککەوتننامەکە ئاماژەی بۆ کردووە، لە١٧-٧-١٩٩٨ دامەزرا، واتە پەنجا ساڵ پاش پێکهێنانی رێککەوتننامەی بەربەندکردنی جینۆساید‌و سزا خستنە سەر تاوانکارانی دامەزرا. لە١-٧-٢٠٠٢ رۆشتە بواری کارکردنەوە. ئەم دادگایە بەدادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لاهای) ناسراوە، بارەگاکەی لەشاری لاهای هۆڵەندایەو١٢٣وڵات ئەندامی ئەم دادگایه‌ن‌و دانیان بەتایبەتمەندی دادگاکەدا ناوە، ئەم دادگایە لە١٢٨ بەند پێک دێت‌و١٨ دادوەری هەیە، بەپێی بەندی پێنجەم ئەم دادگایە تەنها ٤ تاوان دەبینێت ئەوانیش: (تاوانەکانی جینۆساید- تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی- تاوانەکانی جەنگ‌و تاوانەکانی دژ بەئاشتی یان دوژمنکاری).
ئەوەی جێگای سەرنجە لەبەندی یانزەیەمیدا هاتووە کە ئەم دادگایە دەسەڵاتی دادگایکردنی ئەو تاوانانەی هەیە کە دوای١-٧-٢٠٠٢ واتە دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم دادگایە ئەنجامدراون. واتە ئەم دادگایە دەسەڵاتی ئەوەی نییە کە دادگای ئەو تاوانبارانە بکات، کە پێش ئەو بەروارە تاوانیان ئەنجامداوە، بەمەش زۆربەی ئەو تاوانکارانەی کە تۆمەتباربوون بەئەنجامدانی جینۆساید لەڕابردودا بەبێ سزا مانەوە.
به‌پێی حوکمه‌کانی رێککه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (رێگرتن له‌تاوانی کۆکوژی) ساڵی 1948 که له‌ساڵی 1951 که‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن، مه‌رجه تاوانبارانی جینۆسایدکردنی گه‌لان سزای خۆیان وه‌رگرن، ده‌ستوری عێراقی فیدراڵیش له‌ماده‌ی 73 دا پاپه‌ندبونی خۆی به‌و رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دوپات ده‌کاته‌وه وده‌ڵێت سه‌رۆک کۆمار مافی لێبوردنی له تاونبارانی تاونه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان نیه، وه یاسای ژماره 10ی ساڵی 2005 ی ناسراو به یاسای (دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق) له هه‌ردوو ماده‌کانی 15 و 27 دا لێبوردن وته‌نانه‌ت که‌مکردنه‌وه‌ی سزاکانیشی له‌تاوانبارانی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان قه‌ده‌غه کردوه، که تاوانی کۆکوژی گه‌ڵان(جینۆساید) دیارترین تاوانیانه وئه‌و مافه‌ی له‌هه‌ر که‌س ولایه‌نێک سه‌ندوه‌ته‌وه.
هەر بۆ بیر هێنانەوە ئه‌نفال ئه‌و پرۆسه عه‌سكه‌ریه بوو كه له هه‌شت قۆناغ پێكهاتبوو و بووه هۆی بێسه‌روشوێنكردنی دەیان هه‌زار كه‌س لەخەڵکی بێتاوانی كوردستان . سوپای عێراق له‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا دژی كورده‌كان، پرۆسه‌ی ئه‌نفال له كۆتاییه‌كانی شوبات تا سه‌ره‌تاكانی ئه‌یلولی 1988 به‌رده‌وام بوو، ئه‌وانه‌ی بوون به قوربانی زۆرینه‌ی ژن و منداڵ و پیاوی په‌ك كه‌وته بوو ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون و له شوێنی خۆیان مابوونه‌وه كه ئه‌و كاته له ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی به‌غدا نه‌بوو. ئه‌و به‌دواداچوون و لێكولینه‌وانه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وتش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵانی 1992 و 1993 ئه‌نجامی دابوو ئه‌نفال وه‌ك تاوانی كۆمه‌ڵ كوژی دژی به‌شێك له دانیشتوانی كورده‌كانی عێراق ناسراوه‌وپاڵەوانی ئەم کارە دژ بە مرۆڤایەتیە سوڵطان هاشم بوو.!!!
پارێزەر : لوقمان مصطفی صالح
PM:11:20:09/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی