جارێکیتر تورکیا وپێشێلکردنی" یاسا " نێودەوڵەتیەکان

‌ لوقمان مصطفی صالح

لەگەڵ ئەوەی گەلەکەمان لەهەرچوارپارچەی کوردستان، گەیشتۆتە ئاستێکی بڵند لەتێکۆشاندا، بۆ چارەسەرکردنی دۆزە ڕەواکەی و بەردەوام دەستپێشخەری لەشێوازی گفتوگۆی ئاشتی ودیموکراتیانە دەکات، بەتایبەتی لەباکوری کوردستاندا، گەل بۆبەرقەراربوونی ئاشتیەکی سەرتاسەری و بەدەستهێنانی مافەنەتەوەیی و دیموکراتیەکانی ماندونەناسانە لەتێکۆشاندایە. بەڵام بە پێچەوانەوە، لەلایەن هێزی رکابەری دوژمنی دەسەڵاتدارەوە بەدژوارترین شێوازی شەڕو سیاسەتی نکۆڵیکردن ولەناوبردن وەڵام دەدرێتەوە. لەماوەی رابردوودا، حکومەتی تورکیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی جیهان، کۆمەڵێک پرۆژەی دوڕویانەو وشەی بریقەداری بەکارهێنا، سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەی گەلەکەمان لە باکوری کوردستاندا، بەڵام بێ وەچان ئامادەکاری، بۆ گەلەکۆمەکی وپیلان دارێژی بۆ شەڕێکی خۆێناوی کردووە.

دیارە ئەمە یەکەمین جار نییە ڕژێمی تورکیا هەڕەشەی بەزاندنی سنوری کوردستان بکات، یان بەکردەوە سنوری بەزاندبێت. بەڵکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان جار سنوری کوردستانی بەزاندووە چەند جارێکێش تا قوڵایی کوردستان هاتووە، هەموو جارەکانیش پاساوی ئەم هێرش و لەشکرکێشیانەی گرێداوە بەبوونی هێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان "پەکەکە”وە.بەهیچ جۆرێ دەستی نەپاراستوە لە شەهیدکردنی ژن ومناڵی کورد،وێرانکردنی گوند و رەزو باخ وکانیاوەکانی کوردستان.

هەرچەندە پاساوی ئەمجارەی بۆ دەستدرێژێکەی  جیاوازە لەجارەکانیتر، چونکە ئەم جارە شەری داعش کۆتایی نیزیک بۆتەوە و وەک زانراوەتورکیاش بە شێوەی ناراستەو خۆ کلکی لەگەڵ داعش گرێداوە،ئەمە وێرای ئەواەی کەهاوپەیمانیەتیەکی نێودەەوڵەتی لەدژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە پێکهاتوەو، تورکیاش دەستی کشف بووە، واهەست دەکات بەرەو گۆشەگیری تەواودەڕوات،بۆیە بەناچاری بۆ قوتار بون لەو دۆخەی کە تێی کەوتوەوبۆ لەنگەر گرتنەوەی خۆی وفێڵ کردن لەهاوپەیمانانی دژ بە داعش گوایە شەری داعش دەکات ،چەند جارێک بۆردومانێکی رەمزی داعشی کردوە،بەڵام نیەتە گڵاوەکانی هەر زوو دەرکەوت بە هێرشە کانی بۆسەر پکەکە دەست پێکرد،کورد گوتەنی بە تیرێک چەند ئامانجێکی پێکا، لەلایەک بە بیانوی لێدان لە گەڕیلاکانی پەکەکە ولەهەمان کاتیشدا یەپەگە وپێشمەرگە ئامانی سەرەکی تورکیابو لەم هێرشەی دواییدا. بەداخەوە لە بری وەڵامی کەمەرشکێنی بدرێتەوە کەچی ئۆباڵەکەی دەخەنە ئەستۆی هێزێکی شۆڕشگێری وەک پەکەکە.!!

 بەڵام گومان لەوەدا نییە کە بوونی هێزەکانی پەکەکە تەنها ڕوپۆشێکە بۆ چەندین ئامانجی تر و بیانوێکی ئاشکراشە بۆ ڕەوایی دان  بە دەستێوەردانی  سەربازی لەهەلومەرجی ئێستای عێراق و بە دیاریکراویش لە کوردستاندا.
هەرچەندە پەکەکە بەپێی بڕیاری یاسای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان شۆڕشی چەکداری(پاراستن) بەڕێوەبردووە
 ئەوەش دەقی یاساکە :راگەیانراوی جیهانی مافی مرۆو بەپێی بەڵگەی رۆژی ١٠ی دیسامبری ساڵی ١٩٤٨ی کۆگای گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە گرینگترین بەڵگەی نێونەتەویی مافی مرۆو بە ئەژمار دێ ، لەسەرەتای/ خاڵی سێ / بە راشکاوی مافی،، شۆڕس دژی زوڵم وزۆرداری،، دژی دیکتاتۆڕی وئینکار / وەکو دوایین رێگای چارە ( شەڕی چەکداری ) بە فەرمی دەناس بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ یاساگەلێ لەم چەشنە ناناسێ.
ڕژێمی تورکیا بەتەواوەتی کەوتۆتە دەستی تەوژمی دینی و ئەگەری ئاڵوگۆر لەبنەما سەرەکیەکانی ئەم دەوڵەتەدا بەدەستورەکەشیەوە، هەمیشەئەگەرێکی لەبەرچاوبوە، هەروەک بینیمان کەچۆن بە پیلان سیستەمی سەرۆکایەتی فەرزکرا.

لەسەر دەستی ئاکپارتی تورکیا لەگەورەترین تەنگەژەدایە،لەلایەک دۆسیەی جینۆسایدکرنی ئەرمەنیەکان، دۆسیەی قبرس، دۆسیەی بەئەندامبوونی لە ئەوروپای یەکگرتوودا، دۆسیەی گرانی و ئەزمەی ئابوری تادەگات بە دۆسیەی کێشمەکیشی دامەزراوەکانی سوپا لەگەڵ حکومەت، دۆسیەی پەکەکە وئێستا هەدەپەشی هاتۆتەسەرو دۆسیەی خەڵکی کوردستان…. تاد چەندین فایلن کە هەموویان لەهەلومەرجێکی تەواو تایبەتدا لە ئارادان و یەخەی تورکیاو ڕژێمەکەیان گرتووە.

سیناریۆی دابەشکردنی عێراق، ترس لەڕەوندی پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان،ئەوە کانتۆنەکانی ڕۆژئاواش لەولاوە بوەستێت کە چۆن بۆتە مۆتەکە بۆسەر دەسەڵاتی ئاردۆغان،هەروەها هەوڵدان بۆ نەخش پەیداکردن تابەربگری لەوەی ئێران لەوەزیاتر وەکو هێزی تاقانە لە عێراق و تەنانەت ناوچەکەدا هەژمونی خۆی دابسەپێنێت.
ئەم ئامانجانەی تورکیا و ئەم جموجۆڵ و هەڕەشە بەردەوامانەی بۆ ئەم ئامانج و بەرژوەندییانە دەستی داوەتی. هەر ئێستا ناوچەکەی هەژاندوەو فەزای ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی بەسەر خەڵکی کوردستان و ناوچەکەدا زاڵکردووە،دەست ناپارێزێت وخەڵکی سیڤیلی کردۆتە ئامانج.
ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان ،لەگەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەهەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.

لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لەروی یاسایی یەوە سەر بە عێراقە کەواتە دەبێت ،ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی عێراق راسپێرێت،بۆ ئەوەی سەرەتا نوسراوێکی نارەزایی ئامادە بکات پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بکات سەبارەت بەوپێشێل کاری وسنوربەزاندنانەی رژێمی تورکیا کە بە ئاشکراو زۆر بێ شەرمانە سنوری عێراقی پێشێلکردووە،پاشان عێراق وەک هەر ووڵاتێکی تر مافی رەوای خۆیەتی هەموورێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر دژ بەو دەست درێژیانەی تورکیا.بۆزیاتر جوڵاندنی ئەم کارە یاساییە و دژ بەم دەست درێژیەی رژێمی تورکیا،دەبێت نوێنەرانی کورد لە حکومەتی فیدراڵدا،هەموو توانای خۆیان بخەنەکارلەروی هەمو هاوکاریەکەوە کە پەیوەستە بەم دەست درێژیە نایاساییەی دەوڵەتی تورکیا،دەبێت رایگشتی جیهانی لە ئاکامە ترسناکەکانی ئەم هێرشە دوژمنکارانەیە ئاگاداربکرێتەوە، تانەتەوەیەکگرتوەکان ناچاربکرێن وبەفەرمی بێنەسەرخەت و رێگری لەم هێرشە وەحشیەگەراییەی ووڵاتی تورکیا بکرێت جارێکیتر نەتوانن دوبارەی بکەنەوە.



PM:03:59:26/04/2017

ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی